تێرۆری تێرۆریستێک لە باوەشی گەورە تێرۆریستی جیهان

تێرۆری تێرۆریستێک لە باوەشی گەورە تێرۆریستی جیهان

ژیلەمۆی .سنە

کوژرانی ئیسمائیل هەنییە لە ناو جەرگەی تاران پەیامێکی گورچگبڕ بۆ خامنەیی؟ یان فرۆشتنی هەنییە بە ئیسرائیل لە لایەن ڕژیمەوە؟
هێرشی کوتوپڕی ئیسرائیل بۆ کوشتنی سەرۆکی ڕێکخراوی تێرۆریستیی حەماس لە ناو دڵی پێتەختی کۆماری ئیسلامی کە زیاتر لە ٤٥ ساڵە هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و خۆی سەرچاوگەی تێرۆر و شەڕ و خوێنڕشتن و ماڵوێرانییە دەتواندرێت لە دوو سۆنگەوە سەیر بکرێت.
سەرەتا هێرش بۆ سەر هەر کەسێک لە وڵاتێکی دیکە بە واتای پێشێلکردنی سەروەریی خاکی ئەو وڵاتە و لێدانی خودی ئەو وڵاتە دێت جیا لەوەیکە تێرۆریستێک وەکوو هەنییە بێت یان کەسێکی ئاسایی بەڵام لیرەدا کە کۆماری ئیسلامی خۆی بە کەڵەگای ناوچەکە دەزانێ و ئێرانی تاڵان کردووە بۆ ئەو گرووپ و دارودەستە تێرۆریسگەلە کە شەڕەکە لە خۆی دوور بخاتەوە بەڵام وادیارە شەڕ گەیشتۆتە بناگوێی خۆی و دەکرێ وەکوو پەیامێکیش بۆ خامنەیی و فەرماندە تێرۆریستییەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران و هەموو بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و لە کۆتاییشدا بۆ سەرۆک و بەرپرس و ئەندامی ئەو گرووپە تێرۆریستییگەلەی بێت کە پشتیان بە کۆماری ئیسلامی گەرمە و ببێتە ترس و دڵە ڕاوکێیەکی یەکجار زۆر بۆ خەڵکی ئێرانیش و یەک ڕاستییش دەربخات کە کە ئەو رژیمە سەرەڕای هەموو پڕوپاگەندەیەکی ناتوانێ پارێزگاریی لە پێتەختەکەی خۆیشی بکات چ بگا بە وڵاتگەلی دیکە و تەنیا بە خەڵکی ئێران دەوێرێ.
گریمانەیەکی دیکە هەیە کە دەکرێ لەسەری ڕاوەستین ئەوەش مامەڵەی ژێربەژێری کۆماری ئیسلامی لە گەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا، هاوشێوەی کوشتنی قاسم سلێمانی لە لایەن ترامپەوە کە لە داهاتوودا زیاتر لەمبارەوە بەرچاومان ڕوون دەبێتەوە.
لە هەردوو حاڵەتدا ڕژیمی ئێران کە بۆ لێدانی کونسوولگەرییەکەی لە سووریە لە لایەن ئیسرائیلەوە زیاتر لە ٣٠٠ مووشەک و دڕۆنی خەسار کرد با بزانین بۆ ناوەڕاست پێتەختەکەی چ مانۆڕیکی بەدەستەوەیە.لە خۆی مایە دادەنێ یان بە پارەی خە:ڵکی ئێران بە خەڵکی یەمەن و سووریە و لوبنان و عیراقی دەکا.
کاکڵەی باسەکە: تێرۆر بەرۆکی سەرچاوەی تێرۆری دونیای گرتەوە و ئەم هێرشەی ئیسرائیل، شکانی قەپۆزی دەزگای زانیاری و ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی و شکانی لووتی کەلەگای ناوچەکە و بێرێزییەکی تەواو ئاشکرایە بە گشتییەتیی رژیمی ئیسلامیی ئێران و ترسێکیشە بۆ پاشکۆکانی ئەو ڕژیمە.بابزانین تێرۆریستی پیر چ دەکا یان چ دەتوانێ بکا.