هونەرمەندێکی گەنجی نیشتمانپەروەری کوردستان ماڵئاوایی لە ژیان کرد
بەداخەوە کاک سارۆ سووزەنی بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە شاری سەقز ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
کاک سارۆ تەمەن ۲۲ ساڵ تازە لاوێکی هونەرمەند و تێکوشەر و خوێن گەرم بەداخەوە رۆژی پێنج شەممە سێزدەی بەفرانبار لە جادەی سەقز/دیواندەرە بە هۆی رووداوی هاتووچۆ ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
کاک سارۆ لە هەر له دەسپێکی شۆڕشی ژینا بە هۆی هەڵوێست و چالاکییەوە دەستبەسەر کرا و دوای ئەشکەنجە و ئازار لە زیندانی رژیم بە دانانی بارمتە و حوکمی زیندانی تەعلیقی ئازاد کرا بوو. کاک سارۆ لە بواری مووسیقاوە یەک لە بەهرەمەندە دەرکەوتووەکانی کوردستان بوو.
بە داخەوە لەبەر گرینگی پێنەدانی رژیم بۆ چاک کردنی رێگەوبانەکانی کوردستان، هەر رۆژ شاهیدی لە دەست چوونی ئازیزانمان لە جادەی ناستاندارد داین.
لە لایەن ھەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە سەرخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی هەموو بنەماڵەی سووزەنی بە تایبەت کاک براییم و سووسەن خانم باوک و دایکی کاک سارۆ و کاک ساڵح سووزەنی شاعیر و نووسەری دیاری کوردستان و مامی کاک سارۆ دەکەین و ھیوادارین دواناخۆشیان بێت.
سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
۱۴ی بەفرانباری ١٤٠٣
۳ی ژانوییەی ۲۰۲۵