کورد و سیاسەت
محەمەد حەکیمی
بەشی سێهەم
دوای کۆتایی شەڕی نێوان حکوومەتەکانی ئێڕان و ئێراق بەسترانی پەیماننامەی ئاشتی لە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی لە نێوان ئەو دوو وڵاتە و خواردنەوەی جامی ژەهر لەلایەن خومینەوە، رژیمی ئیسلامی سەرکوتی نەیارانی لە ناوخۆ پەرەپێدا و گوشاری بۆ سەر ناڕازییان توندتر کردەوە. ئێعدام کردنی هەزاران زیندانیی سیاسی کە ژمارەیەکیان حوکمی زیندانەکانیان کۆتایی پێهاتبوو بە مەبەستی چاوترسێن کردنی خەڵک و لە ترسی پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان پاش کۆتایی شەڕ، درێژەی سیاسەتی جینایەتکارانەی کۆماری ئیسلامی لە هەموو ناوچەی ژێردەسەڵاتی و بە تایبەت لە کوردستان بوو ئەو سیاسەتەی لە کوردستان بە ئێعدامی لاوانی کورد لە شارەکانی سنە، پاوە، سەقز، مەریوان و هەروەها ٥٧ گەنجی کورد لە قوتابخانەیەک لە شاری مهاباد دەستیپێکرد و تا ئەمڕۆش درێژەی هەیە.
لە هەموو ساڵەکانی دەسەڵاتی حکوومەتی ئێراندا ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە جیهان سەرەنجیان داوەتە تاوانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرانبەر بە خەڵک و تا ئێستا بە دەیان بڕیارنامە بۆ مەحکوومەکردنی ئەو تاوانانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەرکراون. پێشێل کردنی مافی نەتەوە ژێردەستەکان، ژنان و کەمایەتییە ئاینییەکان، ئیعدامی کەسانی کەمتەمەن و ڕەچاونەکارنی مافەکانی خەڵک لە بەناو دادگاکانی حکوومەتی ئێراندا و دەیان بابەتی دیکە هۆکاری دەرکرانی ئەو بڕیارنامانە بوون. سەرەڕای ئەوەش نەیانتوانیوە بەر بە سەرکوت و ئەشکەنجە و ئێعدام لە ئێران بگرن، بەڵکوو بە پێچەوانەوە زەبر و زەنگ بەرانبەر بە هەموو ئەو نەتەوە و چین و توێژانە زیادی کردووە و تا ئەو جێگەیە دەگەڕێتەوە سەر چالاکنی سیاسیی نەیاری حکوومەت تاوانبارانی ڕژیمی ئێران تا ئەو جێگەیەی بۆیان کراوە لەدەرەوەی سنوورەکانی ئێران و تەنانەت لە وڵاتانی ئورووپاش دەستیان داوەتە تیرۆری نەیارانی خۆیان.
یهکێک لهگرنگترین ئەو بڕیارنامانهێ که بە دژی حکوومەتی ئێران لە لایەن ئەو ڕێکخراوانەوە پەسەند کراوە، 18ی نوامبری ساڵی 2004 بوو که تێیدا پێشێڵ کردنی مافی کهمایهتیهکان سهڵمێندرا بوو، لهگرنگترین بهشی ئهم بریارنامهدا ئاماژه بهوه کراوه که لهئێران جیاوازی دادهنڕیت لهنێوان نەتەوەکانی دانیشتووی ئەو وڵاتە و بە تایبەتی نەتەوەی کورد لە ژێر ستەم و گوشارێکی تایبەتدایە.
رژیمی ئیسلامی ئێران لە وەها دۆخێکدا لە جیهاندا تووشی کێشهی یاسایی بوو، گۆڕانی ناوچەیی و کاردانەوەکان سەبارەت بە پرسی کورد چوە قۆناغێکی دیکە و پرسی کورد لە سەردەمێکدا بوە رۆژەفی رۆژ و هەروەها پەیوەندی نەپچڕاوە لە نێوان کوردەکانی رۆژهەڵات و باشوور و تا برێکیش باکوور دروست بوە و ئەم پەیوەندییانە تا دێت قووڵتر دەبێت و ویست و خواستی هاوکاری و هاریکاریکردنی یەکتر زیاتر و زیاتر دەبێت و ئەم راستیەش ناکرێت بشاردرێتەوە. کوردهکانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتەکانی ئێران، تورکیا و ئێراق و سوورییە قاڵبی یهکگرتووی فهرههنگ و کولتووریدا که هاوکاری و کارێگهریی هاوبهش به سهریدا حاکم بوە و رۆژ لەگەڵ رۆژ روویی لە زیاد بوونە، راوەستانێک بکەین و ئەمەش خۆیی لە خۆیدا پەیامیکی گرنگی تێدایە کە بە روونی و ئاشکرا بە داگیرکەرانی کوردستان دەڵێت کە کوردستان پشتی یەکە، هەر چەن کێشە و گرفت و جیاوازی بیر و ڕاش هەبێت لە نێوانیاندا، یەک شت ئەوان بە دەوری یەک کۆ دەکاتەوە، ئەوەیش داوای مافی نەتەوەییە و ئەوەی لە باشوور روویدا و ئازادکرانی ئەو بەشەی کوردستان هیوایەکی خستە دڵی خەڵکی بەشەکانی دیکەی کوردستان و جەماوەری کوردستان بە تایبەتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە دروست بوونی ئەم کیانە گیان و رۆحیەتێکی نوی کرایەوە بەریان و جارێکی دیکە خەون خولیاکانیانبە گەرمی هاتەوە ئارا.
لەلایکی دیکەشەوە گۆرانهکانی باشوری کوردستان و کاردانهوهی سەبارەت بە پرسی ناسیونالیستی، نهتهوهیی کورد له ئێران دروست بوونی ناوچهی ئهمن له ئێراق به پێی مادهی 688ی رێکخراوه نێو نهتهوهیهکان و چهتری ئهمنی بۆ پشتیوانی له نهتهوهی کورد له بهرامبهر سهدام و دواتر بە هەرێم بوونی ئەم بەشە لە کوردستان، وایکرد کە شاڕۆمەندانی کورد ئەم هەلە بە هەلی زیرین ناوزەد بکەن و دامهزراننی حکومهتی خودموختاری کوردستان که به یارمهتی پشتیوانی کردنی رێکخراوه نێو نهتهوهیهکان به دهست هاتبوو دهسکهوتی بهردهوام بوونی نزیک لە سێ دەیە بوو، سهرکهوتنێکی نهتهوهیی گەورەی گەلی کورد بوو و کاریگهری و نهخشی کوردهکان له ئێراقدا باس له داهاتووێکی نادیار بۆ کوردهکانی ئێراق دهکات. ئەمەش وایکرد کە کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان دڵگەرمتر لە جاران و بە ورەتر لە جاران دەستیان کردەوە بە خەبات و لە ماوەی ئەم چوار دەیەدا زیاتر لە دەیان خەباتی مەدەنی لە کوردستان روویدا و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە گشتی هاتنە سەر خەت و بە لەبەر چاوگرتنی ڕێکخراو بوونی ئەو کۆمەڵگایە و بوونی حیزبی سیاسیی خاوەن پێگەی جەماوەری لە کوردستانی ڕۆژهەڵات توانیان خۆیان ڕێکبخەن و دەستیان دایە مانگرتنی گشتی و بە هەموو جۆرێک هاتنە سەر خەت بۆ پشتگیری هاوچارەنووسانیان لە بەشەکانی دیکەی کوردستان و کاتێ رێفرئەندوم لە باشوور دەستی پێکرد و سەرکەوت، خەڵکی کورد لە رۆژهەڵات بە واقع رێفراندومیان کرد و رژیم بەوەش هەستی بە مەترسی گەورە کرد بۆ سەر پێگە و جیگەی خۆیی هەر بۆیە دوای ئەو پیرۆزباییە گەرم و گۆڕە جارێکی دیکە بە سەدان کەسی لە رۆژهەڵاتی کوردستان گرت.
لەم ساڵانەی دواییدا حیزبە سیاسییەکان و خەڵکی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان چەندین پلانی نوییان گرتە بەر لەوانە پەرەپێدانی فیدێرالیزم کە ئەمڕۆ بووەتە باسی رۆژ لە نیوان حزب و رێکخراوە کوردیەکان و لە لایەن رووناکبیر و سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە گەرمی باسی لێوە دەکرێت و شتێکی دیکەش کە زۆرینەی کورد هەمیشە باسیان لێ کردوە باسی مافی چارەی خۆنووسینە و ئەوان بۆ چارەسەری کێشەی کورد ئەم رێکارە بە باشترین رێکار دەزانن بۆ ئەوەی کورد بە مافی خۆی بگات و بتوانێت دەوڵەتێک بۆ گەورەترین نەتەوە لە جیهاندا کە خاوە دەوڵەت و کیانی سیاسیی خۆیان نین دابنێن.
شتێکی دیکە کە بوە هۆی بەرزبوونەوەی وزەی خەباتکارانە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات پەسەندکرانی فێدێرالیزم لە حێراق و بە ڕەسمی ناسرانی گەلی کورد و زمان و پێناسەکە بە شیوەی ڕەسمی لە یاسی ئەو وڵاتەدا بوو کە کاریگەریی ئەرێنی و پوزەتیڤی لە سەر کوردی رۆژهەڵات دانا و یەکێک لەو هۆکارانە بوو کە وایکرد کە خەڵک زیاتر گرنگی بە زمانی کوردی بدەن و لەم ناوەدا چالاکانی مەدەنی دەیان قوتابخانە و ناوەندی فێرکاری زمانی کوردیان لە کوردستان دانا و ئەمەش توانی یارمەتیی بەئاگاهاتنەوەی نەتەوەیی زیاتر کە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بدا. ئەو وشیارییە وایکردووە خەڵک زیاتر مافی خۆیان بناسن و داوای مافە زەوتکراوەکانیان بکەن. ئەمڕۆ ژمارەیەکی زیاتر لە خەڵک ئەو پرسیارانەیان بۆ زەق بووەتەوە کە بۆ چی ئێمە مافی ئەوەمان نییە بە زمانی زگماکی خۆمان بخوینین؟ بۆ چی مافە نەتەوەییەکانمان زەوت کراون و وڵاتەکەمان داگیر و دابەشکراوە و تا ئێستا ئێمە نەبووین بە خاوەن کیان و دەوڵەت؟