کۆبوونەوەیەک بۆ پێکهێنانی کومیتەیەک بۆ بەرێوەبردنی کۆنفرانسی راوێژی رۆژهەڵات….

رۆژی شەممە ١٨ی ژانڤیەی ٢٠٢٥ی زایینی لە سەر داوای کەنەکە و لە بارگای ئەوان لە شاری بروکسێل کۆبوونەوەیەک بۆ پێکهێنانی کومیتەیەک بۆ بەرێوەبردنی کۆنفرانسی راوێژی رۆژهەڵات بەرێوە چوو. وەک پەیوەندییەکانی دەرەوەی وڵات_کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستان هاورێیان فەریبا محەمەدی، بێهروز مەلەکشا و عەزیز ئاجیکەند بەشدار بوون.
لەم کۆبوونەوە چەند کەسایەتی وەک عەزیز ماملێ، سۆهیلا قادری، عەدنان حەسەنپوور، خەلیل غەزاڵی و چەن کەسیتر و هەروەها نوێنەری زۆرینەی حێزبەکانی رۆژهەڵات بەشدار بوون کە پێکهاتبوون لە:
١. کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٢.کۆمەڵەی حێزبی کۆمۆنیست
٣.حێزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
٤. پژاک
٥. پارتی ئازادی کوردستان
٦. خەبات
٧. کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
٨. بزوتنەوەی سەربەخۆیخوازانی کوردستان
٩.کەژار
لە سەرەتای کۆبوونەوەکە باسی مەترسی لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزی کراو داوا کرا کە هەموو حێزبەکان بە کۆی دەنگ راگەیاندن بۆ بەرێوەچوونی مانگرتنی گشتی لە کوردستان بدەن وبریاردرا نامەیەکی چالاکانی سەربەخۆ کە رەشنوسەکەی بۆ دانیشتنەکە ئامادە کرابوو بدرێ بە ڵایەنەسیاسەکانی رۆژهەڵات بۆ رەزامەندی نیشاندان و دەرکردنی بریاری هاوبەش دژی چالاکانی سیاسی لە سێدارە دانی چاڵاکانی سیاسی و مەدەنی لە کوردستان.
دواتر ئاجێندای کۆبوونەوەکە سەبارەت بە پرسە سیاسیەکان لە ناوچەکە و رۆژهەڵاتی کوردستان و گرنگی کۆ دەنگی حێزبەکان، دروست کردنی کومیتەیەک لە نوێنەری حێزب و کەسایەتیەکان بۆ رێکخستنی کۆنفرانسی راوێژی رۆژهەلات بوو. کە زۆرینەی بەشداربووان باسیان لە گرنگی کۆدەنگی کرد و ئامادەیی خۆیان بۆ هاوکاری دەربری.
لە کۆتاییدا کومیتەیەک لە نوێنەرانی حێزبەکان و چەن کەسایەتی بەشدار بوو کەسانیتر پێکهات کە دەست بکەن بە کار و چالاکی بۆ گرتنی کۆنفرانسی راوێژی رۆژهەڵات. بریارە پێش نەورۆز ئەم کۆنفرانسە یلە یەکەک لە وڵاتانی ئوروپایی بگیردرێت .
جێی ئاماژەیە لە کۆتایی ئەم کۆبوونەوە لە سەر داوای بزاڤی سەربەخۆییخوازانی کوردستان هاورێیان فەریبا محەمەدی و بێهروز مەلەکشا لە گەڵ کاک جەماڵ کەریمپوور(ئاشتیاکۆ) سەردار وەلدبەیگی کۆ بوونەوەو جەخت لە سەر هاوکاری و لێکنزیکبوونەوەی زیاتر کرا.
پەیوەندییەکانی دەرەوەی وڵات_کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٢٠٢٥/٠١/١٩