هەواڵ و ڕاپۆرت بانە؛ ڕوودانی ڕەنووی بەفر لە بەرزاییەکانی حەوت تاش …. دواڕۆژ 01/03/2025 ڕوودانی ڕەنووی بەفر لە بەرزاییەکانی شاخی حەوت تاش، سەربە میحوەری بانە بۆ گوندی بیاندەرە، بووە هۆی ونبوونی شەش شاخەوان. لە ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاری و ڕزگارکردندا، زۆر بەداخەوە هەر شەش شاخەوانەکە گیانیان لەدەستدا. بەپێی ڕاگەیاندنی جێگری ئۆپەراسیۆنی ڕێکخراوی فریاگوزاری و ڕزگارکردنی مانگی سوور، ئەم ڕووداوە سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی لە ٣٣ کیلۆمەتری میحوەری بانە بۆ مەریوان ڕوویداوە و دوای ماوەی ٢٤ سەعات گەڕان بەدوایاندا بەداخەوە تەرمی شەش شاخەوان دەرهێنراونەتەوە. شایەنی باس کە حەوت شاخەوان لە چیای كەڵەكەجاڕ كەوتنە ژێر هەرەسی بەفر و سەرەتا تەرمی دوو كەسیان دۆزرایەوە و شاخەوانێكیش بە زیندووی دەرهێنراوەتەوە و رەوانەی نەخۆشخانەی شاری بانە كراوە. لە قۆناغی دووەمیشدا دواتر بە هەوڵی تیمەكانی فریاگوزاریی، تەرمی چوار شاخەوانی دیكەشیان دۆزرانەوتەوە. Continue Reading Previous داسەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر مینا سۆڵتانی دایکی شەهریار محەممدی،لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیNext ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم زیاتر دەکات ….. بابەتەکانی تر هەواڵ و ڕاپۆرت چالاکیی هاوبەشی حیزب و ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە وڵاتی فینلاند دواڕۆژ 26/09/2025 هەواڵ و ڕاپۆرت جەنایەتی وەحشیانە هێزی سەرکوتگەری رژیم له ناوچەی سەقز دواڕۆژ 16/09/2025 هەواڵ و ڕاپۆرت بەڕێزە یاد و ناوی خاتوو شادی مەعارفی دواڕۆژ 16/09/2025