بەرێوە چوونی ئاکسێونێک لە شاری کۆڵن….

0

رۆژی شەممە ٢٤ی ژانڤیەی ٢٠٢٦ی زایینی و لە سەر بانگهێشتیی هێزە کوردستانیەکان و هەروەها رەوەندی کوردیی و کۆمەڵێک لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، شاری کۆڵنی ئاڵمان شاهیدی بەشداریی کۆمەڵێکی هەرە بەرچاو لە خەڵکانی شۆڕشگێڕی هەر چوار پارچەی کوردستان بە شێوەی بەشداری لە ڕێپێوان و خۆپیشاندانی بەرین بوو، کە تێیدا هاوکات لەگەڵ پاڵپشتیی و پشتیوانی لە بەرگری لە دەسکەوتە پێشکەوتنخوازانە و ئازادیخوازانەکان و بەرخۆدانی گەلی کورد لە رۆژاڤا، هەروەها هێرشە دڕندانەکانی هێزە ئیسلامیە توندڕەوەکان و پاشماوەکانی داعش دژ بە گەلی کورد و کۆمەڵکوژیی گەلەکەمان لە رۆژاڤای وڵات، بە توندیی ئیدانە کرا. لەم ئاکسیۆنە بەرینەدا، هاوکات لەگەڵ خوێندنەوەی شیعر و سروود و گۆرانی شۆڕشگێڕانە، هەروەها پەیامی حیزب و لایەن و کەسایەتیەکان پێشکەش بە بەشداربووان کرا.

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان_کومیتەی ئاڵمان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *