مناڵ ھاوسەری و خەسارەکانی ….
سەیران مستەفازاد
مناڵ ھاوسەری بە شیوازێەک لە هاوسەرگیری دەکوترێت کە کەسێک پێش ئەوەی تەمەنی بگات بە ١٨ ساڵ ژیانی هاوبەش پیک بینێت . بەڵام وشەی مناڵ ھاوسەری زۆرتر بۆ ئەوەی بکار دێت کە کچ لە ژێر ١٨ ساڵ و بە زۆرەملی دەبێت لەگەڵ پیاوێک ژیانی هاوبەش پیک بینێت. کە ئمەش ھۆکارگەلێکی جێاواز وەک قەیرانی ئابووری ، دابونەریت و کۆلتور و کێشەی بن ماڵەی ھەیە . لە وڵاتانی ئورووپایی و پێشکەوتوو ژیانی هاوبەش لە تەمەنی کەمدا یەکێک لە شێوازەکانی هاوسەرگیری زۆرەملی بە ئەژمار دێت و جورێک لە پێشێل کردنی مافەکانی منداڵان و کچانە . بە پێ جارنامەی جیھانی مافی مناڵ ، مناڵ بە کەسێک دەلێن کە تەمەنی لە ژێر ١٨ ساڵ بێت . لە نێوان ھۆکارەکانی کە مافی مناڵ دەخاتە مەترسی ، مناڵ ھاوسەرییە کە زۆرترین رێژەی ھەیە و مناڵ لە زۆربەی مافەکانی خۆی بێ بەش دەکات .
مناڵ ھاوسەری ھۆکارگەلێکی جیاوازی ھەیە کە گرینگترینان ئەم چوار ھۆکارە بە ئەژمار دێت :
١- جیاوازی ڕەگەزی : لە وڵاتانی کە ژن ڕەگەزی دووھەم بە ئەژمار دێت مافی ژن لە بەر چاو ناگرترێت . لە سیستمی پیاو سالار ، پیاو ڕەگەزی یەکمە و دەسەڵاتدارەو ھەر بۆ ئەمەش ژن بە حەزی پیاو ژیان دەکات و پیاو مافی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە و ژن وەک کالا یەک سەیر دەکرێت .
٢- دابونەریتی کۆمەڵگا : لە ھێندێک کولتورەکان کە لە ناو کۆمەڵگا دا ھەیە بە تایبەت لە وڵاتانی دواکەوتوو بە ھۆی ئەوەی کە ھێندێک لە رەفتار زۆر دووپاتە دەبێتەوە، دەبێت بە یاسای ئم کومەڵگایە و خەڵک قەبوولی دەکن و دەبێت بە بەشێک لەو دابونەریتی ئەم کۆمەڵگایە و مناڵ ھاوسەری یەکێک لەو دابونەریتە نادروستەیە کە لە زۆربەی وڵاتانی دواکەوتوو ھەیە .
٣- ھەژاری : بە پێ ڕاپۆرتی یونیسێف لە ساڵی ٢٠٢٠ لانیکەم لە سەدا ٤٠ ، ئەم کچانی کە وڵاتانی فەقیر ژیان دەکەن بە ھۆی نەبوونی و بارودۆخی خراپی ئابووری بن ماڵە ، لە تەمەنی کەمدا ئیزدواج دەکەن و یا بن ماڵە لە بەرامبەر پارە دا دیان فروشن .
٤- نەبوونی ئەمنیت : لە دە وڵاتی جیھان کە زۆرترین ڕێژەی مناڵ ھاوسەری ھەیە بە تایبەت لەوڵاتانی وەک یەمەن و سودان بە ھۆی شەڕی ناوخۆیی و نەبوونی ئەمنیت ، بن ماڵەکان بۆ پاراستنی کچەکان و ھەروەھا بە ھۆی ھەژاری بن ماڵەکان کچەکانیان زوو بەمێرد دەدەن بۆ ئەوەی کەسێکی تر وەک پیاوێک لە سەر کچەکان بێت و بیان پارێزیت .
بە پێ ڕاپۆرتی یونیسیف لە ساڵی ٢٠٢٠ ، لەساڵێکدا لانیکەم ١٢ ملیۆن کچ ژێر ١٨ ساڵ لەسەراسەری جیھاندا ، ئێزدواجیان کردووە و ئێران دوای وڵاتی گینە لە پلەی دووھەم بۆ مناڵ ھاوسەریدا بە ئەژمار دێت .
بە پێ یاسای بنەڕەتی ئێران خالی ١٠٤١ یاسای مەدەنی ، ئێزدواج لە ژێر ١٣ ساڵ بۆ کچان بە ئیزنی دایک و باوک کێشە نییە و یاسای بە ئەژمار دێت . بە پێ ئەو خالانی کە لە لایەن نیونەتەوەکان دیاری کراوە ئیزدواج لە ژێر ١٨ ساڵ مناڵ ھاوسەری و جورێک لە دەستدرێژی سێکسی بە ئەژمار دێت بەڵام لە ئێران بۆ پێش گرتن لە مناڵ ھاوسەری یاسا نییە و رێگەپێدراوە .
بە پێ دوایین ئامارەکانی فەرمی ئێران لە ماوەی ٨ ساڵی رابردوودا زیادتر ە یەک ملیۆن و ٧٧ ھەزار کچ لە ژێر ١٨ ساڵ ئیزدواجیان کردووە و ئەمە زیادتر لە یەک لە سەر پێنجی ئەو ئیزدواجانەیە کە ئێران تۆمار کراوە و ھەر چەند ئم رێژەیە زۆر زیادترە .
بە پێ ئامارەی رەسمی ئێران لە ماوەی ساڵی ١٤٠١ لە کوردستان ، زیادتر لە ١٤١٣٤ کەس لە ژێر تەمەنی ١٣ ساڵ و ٣٦٥ کەس لە ژێر ١٥ ساڵ و زیادتر لە ٢٣٠ کەس لە ژێر ١٨ ساڵ بوون کە ئێزدواجیان کردووە ، کە ئەم ئامارانە زۆر راست نییە و زۆربەی ئێزدواجەکان لە نوسینگەی تۆماری ئێزدواج تۆمار ناکرێت .
دەرئەنجامی مناڵ ھاوسەری لە سەر کۆمەڵگا و تاکەکەس : یەکێک لە گرینگترین دەرئەنجامی مناڵ ھاوسەری دورخستنەوەی ژنان و کچان لە خوێندنە . کچانێک کە مناڵ ھاوسەری دەکەن ناتوانن دەرس بخوێنن و یا کار و پیشەێکی تایبەت فێر بن و زۆربەیان بە زۆری بن ماڵە دەبێت دەست لە خوێندن ھەل بگرن و ئەمەش کارێگەری لەسەر داھاتی کۆمەڵگا دەبێت چۆن ئەم کچانە دەبن بە دایکانی داھاتوو و ھەر وەھا لە کاتی جودا بوونەوە بە ھۆی ئەوەی کارێکی تایبەت نازانن تۆشی کێشە دەبن و ھەروەھا لە ئێران کاتێک کچ مێرد دەکات ناتوانت لە مەکتبی ئاسایی بەردەوام بێت لە خوێندن
یەکی ترلە دەرئەنجامەکانی مناڵ ھاوسەری توند و تیژی بەرامبەریان زۆرترە و دەستدرێژی سیکسی و جەستەی بەرامبەریان دەکرێت . نەخۆشەکانی دەروونی و جەستەی و ھەروەھا دووگیانی لە تەمەنی کەمدا کە زۆر مەترسیدارە و لە زۆربەی کات دا دەبێت ھۆی گیان لەدەست دانی دایک و مناڵ و گرینگترین بابەت ، کچەکان کاتی ژیانێکی باش و ئاسودە لەدەستت دەدەن و بە زۆر لە دونیای مناڵی دور دەکەونەوە .
بۆ ئەوەی مناڵ ھاوسەری بە تایبەت لە وڵاتێکی وەک ئێران لە ناو بچیت دەبێت دەسەڵاتداران پروگرام و پلانی تایبەت و گونجاوا دا بنیین بۆ پاراستنی مافی مناڵ وەک یاسا ی زیاد کردنی تەمەنی هاوسەرگیری ، یاسای ئەوەی کە مناڵ ھاوسەری وەک تاوان بە ئەژمار بێت و ھەر بنەماڵە یا نوسینگەێک کە ئەم کارە ئەنجام بدەن تاوانبار بە ئەژمار بێن و سزا بۆیان دەر بکرێت . ھەروەھا بە ساز کردنی کولتوری دروست بۆ بنەماڵە لە رێگای پەروەردە و زانیاری بنە ماڵە ، توانا کردنی کچان لە رێگای فێر کردنی کار و پیشە و دەرس خوێندن ، لە ناو بردنی بیر و باوەری نادروستی ئایینی و ھەروەھا خەبات بۆ یەکسانی رەگەزی و یەکسانی چینایەتی دەتوانن پێش بە مناڵ ھاوسەری بگردرێت. و تەنیا زەمانێک کۆمەڵگا شایەتی لە ناو چوونی مناڵ ھاوسەری دەبێت کە حکومەت بە ھاوکاری تەواوی خەلک کار بکات بۆ لە ناو بردنی ئەم دیاردە قیزەونە.