یادێک لە ئیرادە بەهێزەکانی شۆرش….!
عــەزیز ئاجیکەند
بزووتنەوەی شۆرشگێرانەی کوردوستان بە رێبەری کۆمەڵە و بە بەشداری هەزاران کەس لە ژنان و پیاوانی شۆرشگێر وەك بزوتنەوەیەكی حەقخوازانە لە ماوەی دەسەڵاتی٤٢ ساڵەی رژیمی ئیسلامیی بە سەر كوردستان و ئێران‌دا، تووشی گەلێک خەساری گەورەی قەرەبوو نەكراو هاتووە كە تا ئێستاش كاریگەرییە نەرێنییەكانی بەسەر ئەم بزووتنەوەیەوە دیارە.
نیوه‌ی یه‌كه‌می مانگی خه‌رمانان رێكه‌وته‌كانی ٤ و ٩ و ١٣ی ئه‌و مانگه، ئه‌و رۆژانه‌ن كه تێیاندا ره‌وتی ئێمه توشی خەسارێکی یەکجار گەورە هات . ئێمە لەم رۆژانەدا سێ كه‌سایه‌تی هه‌ڵكه‌وتوو، سێ رابه‌ری ماندویی نه‌ناس ، سێ رۆڵەی بە ئەمەگ و تێکۆشەر، سێ دلسۆزی کۆمەڵانی خەڵک و بزوتنەوەی شۆرشگێرانەی کوردوستانمان لەدەستدا .
کاک فوئاد مسته‌فا سوڵتانی، کاک سدیق كهمانگهرو هاورێ غوڵام كه‌شاوه‌رز، ئەو سێ ئه‌ستێره‌ی رێ نیشانده‌ری خه‌باتی چه‌وساوه‌كان و ستهملیكراوان و رەوتی ئێمە بوون کە بەداخەوە هەر زۆر زوو مۆمی تەمەنیان بەدەستی شەمشەمەکۆێرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسڵامیی، کوژایەوە .
ڕۆژی ۹ ی خەرمانان، بزووتنەوەی چەپ و سۆسیالیستی لە ئێران و کوردستان یەکێک لە کارامەترین و لێهاتووترین رێبەرانی خۆی لە دەست دا، بۆ کوردستان ژان و خەسارەکە سەت هێندە کاریگەر و جەرگبڕتر بوو. کاک فواد، ناوێک کە دواتر بوو بە وێردی سەرزاران و بە سەدان و هەزاران کۆرپە لە خۆشەویستی ئەم مرۆڤە مەزنە ناوی “فواد”یان لێ‌نرا. ماوەیەکی کورت ،بەڵام پڕ بایەخ، کاریگەر، شوێندانەر، داهێنەر و پڕ دەسکەوت لە کارنامەی کاک فواد دا بووە.
كاك فوئاد سیمایەكی ناسراو و خۆشەویست و هەروها ئەندامی بنەماڵەیەك بوو كە ٤ برای دیكەشی لە بەربەرەكانێ لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی و سیاسەتە دوژمنكارانەكانی لە دژی بزوووتنەوەی كوردستان، لە زیندانەكانی ئەو رژیمەدا ئیعدام كرا.
کاک فوئاد، رێبەرو ئەندازیاری خەباتی مەدەنی
خه‌باتی سیاسی كاك فوئاد هه‌ر له ته‌مه‌نی تازه لاویه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و له كاتێك دا ته‌مه‌نی ته‌نیا ٢١ ساڵ بوو، ده‌بێ به سه‌ر قافڵه‌ی دامه‌زرێنه‌رانی رەوتی ئیمە واتا کــــۆمەڵە. ساواكی شا كه به‌توندی گومانی كردبووه سه‌ر ژیان و هه‌ڵسووڕانی كاك فوئاد، له‌پاییزی ساڵی ١٣٥٣ی هەتاوی دا كاك فوئادی گرت و له زیندانی كومیته‌ی هاوبه‌شی شاره‌بانی و ساواك ، کەوتە ژێر سه‌ختترین ئه‌شكه‌نجه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه. به‌ڵام ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ران زه‌فه‌ریان به وره‌ی كاك فوئاد نه‌برد و قاره‌مانانه نهێنییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی پاراست. پاش بازجوویی و ئه‌شكه‌نجەیەکی زۆر، گواسترایه‌وه بۆ زیندانی قه‌سری تاران و زیاتر له‌سێ ساڵ له‌وێ به‌ندكرا. له‌ساڵی كۆتایی زیندانه‌كه‌یدا، كاك فوئاد گواسترایه‌وه بۆ زیندانی شاری سنه و ساڵێكیشی له‌و زیندانه‌دا تێپه‌ر كرد. زیندانی سنه مه‌یدانێكی خه‌باتی لێبراوانه‌ی كاك فوئاد بوو. مانگرتن له‌خواردنی زیندانیانی سیاسی كه كاك فوئاد بۆ ماوه‌ی ٢٤ رۆژ به‌شداری تێدا كرد، یه‌كێك له‌دیمه‌نه پر شكۆكانی خه‌باتی ئه‌و ده‌وره‌یه‌ی ناو زیندانه‌كان له‌دژی رژیمی شا بوو. له پاییزی ساڵی ١٣٥٧ دا كاك فوئاد ئازاد كرا و له‌پاش پێشوازییه‌كی گه‌رم و كه‌م وێنه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی شاری سنه، گه‌ڕایه‌وه بۆ ئاوایی ئاڵمانه. كاك فوئاد دوای ئازاد بوونی، ته‌نیا ١١ مانگ ژیا و له‌و یازده مانگه‌شدا هه‌موو كات و توانای خۆی بۆ رێبه‌ری كردن و به‌ره‌وپێش بردنی خه‌باتی كۆمه‌ڵه له كوردستان له بواره جیاجیاكاندا ته‌رخان كرد. له ماوه‌ی نزیکه‌ی دوو مانگدا، یانی له ٢٣ی مانگی پووشپه‌ڕه‌وه تا ٩ی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی بهڕێبهریی کاک فوئاد، ژماره‌یه‌ک له هه‌ستیارترین، به‌ناوبانگترین و گه‌شترین رووداوه‌کانی مێژووی کۆمه‌ڵه و خه‌باتی سیاسی کوردستان هاتنه ئاراوه. کۆچی خه‌ڵکی مه‌ریوان، ڕێپێوانی جه‌ماوه‌ری سنه به‌ره‌و مه‌ریوان، گفتوگۆی ڕاسته‌خۆ له‌گه‌ڵ دوژمن، ئه‌و بوارانه بوون كه تواناییه‌كانی كاك فوئادی بۆ هه‌موان ده‌رخست. پربایه‌خترین كاری كاك فوئاد كه دوایین هه‌نگاوی سیاسی ئه‌و بوو، داڕشتنی بناغه‌ی بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگیرانه‌ی كوردستان بوو. بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه بوو به سه‌نگه‌رێك بۆ دیفاع له ده‌سكه‌وته‌كانی شۆرشی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئیران و کوردوستان لەو سەردەمەدا کە تا ئێستاش وەک سەردەمیکی زیرین و پڕ دەسکەوت یادی لێوە دەکڕی .
كاك فوئادی مستەفا سوڵتانی ئەو رابەرەیە كە پاش تێپەڕ بوونی ٤٢ ساڵ، هێشتا ورەو وزەو رێبازەكەی بە روونی دیارە بە سەر رەوتی كۆمەڵەو بزوتنەوەی پێشكەوتنخوازی كوردستاندا. کاک فوئاد بە راشكاویی سۆسیالیست‌و لایەنگری چینی چەوساوە بوو و خۆی‌و رێكخراوەكەی بە پارێزەری بەرژەوەندیی ئەوان لە بزوتنەوەی شۆرشگیرانەی كوردستاندا دەزانی.