هەواڵ و ڕاپۆرت بانە؛ ڕوودانی ڕەنووی بەفر لە بەرزاییەکانی حەوت تاش …. دواڕۆژ 01/03/2025 ڕوودانی ڕەنووی بەفر لە بەرزاییەکانی شاخی حەوت تاش، سەربە میحوەری بانە بۆ گوندی بیاندەرە، بووە هۆی ونبوونی شەش شاخەوان. لە ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاری و ڕزگارکردندا، زۆر بەداخەوە هەر شەش شاخەوانەکە گیانیان لەدەستدا. بەپێی ڕاگەیاندنی جێگری ئۆپەراسیۆنی ڕێکخراوی فریاگوزاری و ڕزگارکردنی مانگی سوور، ئەم ڕووداوە سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی لە ٣٣ کیلۆمەتری میحوەری بانە بۆ مەریوان ڕوویداوە و دوای ماوەی ٢٤ سەعات گەڕان بەدوایاندا بەداخەوە تەرمی شەش شاخەوان دەرهێنراونەتەوە. شایەنی باس کە حەوت شاخەوان لە چیای كەڵەكەجاڕ كەوتنە ژێر هەرەسی بەفر و سەرەتا تەرمی دوو كەسیان دۆزرایەوە و شاخەوانێكیش بە زیندووی دەرهێنراوەتەوە و رەوانەی نەخۆشخانەی شاری بانە كراوە. لە قۆناغی دووەمیشدا دواتر بە هەوڵی تیمەكانی فریاگوزاریی، تەرمی چوار شاخەوانی دیكەشیان دۆزرانەوتەوە. Post navigation Previous: داسەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر مینا سۆڵتانی دایکی شەهریار محەممدی،لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیNext: ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم زیاتر دەکات ….. بابەتەکانی تر هەواڵ و ڕاپۆرت ڕاگەیەندراوی کۆمەڵە لەسەر گیانبەختکردنی دوو خەباتکاری یارسان لە داڵاهۆ دواڕۆژ 29/05/2026 هەواڵ و ڕاپۆرت بەشداری هەیئەتێکی پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە پەرلەمانی فەڕانسە دواڕۆژ 10/05/2026 هەواڵ و ڕاپۆرت کورتەیەک لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردە کردنی هاوڕێ گیانبەختکردوو غەزاڵ مەولان چەپەرئاباد…. دواڕۆژ 17/04/2026