دایکی هاورێیەکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە ناوچەی مەریوان ماڵئاوایی لە ژیان کرد

فاتمەی دەستووم

بەداخەوە ئاگادار بووین کە دوێنێ هەینی ٢٨ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی، رێکەوتی١٨ی سپتامبری ٢٠٢٠ی زایینی، دایە “فاتمەی دەستووم” دایکی هاورێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە،هاورێ “ئەسعەد تازیک” لە گووندی” ولەژێر”ی مەریوان ماڵئاوایی لە ژیان کردووە.
هاورێ ئەسعەد تازیک کەسایەتییەکی خۆشناو و تێکۆشەرێکی ناسراوی ناوچەی مەریوان بوو کە لە سەرەتاکانی هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی بە هۆی کار و هەڵسوورانی لە پێناو رێباز و ئامانجەکانی کۆمەڵەدا لە لایەن دام ودەزگا داپڵۆسێنەرەکانی رژیمی تازەبەدەسەڵاتگەیشتووی ئیسلامییەوە دەستبەسەر و بەداخەوە ئێعدام کرا.
دایە فاتمەش وەک هەزارانی دایکی شۆرشگێری ئەم کوردستانە کە جگەرگۆشەکانیان پێشکەشی خەبات لە پێناو ئازادی و رزگاری بەشمەینەتان کردووە،هەتا دوا ساتەکانی تەمەنی وەک نموونەی دایکێکی خۆراگر و کۆمەڵەخۆشەویست،دڵی پر لە خۆزگەی رزگاری و وەدیهاتنی ئەو ئامانجە بەرزە ئینسانییانە بوو رۆڵە ئازیزەکەی لە پێناویدا گیانی بەختکرد.
ئێمە بە بۆنەی مەرگی دایە فاتمەی دەستووم لە لایان هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە پربەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵە وکەسوکاری ئازیزی دایە فاتمە و هەموو خەڵکی ئاوایی ولەژێر وناوچەی مەریوان دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.
بەرز وبەرێز بێ یادی ئازیزی دایە فاتمەی دەستووم.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٢٩ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی
١٩ی سپتامبری ٢٠٢٠ی زایینی