کورد و سیاسەت
محەمەد حەکیمی
بەشی ٥
“جۆرج ریتێرز” کۆمەڵناس دەڵێت: بڵاوکردنەوەی چەتری پیرۆزی لە وڵاتێک‌دا، یەکێکە لە سەدان هەلەی کوشەندە کە هەرگیز جێگاکەی لە سەر پەیکەرەی ئەو وڵاتە خۆش نابێتەوە، چونکا چ ئەو کەسانەی ئەو چەترە دەکەنەوە و چ ئەو خەڵکەی لە سەرەتادا دەچنە ژێر سیبەری ئەو چەترە، نازانن دەسەڵات دەسکەوتی جەماوەرە و دەسەڵاتدارانیش مرۆڤ گەڵیکن کە رەنگە سەدان هەلەیان هەبێت. ئەم هەلە مەترسیدارانە دەسەڵاتداران دەکاتە بوونەوەرهایەکی ئاسمانی و چیدی کەس ناتوانێت رخنەیان لێبگرێت. کاتێ نیزامی سیاسی پیرۆز دەکرێت چیدی نا‌توانیت باس لە کەم و کۆڕییەکانی بکەی و کاتێ ئاغاکانی دەسەڵات هێز و مەشرووعیەتی خۆیان نەک لە جەماوەر، بەڵکوو لە ئاسمان وەردەگرن؛ بە دلنیاییەوە خۆیان بەرانبەر بە خەڵک بە بەرپرس نازانن و وڵامی خەلکیش نادەنەوە و دەیانەوێت خەلک بە بێ پرسیار و رخنە ملکەچیان بن و سەریان بۆ دانەوێنن.
لێرەدا دەتوانین ئاماژە بە دەسەڵاتی رژیمی ئیسلامی ئێران بکەین وەک نموونە کە خۆی وا پێناسە دەکات کە لە ئاسمانەوە هاتوەتە خوارەوە و کەس بۆیی نییە لێیان بپرسێتەوە و بە کورتیەکەی خۆی بە خوای سەر زەوی دەناسێنێت و قسەی کۆتا هەر خامنەیی دەیکات. لە باکوور، “ئەردوغان بە هەمان شێوە و لە ئێراقیش “سەدام حسەین” هەر بەو شێوە و لە وڵاتی سوریەش “بەشار ئەسەد هەر هەمان شێوەی سیاسەت و دەسەڵاتیان هەبوو یان هەیانە.
لێرەدا کۆمەڵیک فاکت دەستی داوە بە دەستی یەکەوە تا ئێمەی کورد لەم ناوچەدا هەمیشە لەگەل دەسەڵاتەکانی داگیرکەری کوردستان لە حاڵی شەڕدا بین و چونکە کورد نەتەوەێکە کە گوێ ڕایەلی دەسەڵاتانی داگیرکا‌ر نەبووە و یەکێکی دیکە لەو فاکتانەی کە نەتەوی کوردی توشی ئەم رۆژە کردوە کە وڵاتەکەی بە سەر چوار دەوڵەتدا دابەش بکرێت گوێ نەدانی وڵاتە زڵهێزەکان بە نەتەوەی کورد و بە هۆی ئەوەی دەوڵەتە داگیرکەڕەکان هەموو هەوڵی خۆیان خستوەتە گەڕ تا ئەم نەتەوە نەتوانن بە مافە ڕەواکانی خۆیان بگەن، بۆ نموونە ئەنفاڵ لە کوردستان یا کیمیایی کردنی شاری هەڵبجە و کۆشتارەکانی خەڵخاڵی لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها کۆمەڵ کۆژییەکانی شاری دێرسیم، کە تا ئەمڕۆش ئەم شێوە لە دڕندەییە بە دژی نەتەوەی کورد درێژەی هەیە و لە بەشەکانی دیکەی باسەکەمدا بە وردی ئەو بابەتەم خستوەتە بەر باس و لێکۆلینەوە و ئەم شێوە لە سیاسەتە تا بە ئەمڕۆش لەلایەن داگیرکەرانی کورد درێژەی هەیە و بێدەنگی نێونەتەوەییش سەبارەت بە کوشتاری کورد بە شێوەیەک یارمەتیدەری ئەو وڵاتانە بوە بۆ سەرکوتی کورد لە سەر خاکی خۆی. رێژەی دانیشتوانی کورد لە سەر خاکەکەی خۆیاندا زیاتر لە ٤٥ میلیون کەسە کە بریتیە لە وڵاتی تورکیە ٢٠ تا ٢٥ میلیون، ئێران ٨ تا ١٠ میلیون کەس عێراق ٨ تا ١٠ میلیون کەس و سوریە ٣ تا ٥ میلیون کەس و لە ڕووسیە ٥٠٠ هەزار کەس و لە سوئد زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس و لە وڵاتانی‌تر بە تایبەتی ئەفغانستان و چین و لوبنان و ئاڵمان زیاتر لە ١میلیون و ٥٠٠ هەزارا کەس دەخەملێنن. ژمارەی دانیشتوانی کورد بە دڵنیائییەوە لەمە زیاترە، بەڵام بە هۆی داگیر کردنی کوردستانەوە لە لایەن داگیرکەرانەوە و بە کولونی بوونی کوردستان ناتوانرێت ژمارەی ڕاستەقێنەی دانیشتووانی کورد بزانرێت. پانتایی تەنیا کوردستانی باشوور ٢٠٠ تیلیونی هەنگاوی موکەعەبە کە ئەگەر لە گەڵ خاکی دوبەی یا کویت بەراورد بکرێت بە تەنیا ئەو بەشە لە کوردستان چەند بەرابەر لەو دوو وڵاتە دەبێت.
لە ساڵی ١٥١٤ و لە دوای شەڕی چاڵدێران و هەر وەها شەڕی یەکەمی جیهانی کوردستان لە نێوان دوو دەوسەڵاتی داگیر کەری ئێران و تورکییە دابەش کرا. لە شەڕی چاڵدێران کە لە نێوان شای سەفەوی و تورکەکانی عوسمانییدا ڕوویدا بەشێکی زۆر لە کوردستان لە نێوان ئەو دوو دەوڵەتەدا دابەشکرا و ئەو بەشانە لە کوردستان بە هۆی سنووری دەسکردەوە لە یەکدیی جیا کرانەوە کە بریتی بوون لە دیاربەکر، وان، دیلوک، بینگۆڵ، ئادیامان، سیواس، ئەسکەندەرون، ئەرزەرۆم، قارس، تاتوان ، مەرعەش، خارپۆت، باتمان، تونجلی، درسیم، ماردین، مالاتیا، دوغۆ بایەزید، هەکاری، شرنا‌خ و بۆتان دڕا بە دەوڵەتی داگیر کەری تورک ولەو رۆژەوە تا ئەمڕۆ ئەو بەشە لە کوردستان کەوتووەتە ژێر دەستی دەوڵەتی تورک و ئەمە بۆە هۆی ئەوەی کە لەو وڵاتە تەنانەت نکۆڵی لە کورد بوونی ئەو هەموو خەڵکە بکرێت و پێیان بوترێت تورکی کێوی و هەتا ئێستاش ئەو خەڵکە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە دەچەوسێنرێنەوە و دەکوژرێن و ئەنفاڵ دەکرێن. هەر لەمبارەوە ئیسماعیل بێشەکچی نووسەری گەورەی تورک دەڵێت: دوای شەڕی یەکەمی جیهانی کۆمەڵگەی نەتەوەکان کە لە ساڵی ١٩٢٠دا دامەزرابوو لە بەر یەک هەڵوەشایەوە و بە سیاسەتی هێزە زڵهێزەکان کوردستان لە نێو چوار دەوڵەتدا دابەشکرا. بریتانیا و کەمالیستەکان کە دەیانوێست نەوتی کەرکووک و موسل بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن ئەو دوو شارەیان دەوێست و کێشەکانی خۆیان بە دابەشکردنی کوردستان چارەسەر کرد. بێشەکچی هەروەها ئاماژە بەوە دەدا کە دەوڵەتی تورکیە سیاسەت فەرسودە کردن و نەهی کردنی گرتوەتە بەر و تەنانەت دیان بە نەتەوەێک بە ناوی کوردی تا دوو ساڵ پێشیش نەدەنا و هەر بە ناوی تورکی کێوی ناوی دەبردن و وشەی کورد لەو وڵاتە بەرانبەر بوو لە گەڵ زیندان و کوشتن و ئەشکەنجە.
خاکی کوردستان لە دۆڵ و کوێستانی بەرز و زەوی پڕ پێت و بەرەکەت درۆت بووە و ئەم وڵاتە پڕە لە کانگاکانی زێر و نەوت و گاز و هەروەها ئالمنیوم و ئاسن و …. گرنگترین کانگای زێری کوردستان لە کاتی سەردەمی شادا لە لایەن بریتانیاوە دەردەهێنرا و ئێستاش لە لایەن چین و ژاپۆنەوە دەردەهێنرێن و زیاتر لە سەدا ٨٠ی ئەم زێرە تا ئێستا ئەو وڵاتانە بردوویانە و تەنیا لە سەدا ٢٠ی حکومەتی شا و خومینی و خامنەیی بردوویانە، ئەوەی لێرەدا زۆر گرنگە ئەوەیە کە لە کوردستانی رۆژهەڵات زێری سەوزە کە لەو بەشە لە کوردستان دەست دەکەوێت و کوردستان دووهەمێن شوێنە لە جیهان کە ئەو زێرەی تێدایە وئێستاش دەنگۆی ئەوە لە ئارادایە کە کوردستانی رۆژهەڵات یورانیومی تێدایە و رژێمی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی قوڵقۆڵوی شاری سەقز خەرێکی بردنی ئەو خاکەن. هەروەها چەندین کانگای گەورە لە کوردستانی رۆژهەڵات بوونیان هەیە کە بریتین لە: مەرمەری ورمێ، مەرمەری قەڵای شێخان، مەرمەری گاوشان، مەرمەری سالحئاوا، مەرمەری قەسلان، کانگای راڵگاروارپەیمانی داشکەن، سەنگی میهەم سفلا، بەردی ئاهەکی موسکی مەریوان، کانگای زێری سەقز، خۆیی ئاوی بیجار و دەیان کانگانی‌تر کە ئەمڕۆکە لە کوردستان دەردەهێندرێن و ئەوەی جێگەی سەرنجە لە زۆربەی ئەم کانگایانە کرێکاری کوردیان تێدا نییە ورژێمی جنایەتکاری کۆماری ئیسلامی تەنانەت کرێکارەکانیش لە دەرەوەی کوردستان دێنێت. ئەم سیاسەتەی داگیرکەرانی کوردستان بۆەتە هۆی ئەوەی کە خەڵکی کورد هەمیشە لە ژێر باری هەژارییدا بناڵێنن و ناچار ببن بۆ کار بەرەو شارە گەورەکان وەرێ بکەون، بۆ نموونە هەر ئێستا لە شاری تاران زیاتر لە ١ میلیون کوردی لێیە کە هەموویان خەرێکە کاری کرێکارین.
لێرەدا ئاماژە بە یه‌کێک له سه‌ره‌کی ترین دامەزراوە سیاسییەکانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه که تا ئه‌مڕۆ جێ پەنجە و شوێنی له ناو شۆرش وخه‌باتی ئازادی خوازانه‌ی گەلی کورد ماوه‌ته‌وه کۆمه‌ڵه‌ی “ژ.ک” . کۆمه‌ڵه له مانای وشه‌دا به مانای خه‌ڵک به کۆمه‌ڵ دێت. له ساڵی ١٣٢١ی هەتاوی کۆمه‌ڵه له لایه‌ن تاقمێک له که‌سایه‌تیه به‌ناوبانگ و رووناکبیری شاری مهاباد دامه‌زرا و به ناوی کۆمه‌ڵه‌ی ژیانەوەی کوردستان ، “ژێ کاف” ده‌ستی به کار کرد. کۆمەڵەی ژ.ک به کار و ڕێکخستنی نه‌هێنی له ناو شار و ئاواییه‌کانی ده‌ورو به‌ری مهاباد ده‌ست و مژده‌ی ئاسۆیه‌کی روونی پێ بوو بۆ خه‌ڵکی کوردستان و هه‌ر به‌و هۆیەوە له ماوه‌یه‌کی که‌مدا خۆی له نێو دڵی خەڵکی شاری مهابادا کرده‌وه. یەکەم کاری ئه‌و که‌سانەی ده‌بوونه ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه سویند خواردن بوو ، که بڕیەتی بوو به سویند خواردن بە قۆرئان و ئاڵا و خاک، بۆ ئه‌وه‌ی ئەندامەکانی هیچ کات خه‌یانه‌ت و پشت له شۆرش نەکەن، هیچ کام له بریار و قسه‌کانی ناو کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وه باس نه‌که‌ن، تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانیان پابه‌ند بن به کۆمه‌ڵه و هه‌ر ئه‌ندامی ئه‌و حزبه بن، هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان به خوشک و برای خۆیان بزانن و له هه‌موو کاتێکدا پشت و په‌نای لێقه‌وماوانان بن و به بێ ئیزنی ته‌شکیلات نابێ بچنه ناو هیچ حزبێکی‌تره‌وه هه‌میشه ئاماده‌ی گیانبازی و گیانفدایی بن بۆ کۆمه‌ڵه. هه‌وه‌ڵێن که‌سانی ناو کۆمه‌ڵه بریه‌تی بوون له عه‌بدوالرحمان زه‌بیحی، مه‌لا عه‌بدالله داودی، قاسم قادری، مامۆستا هه‌ژار (عبدالرحمان شه‌ره‌فکه‌ندی)، نانوازاده، مامۆستا هێمن (محه‌ممه‌د ئه‌مین شیخ السلامی) و هه‌ر وه‌ها رحمان حلوی و چه‌ند کەسێکی تر و هه‌ر وه‌ها میر حاج که خه‌ڵکی کوردستانی باشوور بوو نه‌خشی سه‌ره‌کیان ده‌گێرا له دروست بوونی کۆمه‌ڵه‌ی ژێ کاف، هه‌ر چه‌ن کۆمه‌ڵه به نه‌هێنی کاری ده‌کرد به‌ڵام زۆر زوو جێگه‌ی خۆی له نێو دڵی خه‌ڵکدا کرده‌وه و له ماوه‌یه‌کی کۆرت ماوه‌دا توانی که‌سانێکی زۆر له ده‌ور خۆی کۆ بکاته‌وه. کۆمه‌ڵه له‌و ماوه کۆرته‌دا توانی چه‌ندین کاری هۆنه‌ری پێشکه‌ش بکات بۆ نموونه بۆ هه‌وه‌ڵ جار شانۆ نامه‌یان له کوردستان وه‌ڕێ خست و هه‌ر وه‌ها چه‌ندین هۆنه‌رمه‌ند و شاعیر و نووسه‌ری وه‌ک زه‌بیحی، قه‌زلجی، هه‌ژار و هێمن خۆڵقانی ده‌ستی ئه‌و ماوه کۆرته ی کۆمار و کۆمەڵەن و له‌و هه‌ڵ و مه‌رجه‌دا توانیان ئه‌و هیوا نووستوه‌ی خه‌ڵکی کوردستان وه‌خه‌به‌ر بێنن و هه‌ر له‌و په‌یوه‌نده‌دا ساڵی ١٣٢٣ پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌دیان وه‌ک سه‌رۆک و رێبه‌ر هه‌ڵبژارد و ده‌ستی به کاری خۆی کرد و تا دوا هه‌ناسه‌ش به‌و سوینده‌ی که خواردبووی وه‌فادار ما. ئه‌و رۆژگاره دنیا به‌ره‌و شه‌ڕ ێکی نه‌خوازراو ده‌چوو، شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی و دوای ماوه‌ێکی کورت ئێران له لایه‌ن رووس و ئه‌مریکا و ئنگلیس ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و هه‌ر ئه‌وه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌لێکی ره‌خساو بۆ کۆمه‌ڵه ده‌ست بدات و توانیان به‌شێکی به‌رچاو له کوردستان رزگار بکه‌ن و کۆماری کوردستانیان لە مەهاباد دامەزران.