کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران درێژەی هەیە…

 لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا بەدەیانجار هێرش کراوەتە سەر گیان و ماڵی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان. لەو ماوە کورتەدا ۶ کۆڵبەر کوژراون و ۶ کۆڵبەریش بریندار کراون. ناوی ئەو کوڵبەرانەی کە کوژراون بریتییە لە: “خالید محەممەدی” تەمەن ۲۳ ساڵ و خەڵکی بانە،  “پەیام ئەحمەدی” تەمەن ۲۴ ساڵ و خەڵکی سەوڵاوا، “لەتیف یەعقووبی” تەمەن ۴۵ ساڵ و خەڵکی سەڵماس، “ئەمین گەردی” تەمەن ۴۰ ساڵ و خەڵکی مەریوان، “بەرزان ساڵحی” تەمەن ۳۸ ساڵ و خەڵکی بانە و “هێمن دانش” تەمەن ۲۶ ساڵ و خەڵکی مەریوان.