لە هەولێر یادی ٨٠ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان بەرز ڕاگیر….
هەولێر – سەعات ٢ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە حیزبە سیاسییەکانی کوردستان، لە ژێر دروشمی «ئامانجەکانی کۆماری کوردستان ڕێنوێنی بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردستانن» مەراسمێکی شکۆدار بۆ یادی ٨٠ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان ڕێکخست.
لەو مەراسمەدا شاندێکی کۆمەڵە، پێکهاتوو لە هاوڕێیان ئەمجەد حوسێن پەناهی، ئەندامی دەستەی کارگێری و بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵە لە هەولێر، هەروەها هاوڕێیان ئاگرین سنە و سامان حوسێن پەناهی، لە کادرەکانی کۆمەڵە، ئامادەبوون.
شایانی باسە شاندی کۆمەڵە پەیامێکی پیرۆزبایی و هەڵسەنگاندنی پێشکەش بە بەرێوبەڕانی مەراسمەکە کرد، کە تێیدا هاتبوو ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە شاری مەهاباد، وەرچەرخانێکی گرنگ و مێژوویی بووە لە بزاڤی ڕزگاریخوازی نەتەوەی کورد.
لە پەیامەکەدا هاتووە: هەشتا ساڵ پێش ئێستا، لە ٢ی ڕێبەنداندا، نەتەوەی کورد لە شاری مەهاباد و لە ژێر ئاڵای کۆماری کوردستاندا، بۆ یەکەمجار لە مێژووی نوێی خۆیدا توانی داگیرکەری لە بەشێک لە خاکی خۆی دەر بکات و سەروەریی نەتەوەیی خۆی ڕاگەیاند.
لە کۆتایی پەیامەکەدا ئاماژە بەوە کرا کە ئەمڕۆ، لە کاتێکدا یادی ئەو ڕۆژە مەزنە دەکرێتەوە، ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناو جەرگەی خەباتێکی بێوچان و خوێناویدایە دژی ڕژێمی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی ئێران.
هاوکات لەگەڵ ئەم یادە، ئاماژە بەوەش کرا کە لە ماوەی ئێستادا دەستی ڕەشی تیرۆر و داگیرکاری جارێکی دیکە نەتەوەی کوردی کردووەتە ئامانج، بە تایبەتی لە ڕۆژاوای کوردستان و باکووری سووریا. هێرشی چەکدارانی سەر بە “جۆلانی” و گرووپە توندڕەوە ئیسلامییەکان بۆ سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی شاری حەلەب، نیشانەی پیلانێکی نوێی هەرێمی و نێودەوڵەتییە بۆ ئەستاندنەوەی دەستکەوتەکانی نەتەوەی کورد و پاشەکشە کردن بە بزووتنەوەی مافخوازانەی کوردستان. لەو چوارچێوەیەدا، باس لەوە کرا کە ئامانجی ئەم هێرشانە تەنیا گرتنی خاک نییە، بەڵکوو هەوڵێکی ڕوونە بۆ پاکتاوی ڕەگەزی و لەناوبردنی ئەو سیستەم و ئەزموونەیە کە لە بنچینەدا دژی سەرەڕۆیی، داگیرکاری و توندڕەوی ئیسلامییە.
لە کۆتایی پەیامەکەدا هەروەها هاتبوو:
ئێمە لەم یادەدا، هاوخەبات و هاودەنگی خۆمان لەگەڵ ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕادەگەیەنین و پێداگری لەسەر مافی بڕیاردان لەسەر چارەنووسی خۆمان دەکەین. هەروەها تێکۆشان بۆ کوردستانێکی سەربەست، یەکسان، ئازاد و دوور لە چەوسانەوە بە ئەرکی سەرەکی و مێژوویی خۆمان دەزانین.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
پەیوەندییەکانی هەولێر
شەممە: ٤ی ڕیبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی
۲٤ی ژانڤیەی ۲۰۲٦ی زاینی