وتووێژێکی هاوڕێ محەمەد حەکیمی لە گەڵ هەورامان نيوز…

محمد حکیمی ، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ایران
تایبەت بەهەورامان نیوز،لەوەڵامی پرسیارگەلێکی پەیوەست بە شەڕی نیوان ایران و ایسرائیل و ئایندەی ایران و پارتەبەرهەڵستکارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەم شێوەیە وەڵامی داینەوە:
دوای شەڕی دوانزە ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل ڕێگەی پاشەکشەی رژیمی ئیسلامی ئێران بە گشتی گیراوە وجارێكی دیكە شەڕ بەرۆكی ئێران دەگرێتەوە ، ئەمڕۆکە لە روانگەی ئەمریکا و ئیسرائیل کێشەی “فەلەستین، لوبنان و ئێراق تەنانەت یەمەنیش بەستراوە بە ئێرانەوە و ئەوان بە دوای چارەسەری سێ کێشەی زیندووی ناوچەکەن کە بریەتییە لە: ئێراق، لوبنان و ئێران.
ئێران تەگەرەو بەربەستی گەورەترین كێشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێرانە و كێشەی سوریە چارەسەر كراوە و بە خوویی دەچێتە ناو هاوپەیمانی ئیبراهیمەوە .
چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەكە لە ئێراندایە، کەوایە دەبێ رژیمی ئیسلامی بخرێتەوە جێگەی واقعی خۆیی، واتە بگەرێتەوە بۆ ناوخاکی خۆییو ئەوەش بە مانای تەواوبوونیئەو رژیمەیە، هەر بۆیە دەوڵەتی نتانیاهۆ و ترامپ چەن سناریۆییان دەست پێکردوە کە بریەتییە لە:
دەبێ دەوڵەتی ئێران بگەرێنێتەوە بۆ سەردەمی گەمارۆکانی شەڕی هەشت ساڵەی لەگەڵ ئێراقو “سەدام حسەین”.
لە سەردەمی بایدن و هەروەها ئازاد كردنی پارە بلوكە كراوەكانی ئێران و نەبوونی گەمارۆکان، رژیمی ئیسلامی لە حالەتی لاوازی دەرهێنا و ئەو دۆخە ژێرخانی ئابووری ئەو وڵاتەی گەشاندوە و لەمڕوەوە رژیمی ئیسلامی توانی لە ڕێگەی هێزە نیابەتیەكان یا بەرەی مقاومە لە ناوچەکە بەربەرەکانیی ئیسرائیل بکات و هەرەشە بێت بۆ سەر ئەو وڵاتە و تەنانەت ئەمریكاش لە ناوچەكە.
هەر بۆیە
ترامپ” کۆمەڵێک مەرجی توندی بۆ ئێران داناوە وەك نەهێشتنی پێتاندنی ئۆرانیوم و بەرنامەی موشەكی و درۆنیەكەی، کە ئەوەش بۆ دەسەڵاتی ئێران جێگەی قەبووڵکردن نییەو ئەوە هێلی سوورە بۆیان هەر بۆیە بە هەموو هێزییانەوە بەربەرەکانێی “ترامپ” و ئیسرائیل دەکەن. چونکا ئەگەر ئەو مەرجانەی “ترامپ قەبوڵ بكەن واتە خۆبەدەستەوەدان و هەروەها لاچوون لە دەسەڵات.
بەکاردبردنی گەمارکان توانیویەتی بۆ کورت ماوە دەستی رژیم لە ئێراق، حیزب اڵڵاو سوریە لاواز بکاتو وایلێهاتوە کە حیزبوڵڵا بۆ یەکەمجار داوای یارمەتی لە خەڵکەکەی خۆیی بکات و لە كاتێ هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ” شەڕی دوانزە ڕۆژە” حزب وڵڵا لە وڵامی ئێراندا بلێت ناوێرێت بێتە ناو شەڕەكەوە و ئێستە ئێران بە تەنها ماوەتەوە و ئەگەر تا دوێكە ئێران لە ڕێگەی هێزە نیابەتیەكانیەوە هاو سنوور بوو لەگەڵ ئیسرائیل ، ئێستا ڕێك بە پێچەوانەوە بوەتەوە و ئیسرائیل ئێستا نەك هاوسنوور بەڵكوو ئاسمانی ئێرانیشی بە دەستەوەیە و تا ئێستاش خامنەئی نەیتوانیوە لە حەشارگەكەی بێتە دەرەوە و جاران خامنەئی یەكێك لە گرنگترین تایبەتمەندیەكان قسە كردن واتە سوخنرانی بوە ، خامنەئی ساڵانە لانیكەم. شەست سوخەنرانی دەكرد كە دەبێتە حەفتەی یەك سوخەنرانی، بەڵام ئەوە بۆ ٢١ ڕۆژ دەچێت یەك وشەشی نەوتوە و ئەمەش نیشانگەری شكەستی تەواوی ڕژیمە لە هەموو بواڕێكەوە، لە ڕوانگەی نیزامیەوە گەورەترین و كاریگەرترین زەربە لە هێزی نیزامی ئێران درا و زۆربەی سایتە موشەكی و درۆن و ناوەندە ناوەكیەكانی و هەروەها زیاتر لە ٣٠ فەرماندەی هەرە باڵای نیزامی كوژران و ئەوە جگە لە چواردە خانای ناوەكییە كە لە چالاكی نیزامی ئیسرائیلدا كوژران.
بەداخەوە سەرۆكی وڵایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا سیاسەتێكی تایبەتی هەیە و كەم كەس سەری لێدەردەكات، بۆ نموونە تا كاژێر سفر دەیوت لەگەڵ ئێران دانوستان دەكەم و شەڕ لە ئارادا نییە، یا ئێمە لەگەڵ ئێران شەڕ ناكەین. بەڵام دییمان. لە واقعدا بە فڕۆكەی سەنگەر شكێن فۆردۆی بوردمان كرد.
خەباتی ڕۆژهەڵاتی كوردستان زۆر جیاوازە و دەبێت وەك خۆیی بۆیی بروانین و كۆمەڵێك لێدوان نە تەنها یارمەتیدەری خەبات و بەرخودانی ڕۆژهەڵات ناكات بەڵكوو بە پێچەوانەوە زەربەش لە خەباتی ئەو بەشەی كوردستان دەدات ، ڕۆژهەڵاتی كوردستان خەڵكێكی بە ئەزموونی هەیە بە تایبەتی لە خەباتی مەدەنیدا سەرچاوە و نموونەی هەموو جیهانن.
ئایندەی نێوان ئێران و ئیسرائیل زۆر ڕوون و دیارە و ئێران. بە هۆێ ئایدولۆژیای شێعەوە هەرگیز ئامادە نییە دیان. بەو وڵاتەدا بنێت و هەر ئێستە ئێمە دەبینین بەرپرسانی ڕژیم ناوە ناوە داوای نەمانی ئیسرائیل دەكەن و هەروەكا حوكمی مەرگی نتانیاهۆ و ترامپ دەدن و داویانە و بە بروای من شەڕ تەواو نەبوە جاڕێكی دیكە زۆر سەختتر دەس پێدەكاتەوە
لە دۆخی تایبەتی ئەمڕۆدا گرنگی بوونی ناوەندێكی هاوكاری هێزەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان زۆر پێویستە و كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بە هەست كردن. بەو زەرورەتە لە دواكۆبوونەوەی ئەندامانی ڕێبەری خۆی ڕاگەیاندنێكی بڵاو كردەوە و داوای یەكریزی و یەكێتی نێوان. هێزەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانمان كرد و بەخوشحالیەوە هەموو حزبەكان. بە باوەشی ئاوەلاوە هاتن بە دەنگ ئەو ڕاگەیاندنەوە.