پێشمه‌رگه ….
پێشمه‌رگه ….
ئه‌م شیعره پێشکه‌شه به گیانی پاکی هه‌موو گیانبختکردوانی کۆمه‌ڵه
نووسینی: محه‌مه‌د حه‌کیمی
ئه‌ی لاوترین گیان به‌ختکردووی ڕێگای ئازادی
ئه‌ی پێشمه‌رگه
فڕێن
ئه‌ستێره و شەوەزەنگ
هێرشیان کرده سه‌ر کاروانکوژه
ده‌بێ ئه‌م په‌ته قۆرسه بپچڕێنیت و ئه‌م داوە بپسێنێت
تا ژیان به ئازادی هه‌دا بدات
بۆ بێده‌نگێت؟
ده‌نگت
ده‌نگی تۆ ئه‌ی پێشمه‌رگه
بووه‌ته مۆته‌که‌ی داگیرکه‌ر
هه‌ڵسه، ڕابه، مه‌نوو
داگیرکه‌ری دڵ پڕ له قین
له کوردستان وه‌ده‌ر نێین و به‌هاری لێ بکه‌ن به زستان
ئه‌ی پێشمه‌رگه
وه‌ک گڕ
وه‌ک گه‌رده‌لوول
جیهانی داگیرکه‌ر لوول بده و به‌ره‌و شوێنێکی نادیار تووری بده
کوانێ ئه‌و هه‌موو بیرۆکه‌ی فڕینت
هه‌رگیز دڵت هێنده گه‌رم نه‌بووه
هه‌رگیز دڵت هێنده سوور نه‌بووه،
هه‌ست ده‌که‌م
چه‌ندین ئه‌ستێره
چه‌ندین مانگ و خۆر
چه‌ندین هه‌زار گۆڵی سوور
له نێو دڵمدا
ده‌کوڵێت:
ئه‌ی پێشمه‌رگه
له هه‌ناوماناندا هه‌ناسه ده‌کێشێت و
بووێت به هه‌ور و
ده‌شت و رووبارت ته‌نی
شاخه و شاخ گه‌ڕایت
دۆڵاودۆڵ و هه‌موو ئه‌م خاکی ئه‌م کوردستانه گه‌ڕایت
منداڵی دۆڵ و چیا
به شادی و خۆشیه‌وه پێده‌که‌نن
ئه‌ی پێشمه‌رگه
بووێت به هه‌ور و
له سه‌ر ئه‌م نیشتمانه داتکرده باران
له ئاکامدا
له ناو گڕی ئاگری جه‌سته‌ی
دابه‌شکراوی ئه‌م نیشتمانه‌دا
له سه‌ر بلیندترین شاخی ئه‌م کوردستانه
خۆت گرته‌وه
و
به خوێن نووسیت
پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه ژیانت باش پیرۆزە لە دایک بوونت