بەرێوە چوونی ڕۆژی کۆمەڵە لە وڵاتی ئاڵمان
ڕۆژی شەممە ٢٢ی فوریەی ٢٠٢٥ی زایینی ڕێوڕەسمێكی شكۆدار بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی كۆمەڵە بە دروشمی
” بەرەو گوتارێكی هاوبەش و یەكگرتووی كوردستانی ” و بە بەشداریی ئەندامانی كومیتەی ناوەندیی و كادر و ئەندامان و لایەنگرانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان و كۆمەڵێكی بەرچاو لە كەسایەتیە ناسراوەكان و هەروەها نوێنەرانی بەشێكی زۆر لە حیزب و لایەنە كوردستانیەكان، لە شاری كۆڵنی وڵاتی ئاڵمان بەڕێوەچوو.
لەم ڕێوڕەسمەدا سەرەڕای پێشكەشكردنی وتاری سیاسی لە لایەن هاوڕێ ڕەزا كەعبی سكرتێری گشتیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانەوە، هەروەها لە لایەن بەشێك لە كەسایەتی و نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسیەكانەوە هاوکات لەگەڵ دەربڕینی هاودەنگی و پاڵپشتیی، پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان و ڕۆژی كۆمەڵە پێشكەش بە ڕێوڕەسمەكە و بەشداربووانەكەی كرا.
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان _كومیتەی ئاڵمان