برۆسکەی شۆڕشی ژینا 

ژیلا ئەحمەدی سۆسیالیسم لە سەرەتا هەتاکوو ئێستا...!
ژیڵا ئەحمەدی

درۆشمی شۆڕشی ژینا “ژن، ژیان، ئازادی” ئاڵا هەڵگری ئەم بزووتنەوە وەکوو ئەستێرە درەوشایەوە، شۆڕشی ژینا شۆڕشێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی بوو لەوبوارەدا کە ژنان بۆ ماوەی چواردەیە لە سیاسەت وکومەڵگا دوورخرانەوە وبە تووندترین شێواز لەگەڵیان هەڵسووکەوت کرا بوو، حیجابی زۆرەملێ یەکێ لەو دەستوور و یاسا نائینسانیە بوو کە وەکوو ڕەوتێک لەکۆماری ئیسڵامی بە شێوە زەبر و زۆر بەسەر ژنان داسەپا بوو، هەرجۆر سەرپێچی لەم یاسا لەلایەن هێزه ئەمنیەکانی کۆماری ئیسڵامی بە تووندترین شێوە سزا ئەدرا. لەکۆمەڵگایێک کە ژن تەنانەت مافی جڵ پۆشینی خۆی نەبوو چە بگاتە سیاسەت و چتانی تر، لەشۆڕشی ژینا کە ژنان ڕۆلی یەکەم یان بوو ڕێبەری ئەم شۆڕشە بەدەستیان بوو نیشانی دا تا ژنانی کومەڵگا ئازاد نەبن ئەو کۆمەڵگا ناتوانێ ئازادی ڕاستەقینە بەدەست بێنێت .

شۆڕشی ژن ژیان ئازادی یەکێ لەو شۆڕشە بێ وێنانە بوو کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا رووی دا، کە لە هەموو جیهاندا دەنگی دایەوە. کاتێ کە لە ٢٥ی خەرمانانی سالی ١٤٠١ هەتاوی ژینا(مەهسا ئەمینی) دوای دوو ڕۆژ کە بەدەست هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە هۆی چەند تاڵی قژ لێیدرا و کەوتە کۆما و گیانی بەخت کرد، لە ڕۆژی ٢٥ی خەرمانان لە بەرانبەر خستەخانەی کەسرای تاران خۆپێشاندان  دەستی پێی کرد و بووە پرێسکەی شۆڕشێک کە بەتەواوی پارێزگاکانی ئێران لەبەر گرت. خەڵک نەیانتوانی ئەو کارە قیزەونە کۆماری ئیسلامی قەبووڵ بکەن، بۆیە شۆڕشی ژینا سەری هەڵدا و دەسپێکی ئەم شۆڕشە لە کوردستان بوو و دواتر کێشرایە شارەکانی دیکەی ئێران و هەموو گەلانی دیکەی ئێرانی گرتە بەر و نزیکەی ٤ مانگی تێپەڕاند و رژیم هەموو هێز و ئیمکاناتی خۆی بەکار هێنا کە ئەم شۆڕشە بوەستێنێت. خەڵکی زۆرێ کوشت و دەستبەسەر و ئیعدام کرد، بەڵام شۆڕشی ژینا زۆر بە‌هێز بوو وەکوو ئوقیانووسێک بەرین بوو هەرچەند کۆماری ئیسلامی ئەم زەریایە کردیە زەریای خوێن.

لە پێکدادانی تووندوتیژانە هێزە سەرکوتکراوەکانی کۆماری ئیسڵامی لەگەڵ خۆپێشاندەران  سەدان کەس کوژران، هەزاران کەس دەستبەسەرکران. بەپێی سەرژمێریەکان سازمانی مافی مڕۆڤ لە ئێران تا ٢٦ی سەرماوەز١٤٠١ نزیکەی ٤٩٦کەس کوژران کە ٦٨ کەسیان منداڵ بوون. ئەم شۆڕشە کە ئەوەڵ جار لە کوردستان دەستی پێی کرد دواتر کێشرا وە شارەکانی دیکە، لە شارە کوردەکان و بلووچەکانی زۆر خۆفناک بوو و ڕێژەی کوشتن و دەستبەسەرکردن لەم شوێنانە زۆرتربوو. لە کوردستان نزیکەی ٨٠٠٠ کەس دەستبەسەرکراون و لە تەواوی ئێران نزیکەی ١٩٧٠٠ کەس دەستبەسەر کراون. لەسیستان و بلووچستان لەڕۆژی هەینی زاهیدان نزیک ٩٠کەس کوژران. زۆرترین شێوازی کۆشتن تەقەی ڕاستەوخۆبوو. لەم کاتەدا کۆماری ئیسڵامی بۆ کۆژاندنەوەی شۆڕشەکە ئینترنتی داخست کەسانی ناسراوی هۆنەری، وەرزشوان، خوێندکاران و….دەستبەسەرکرد.

خامنەای و ئیبراهیم رئیسی لە  کاتی خۆپێشاندان ڕۆلی یەکەمیان بوو لە کوشتن و دەستبەسەرکردنی خەڵک، فەرمانی خامنەای و ئیبراهیم ڕئیسی لە هەموو ئۆرگانە نیزامیەکانی کۆماری ئیسڵامی جێ بەجێ کڕا وەکوو سپا، ئەرتش و هێزە ئەمنیەکان وەکوو پولیسی ئاگاهی، پولیسی پیشگیری، ئەمنیەت گشتی، هێزی فەتا، ناجا و .هەروەها له بەسیج، لیباس شەخسیەکان و گرووپیک بەناوی هیزەکانی خودجوشی سەرزەمینی ئیسلامی کەڵکی وەرگرت و بە دروس کردنی ئەنواع سناریوکان، ئیعترافات تلویزیونی، پەروەندە سازی، خۆکوژی. ئەوەی کۆماری ئیسڵامی لە شۆڕشی ژینا بەرامبەر خەڵکی کرد جەنایەت و کۆشتنی گشتی بوو. حکومەت بە ئەنواعی ئەدواتی جەنگی وەکوو تانک، دووشکا، هیلکۆپتەر هێرشی کردە سەر ناوچەکانی کوردستان، ئازەربایجان غەربی، کرماشان و ئیڵام. حەتا سپا بەمە ڕازی نەبوو بۆ تۆڵە سەندنەوەی خۆی و بە هۆمیدی ئەوەی ئاگری شۆڕشی ژینا بکۆژێتەوە لە ٢٨ ی سپتامپری ٢٠٢٢(٧ی خەزەڵوەری١٤٠١هەتاوی) یانێ دوای ١٣ڕۆژ لە تێپەڕاندنی شۆڕشی ژینا بە بنکه و بارگاکانی حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لەباشوور هێرشی کرد. هێرشی مووشکی کۆماری ئیسڵامی بۆ زرگوێز، کوی سەنجەق و ئاڵتون توپری لە کوردستانی باشوور بووە هۆکاری گیانبەخت کردنی ١٣کەس و بریندار بوونی ٥٨کەس، بەڵام بە هەمووی ئەمانە شۆڕشی ژینا نەوەستا هەتاکوو چوار مانگ دڕێژەی هەبوو. بەڵام شۆڕشی ژینا سەربەرزانە لەسەرپێی ماوە ودەسکەوتی زۆری هەبوو. ئەگەر بین لێکدانەوەی شۆڕشی ژینا بکەین بابەتێ کە زۆر ڕوونە ئەوەیە کە سەرکووبی یاسای ژنان لە ئێران جیا لە کێشەی میلی و نەتەوەکان، جیا لە مەسئەلەی باوەڕ و بۆچوونەکان کێشەێکی گشتیە کە لە کوردستان کێشراوە سەدشاری دیکەی ئێران ،ئازارێکی هاوبەش کە کورد ،فارس وتورک و هەموو میلیەتەکان دەگرتەوە هەموو کەمینەکان لە مەسێحی وموسلمان بیگره تاکوو ئاتێستەکان ،بۆیە ئەم ئازار و دەردی هاوبەش هەموویانی لەسەریەک بابەت کۆکردەوە کە یەک ریز و یەک دەنگ بچنە پێشەوە، کۆماری ئیسڵامی ئێران ساڵانێکە کە بە هەموو شێوازێک لە مەکتەب و زانکۆکان ، لەسۆشیاڵ میدیاکانی هەولی داوە کە لەجەستەی ژن تابۆی درووس بکات کە ببێتە بنچینەی شەرم ووەکوو تاوانبارێ بیاناسێت  وهەوڵ بدات کە ژنان هەموو کاتێ لە ژێرچاودێری بن، حەتا لەبواری جل پۆشین چۆنکە بەبروای کۆماری ئیسڵامی ژنان کوێلەن و چکۆلەترین مافیان نیەلەسەرجەستەی خۆیان. 

لە شۆڕشی ژینا ئێمە شایەتی یەک قەڵشتی قوول و ناکۆکی لەکۆمەڵگای ئێران بووین. دەوڵەتێ کۆن بە ئیدولوژی دواکەوتووو خەڵکێکی نوێگرا و ڕۆشنبیر بە بیروبۆچوونی دیموکراتیک کە لە قۆناخێک لەگەڵ یەک ناکۆک ئەبن. خەڵکی ئێران کە ڕۆژبەڕۆژ زۆرتر وشیارتر ئەبن ورژیمی ئێرانیش هەر رۆژ دواکەوتووتر ئەبێ و بە زۆرەملی دەیهەوێ قسەی خۆی بباتە پێش. پێش  شۆڕشی ژینا بینیمان لە خەباتەکانی ساڵی ٨٨، بەفرانبار٩٦وخەزەڵوەری ٩٨کە ناکۆکی نێوان خەڵکی دیموکراسی خوازوئازادی خواز لەگەڵ دەولەتی کۆنەپەرەستی کۆماری ئیسلامی بووە هۆکاری خۆپێشاندان وهەزاران کەس کوژران ودەستبەسەر بوون، بەڵام خاڵی گرینگ لەشۆڕشی ژینا ئەوەبوو کە ناکۆکی گەیشتە لوتکە هەموو گرووپ وتوێژە جۆراجۆرەکان لەگەڵ یەک کۆبوونەوە وهەڕوەها وشیاربوونەوەی ژنان سەبارەت بەمافەکانیان زەقتر بوو،  بەتایبەت دوای کووشتنی ژینا ئەمینی بەهۆی چەن تاڵی قژ هەموو خەڵکی زامدارکرد وبووە هۆکاری ئەوەی کەتەواوی کەسەکان لەژن وپیاو ،لە پیر و لە لاو لەهەموو نەتەوەکان لەهەموو توێژەکانی لەگەڵ یەک هاوبیربن و یەک دەنگ بێنە مەیدان ودەستیان دا بە خۆپێشاندان .هەرچەند کۆماری ئیسلامی دوای چوارمانگ بەدژواری توانی ئەم شۆڕشە ڕاوەستێنێت، بەڵام ئێرانی پێش شۆڕشی ژینا و دوای شۆڕشی ژینا زۆر جیاواز بوو، و قەلەشتێک درووس کرا وکۆمەڵگا گۆڕدرا وهیچ کات نەگەڕایەوە بۆ کاتی پێش شۆڕشی ژینا، یانێ بەتەواوەتی شۆڕشی ژینا زەربە و لێدانی کاریگەری خۆی دا لە کۆماری ئیسڵامی و توانی کۆماری ئیسڵامی برینداربکات. کە لە شۆڕشەکانی پێشوو ئەو چتە رووی نەدا و دوای ماوەێک هەموو چت دەچووە حاڵەتی خۆیی ، بەڵام شۆڕشی ژینا زۆر بەهێزوبەقوەت بوو، دوای شۆڕشی ژینا کۆمەڵگا یەکسەر گۆڕدرا خەلک ترسی شکا و زۆربەی یاسا دژ بە ژنەکان وەکوو حیجاب زۆرملی پشت گوێ خرا و شکێندرا . 

ئێستەش کە سێ ساڵە لە شۆڕشی ژینا تێپەری، بەردەوام شۆڕش درێژەی هەیە ،ژنان ڕێکخستن تر و بە شێوازی هاودەنگ تر و بەهێزتر دەچنە پێشەوە هەرچەند کە کۆماری ئیسڵامی ئێران دڕەندەتر توندوتێژی دەکاتە سەر ژنان و بە هەموو ئیمکاناتی زۆرتر لە جاران گۆشاری خستووە سەرژنان، ڕێژەی دەستبەسەرکردن و ئیعدام پەرەی سەندووە، بەپێی سەرژمێریەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران  لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٥دا لانی کەم ۷ چالاکی ژن دەستبەسەر کراون و ۵ چالاکی ژنیش لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە. کۆماری ئیسڵامی ئێران لەحاڵەتێ دا تووشی قەیرانی ئابووریە و هەروەها جەنگ لەگەڵ ئیسرائیل و ناڕەزایەتی بەرین خەڵکە بەڵام هەر لە سەر زێدەڕۆی خویە،  شەریفە محەمەدی ،پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی ٣چاڵاکی مەدەنی وسیاسی لە ئێران که حۆکمیان ئیعدام پێ دراوە و هەرکات ئیحتمالی هەیە ئیعدام بکرێن . هەر لەساڵی ٢٠٢٤نزیکەی٣١ژن لە سێدارە دران و ئەمە مانای ئەوەیە کە کۆماری ئیسڵامی بەرامبەر ژنان سەرکووبەکان زۆرتر کردووە ومافی ژنان پێشیل کراوە. 

زۆربەی ئەو ژنانە کە حۆکمی ئیعدامیان بەسەردا سەپاوە لەنەتەوەکانی کورد و بلوچن کە ئەمەش نیشاندەرەوەی ئەوەیە کە جیا لە کێشەی لابردنی ژنان کێشەی لابردنی نەتەوەکانیشە و بەشێ تر لەم حۆکمە چالاکانی سیاسی چەپە کە کۆماری ئیسڵامی ئێران هەرلەسەرەتای هاتنە سەرکاری دژایەتی ئاشکڕای خۆی لەگەڵ چەپەکان نیشان دا. دوای شۆڕشی ژینا کۆماری ئێسڵامی ئێران زۆر بەتوندی لەگەڵ ژنانی چالاک کە دەیانهەوێت چاڵاکی سیاسی بکەن وتایبەت بەنەتەوەکانی جیا جیایش بن ،دژایەتی تووندی کردووە. هەموو کاتێ کۆماری ئیسڵامی ئێران هەوڵی داوە ژن لە سیاسەت جیا بکاتە لە کۆمەڵگا دووری بخاتەوە لە هەموو ئەوشوێنانە کە ژن توانایی بێت دووری بخاتەوە وەکوو کوێلە چاوی لێ بکات بەڵام دوای شۆڕشی ژینا حزووری بەگشتی ژنان لەهەموو بوارەکان فرەتر بوو وزۆرتر ڕوڵیان هەبوو بۆیە کۆماری ئیسڵامی دەترسێت لە شۆڕشێکی تر وەکوو شۆڕشی ژینا.