ڕۆمانی کوێری، چیرۆکی مەرگی مرۆڤایەتی

✍مینا نێعمەتی

کوێری بە فارسی «کوری» ناوی ڕۆمانێکە کە نووسەری بەناوبانگی پورتەغالی ساڵی ١٩٩٥ ی زاینی نووسیویەتی و ساراماگۆ خەڵاتی نۆبێلی ئەدەبی بۆ نووسینی ئەو کتێبە لە ساڵی ١٩٩٨ی زاینی بەدەست ھێنا.

رۆمانەکە چیرۆکی کۆمەڵگایەکی بێ ناو و نیشانە لە شوێنێکی نادیاری گۆی زەوی کە تەنانەت ئەکتەرەکانی ڕۆمانەکە ناوی تایبەتیشیان نییە. ئەوەی لەو ڕۆمانەدا لە ناوی کەسایەتییەکان گرنگترە ڕۆڵی کۆمەڵایەتی ئەو کەسانەیە، نووسەر حەولی داوە پێش ئەوەی حەول بۆ ناو نیشان و نازناوی کەسەکانەوە بدات کە پاش لەدایک بوون پێیان دەبەخشدرێ زۆرتر ڕۆڵێکی سەرتر لە نەتەوە و جوگرافیایان پێببەخشێت تا بەو جۆرە ھەڵسووکەوت و راوانگەیان سەبارەت بە جیھان، کۆمەڵگا و تەنانەت مرۆڤ بە بێ سانسۆر و پەردەپۆشی بێتە کایەوە. چیرۆک لە شۆفیری ئۆتۆمۆبیلێک کە لە پشت ترافلایتێک لە ناکاو کوێر دەبێت دەستپێدەکات، دەستپێکی کوێر بوونی کۆمەڵێک لە ئینسانەکان لەوێوە لێدەدرێت، پاشان  کەسێکی تر یارمەتیدەدا و دەیباتەوە ماڵی خۆی ئەویش کوێر دەبێت، دوکتورێکی چاو کە کوێرەکە مەعاینە دەکاتیش کوێر دەبێت، پاش چرکە ساتێک کە ئۆتۆمۆبیلێکەی بەجێ دەمێنێ دزێک دەیبا دزەکەش کوێر دەبێت، پاش ماوەیەک بە مروور ئەو کەسانەی پێوەندیان پێکەوە بوە کوێر دەبن و بەرپرسانی شار بۆ بەرگری لە گواستنەوەی نەخۆشییەکە کوێربوەکان پێکەوە کەرەنتین دەکەن، تەنیا کەسێک کە لەو نێوە کوێر نابێت ژنی دوکتوری چاوەکەیە کە کوێر نابێت بەڵام خۆی لە کوێری دەدات،  ئینسانەکان لەو ڕۆمانەدا بە مروور کوێر دەبن ، ئاماژەیەکە بە دارمانی بە ئەسپایی کۆمەڵگا، لە دەستدانی توانای بینین ئاماژەیەکە بەوەی رواڵەتی دیتن لە ناو مرۆڤەکاندا بەرەو بینینێکی بنەرەتی تر پێویستە، مرۆڤەکان بە لە دەستدانی توانای بینینیان ھەلسووکەوتی واقیعی خۆیان لە بەرامبەر یەکتر نیشان دەدەن، روحم بە یەکتر ناکەن و چی لە خراپی سەبارەت بە یەکتر لە دەستیان دێت دەست ناگەرێننەوە.

ساراماگۆ لە رۆمانی کوێریدا ئاوێنەیەک لە دارمانی ئەخلاقی کۆمەڵگایەک نیشان دەدا کە رەنگە بە روالەت کۆمەلگایەکی مۆدێرن بێت، بەلام سرشت و خسڵەتی واقعی  ئینسانەکان لە ژێر ئەو روالەتە مۆدێرنەدا خۆی حەشارداوە و چاوەڕێ دەرفەتێکە کە خۆی بخاتە دەرێ و درندگی و بێ روحمی خۆی دەربخات.

رۆمانی کوێری نیزیک بە سی سال لەوە پێشدا نووسراوە نووسەر حەولی داوە کە ئینسانەکان لەو ژیانە مۆدێرن و میکانیکییە بە جۆرێک ئاگادار بکاتەوە و مرۆڤەکان بەخەبەر و ھوشیار کاتەوە کە جیھان دەتوانی شوێنێکی ئینسانی تر، بەرابەرتر و ئەخلاقیتر بێت، ئەوەی بەلام لە ساڵی ٢٠٢٠ و پاش بلاوبوونەوەی کۆرۆنا لە جیھاندا دەرکەوت سەرلمێنەری ئەو راستییە بوو کە لەگەل ئەوەی ساراماگۆ بۆ مرۆڤی سەر گۆی زەوی بە ئاوات دەخواست لەگەل ئەوەی ھەیە تا چ رادەیەک دوورە، پێشبرکێیەکی زۆر لە قەرەنتینکردن و بەستنی سەر سنوورەکان، بەرگری لە ھەناردەکردنی ماسک و ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد و دواتر واکسین، لە کاتێکدا لە بەشێکی بچووکی جیھان دۆزی سێیەم و چواەمی واکسین دەکوترێ کە زیاتر لە دوو لەسەر سێی جیھان یەستا نەیانتوانیوە دوو دۆزی واکسین وەرگرن، لە کۆتاییدا دەبێت ئاماژە بەوە بکرێت کە رێگە تا بونیاتنانی جیھانێکی بەرامبەرتر و مۆراڵتر تا دێت پر ھاورازتر دەبێت و شایەد دەبێ ھەموومان وەک ئەکتەرەکانی رۆمانی کوێری، کوێر بین تا بتوانین ببینین.