کوژرانی گەنجێکی کورد لە پارێزگای تاران

کەژوان ئەلماسی

کەژوان ئەلماسی گەنجێکی ٣١ ساڵە، خەڵکی شاری سنە کە بە تەقەی راستەوخۆیی هیزەکانی رژیم لە شاری تاران لە خانە باخێکدا لە “شاریار” کوژراو و دوا بە دوای کوژرانی ناوبراو چەند جۆر گیرانەوە سەبارەت بە کوژرانی لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو کرایەوە.
کەژوان ئەلماسی ٣١ ساڵە خەڵکی سنە لە شاری تاران ژیان و کاری لە ریستوانێک دەکرد. رۆژی پێنج شەممە ١٧ی رەزبەری ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی کەژوان دەچێت بۆ میوانییەک لە خانە باخێک لە “شاریار” کە لەوێ بە تەقەی راستەوخۆی هیزە چەکدارەکانی رژیم دەکوژرێت. بە پێی هەواڵی سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکریت، هێزە چەکدارەکان کە جلی و بەرگی مەدەنییان لە بەردا بوە، پاش ئەوەی دەرژێنە ناو باخەکە، کەژوان دەستگیر دەکەن و هەروەها سەرایداری باخەکە کە کەسێکی “ئەفغانییە” بە بی ئەوەی حوکمی دەستگیریان هەبێت و بە بی هیج شرۆڤەیەک دەستگیر دەکەن و لەگەڵ خۆیان دەیبەن. بە پێی وتەکانیئەو کەسەی کە ئاگاداری دۆخەکە بوە دوای دەستگیر کردن و لێدانیان لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە بە فیشەک لە پشت سەرەوە دەدەن لە کەژوان و دەیکوژن. ئەوەی ڕوونە پاش ئەوەی کەژوان فیشەکی بەر دەکەویت، ناوبراو دەگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی “سەجاد”ی ” شاریار” بەڵام بە هۆی خوێنرێژی زۆرەوە لە ژووری نەشتەرگەری گیانی لە دەست دەدات.
بە پێی راپورتی مافی مرۆڤی کوردستان، چەکدارەکانی رژیم بە بیانووی ئەوەی دەنگی موسیقا لە ناو ئەو باخە هاتوە و “ئەربەعینە” بە بێ حوکمی دادگا درگای باخەکە دەشکێنن و دەچنە ناو باخەکە. عەلی قاسمی سەرۆکی دادسرای نیزامی باشووری رۆژئاوای تاران رۆژی ٢٢ی رەزبەر رایگەیاند کە کەژوان ئەلماسی دوای دەستگیر کردن لەگەڵ مەئمورەکان دەرگیر بوە و رایکردوە و یەکێک لە مەئمورەکان بۆ راوەستانی تەقەی لێکردوە و هەر بەو هۆیەشەوە کوژراوە و ناو براو وتویشیەتی ئەو کەسەی تەقەی کردوە دەستگیر کراوە. بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەو سناریویە کە دروستیان کردوە و کەژوان بە دوو فیشەک کوژراوە و ئەوەی راستییە هەموان دەزانن کەسێک کە لە دەست مەئمور رادەکات یەکەم دەبێت ایست”ی بدەن و دووهەم فیشەکی ئاسمان و سێهەم لە کەمەر بەرەوخوار مافی ئەوەیان هەیە تەقە بکەن و خۆشیان باش دەزانن کە کەژوان نە تەنها راینەکردوە بەڵکوو ماوەتەوە و ئەوان تەنها بۆ ئەوەی کورد بوە و گوێی بە موسیقا داوە لە شەوی “ئەربەعین”دا کوشتویانە و زۆر سوکایەتی پێکراوە و ئەشکەنجەش کراوە، هەر بۆیە رێگەیان نەدا تەرمەکەی بە شێوەی ئاسایی بنێژژرێت نێوە شەو بنەماڵەکەیان ناچار کردوە کە جنازەکەی بنێژن و ئەمە سیاسەتی رژیمی ئیسلامی ئیرانە.