ئەنفال، ئەو زامەی نە لەبیر دەکرێت و نە ساڕ‌ێژ ئەبێت…!
کۆمەڵکوژیی ئەنفال لەساڵی ١٩٨٦ دەستی پێ‌کرد. بە شەش قۆناغی سەرەکیدا گوزەری کرد و لە ساڵی ١٩٨٩ زایینی کۆتایی پێھات. بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی کۆمەڵکوژی ئەنفال سپای دەوڵەتی بەعسی عێراق کەڵکیان لە ھێرشی زەمینی و مووشەک و ھێزی وێرانکەر و دەستەی فیشەک ھاوێژ و چەکی کیمیاوی وەرگرت.
ئه‌م ڕۆژانە ٣٧ ساڵ بەسەر ئەو کارەساتە تێپەر دەبێ. کارەساتێک کە تییدا ١٨٠ هەزار مرۆڤی بێ‌تاوان دەستگیر و ڕەوانەی بیابانەکانی باکووری عێراق کران و بێبەزەیانە کۆمەڵکوژ کران.
ئەم رۆژانە ٣٧ ساڵ بەسەر ئەم کارەساتەدا تێپەر دەبێ. تا بە ئەمرۆش بۆ ساتێکیش ئەم کارەساتە ناخ هەژێنە نەک لەبیر نەکراوە بەڵکو بە بەردەوامی بەسەر جەستەی مێژوودا قورسایی هەیە و ئاسەوارەکانی هەروا بەردەوامن و بەردەوام بەسەر کەنارەکانی ژیاندا گوزەر دەکات.
ساڵی ١٩٨٨ دەوڵەتی بەعسی عێراق لە گەرمەی شەری خۆی لەگەڵ دەوڵەتی ئێران، هێرشێکی بێبەزیانەی بۆ سەر ناوچەکانی کوردستان دەستپێکرد. مه‌به‌ستی ڕاگه‌یاندراوی ئه‌و هێرشه پاك كردنه‌وه‌ی كوردستان له هێزی پێشمه‌رگه بوو. به‌ڵام ئه‌وه‌یكه له كرده‌وه‌دا بەڕێوه‌چوو، پاكتاوكردنێكی ره‌گه‌زی بوو. رژیمی به‌عس ده‌یزانی كه به بێ قه‌لاچۆ كردنی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له دێهات و شارۆچكه‌كانی كوردستان ناتوانێ هێزی پێشمه‌رگه له خه‌ڵك داببڕێ.
هه‌ر بۆیه سیاسه‌تی وێرانكردن و چۆلكردنی دێهاتی كه پێشتریش له ده‌یه‌ی حه‌فتای زایینی‌دا و وه‌كوو به‌شێك له رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌لجه‌زایر له هه‌موو سه‌ر سنووره‌كان به‌رێوه‌ی بردبوو، ئه‌و جاره‌ش هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی گرته به‌ر. ئه‌و كات زیاتر له ٤ هه‌زار ئاوایی كوردستانی وێران كرد، ڕه‌ز و باغ و كانیاوه‌كانی كوێر كرده‌وه و دانیشتووانه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی ئوردۆگاكانی ئیجباری كرد. ئه‌مجاره‌یان به‌وه‌ش ڕانه‌وه‌ستا و ده‌ستی كرد به وێرانكردنی شاری قه‌لادزێ و وێرانكردنی شاری ڕانیه‌شی ده‌ستپێكرد. پێشتریش شاری هه‌ڵه‌بجه ته‌فروتوونا كرابوو و ٥ هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ی به گازی ژاراوی تێدا بردبوو.
ئه‌و عه‌مه‌لیاته ناوی ئه‌نفالی له سه‌ر دانرا. ئه‌و ناوه كه له ده‌قێكی قورئان وه‌رگیراوه كه به واتای غه‌نیمه‌ت و ده‌سكه‌وتی شه‌ڕ هاتووه. ئه‌م ناوه له بنه‌ڕه‌تدا بۆ هاندانی داروده‌سته‌كانی موسته‌شار و به كرێگیراوی كورد كه چه‌كداری رژیم بوون، به كار ده‌هێنرا. مه‌به‌ستی رژیمی به‌عس ئه‌وه بوو ڕێگا به به‌كرێگیراوانی خۆی بدات كه ماڵ و سه‌روه‌تی خه‌ڵكی بێ دیفاعی ئه‌و دێهات و شار و شارۆچكانه‌ی كه چۆڵیان ده‌كردن، به تاڵان بۆ خۆیان به‌رن. به هه‌زاران كه‌س له ژن و پیاو و مناڵ و پیر و لاو له شوێنی نیشته‌جێ بوونی خۆیان هه‌ڵكه‌ندارن، به بێ ئه‌وه‌ی ڕێگایان پێبدرێ كه جگه له جلی به‌ریان هیچ شتێكی دیكه له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵبگرن. ئه‌و جه‌ماوه‌ره زۆر و زه‌به‌نده‌یان به ئوتوبوسی سۆغره به‌ره‌و بیابانه‌كانی “نۆگره سه‌لمان” له ناوه‌ندی عێراق ڕاپێچ كرد و له‌وێ به‌ره‌به‌ره به بێ به‌زه‌ییانه‌ترین شێوه له‌ناویان بردن و له گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كاندا شاردیانه‌وه.
له‌م كاره‌ساته‌دا نزیكه‌ی ١٨٠ هه‌زار ئینسان له ژن و پیاو و منداڵ و پیر و لاو، کۆمەڵکوژ كراون. له جه‌ریانی ئه‌نفالدا نه‌ك هه‌ر مرۆڤ، بەڵكوو ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر و دار و دره‌خت و سه‌وزایش له‌ناوده‌بران و هه‌زاران ناوچه‌ی سه‌وزه‌ڵان و پر دار و دره‌خت سوتێنران. سه‌رجه‌م دانیشتوانی گونده‌كانی ناحیه و قه‌زا هه‌ڵوه‌شاوه‌كانیش، ئه‌وانه كه گیانیان ده‌رباز ببوو، له ئۆردوگای گه‌مارۆ دراوی شێوه سه‌ربازیدا ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
کارەساتی ئەنفال و قڕکردنی ١٨٠هەزار مرۆڤی بێ‌تاوان وەک پرۆسەیەکی قێزەون و پەڵەیەکی دزێو‌و ناشیرین هەتاهەتایە بەدەموچاوی داگیرکەرانی کورد‌و کوردستاندادەمێنێتەوە.
ئەمرۆ لەیادی ئەو ٣٧ ساڵەی ئەم کارەساتە تراژیدیەدا، وێڕای بەنەفەرەت کردنی بکەرانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە هیوای ساڕێژبوونی جەرگی سووتاوی کەس و کاری ئەنفالکراوان دەکەین. لەهەمانکاتدا نەفرەت و بێزاری خۆمان دەنێرین بۆ ئەو دەسەڵاتانەی کە قڕکردن و کوشتنی نەیارانی خۆیان بە تایبەتی گەڵی کورد ئامانجیانە و بۆ ساتێکیش لەم سیاسەت و کردەوەیەی خۆیان پاشگەز نابنەوە .
سڵاو لەقوربانیانی ئەنفال و مەرگ و نەمان بۆ داگیرکەران و بکوژانی خەڵکی کوردستان.