هەواڵ و ڕاپۆرت بانە؛ ڕوودانی ڕەنووی بەفر لە بەرزاییەکانی حەوت تاش …. دواڕۆژ 01/03/2025 ڕوودانی ڕەنووی بەفر لە بەرزاییەکانی شاخی حەوت تاش، سەربە میحوەری بانە بۆ گوندی بیاندەرە، بووە هۆی ونبوونی شەش شاخەوان. لە ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاری و ڕزگارکردندا، زۆر بەداخەوە هەر شەش شاخەوانەکە گیانیان لەدەستدا. بەپێی ڕاگەیاندنی جێگری ئۆپەراسیۆنی ڕێکخراوی فریاگوزاری و ڕزگارکردنی مانگی سوور، ئەم ڕووداوە سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی لە ٣٣ کیلۆمەتری میحوەری بانە بۆ مەریوان ڕوویداوە و دوای ماوەی ٢٤ سەعات گەڕان بەدوایاندا بەداخەوە تەرمی شەش شاخەوان دەرهێنراونەتەوە. شایەنی باس کە حەوت شاخەوان لە چیای كەڵەكەجاڕ كەوتنە ژێر هەرەسی بەفر و سەرەتا تەرمی دوو كەسیان دۆزرایەوە و شاخەوانێكیش بە زیندووی دەرهێنراوەتەوە و رەوانەی نەخۆشخانەی شاری بانە كراوە. لە قۆناغی دووەمیشدا دواتر بە هەوڵی تیمەكانی فریاگوزاریی، تەرمی چوار شاخەوانی دیكەشیان دۆزرانەوتەوە. Continue Reading Previous داسەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر مینا سۆڵتانی دایکی شەهریار محەممدی،لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیNext ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم زیاتر دەکات ….. بابەتەکانی تر هەواڵ و ڕاپۆرت دیداری نێوان کۆمەڵه و یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان دواڕۆژ 24/12/2025 هەواڵ و ڕاپۆرت ماڵئاوایی تێکۆشەری له مێژینەی بزووتنەوەی چەپ و شۆڕشگێڕانە و هاوڕێی دێرینی کۆمەڵە، هاوڕێ عەبدوڵڵا شاڵچی ناسراو به عەبە تاران دواڕۆژ 24/12/2025 هەواڵ و ڕاپۆرت بەشداری ڕێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد_ژنانی کۆمەڵە لە یەکەمین کۆنگرەی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی دواڕۆژ 24/12/2025