فارسه‌کان کێن؟
فارسه‌کان کێن؟
به‌شی یه‌که‌م
نووسه‌ر: ئه‌رده‌شیر ڕه‌شیدیی که‌لهوڕ
وەرگێرانی لە ئینگلیزیەوە بۆ کوردی
ساراوەن باوەجانی
(به‌رواری نووسین: 27ی فێڤرییه‌ی ساڵی 2017)
(نووسراوه‌ی ژێر وێنه‌ی یه‌که‌م: کۆشکی ئاپادانا له پێرسێپۆلیس، ئێران، په‌یژه‌ی باکوور(ورده‌کارییه‌کان)-به‌ردهه‌ڵکۆڵراوی سه‌ده‌ی پێنجه‌می پێش زاین له هه‌خامه‌نشی(ئێکیمێنێد)یه‌کان که سه‌ربازێکی ماد(کورد)( له لای چه‌پ) به جلوبه‌رگی کۆنی مادی پیشان ده‌دات(له‌پشت سه‌ربازێکی فارس). وێنه: به ڕێزه‌وه/ڤیکی پێدیا).
تایبه‌ت به Ekurd.net
مه‌به‌ستی ئه‌م وتاره کاڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌مومژه له‌مپه‌رسازه‌یه له به‌رده‌م گه‌یشتن به فامێکی ڕوون له وشه‌ی ئێران و ئه‌مه‌ی که ئێرانییه‌کان کێن، و هه‌روه‌ها وشه‌ی فارس چییه و فارسه‌کان کێن. ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ی کۆتایی، واته “فارس” به‌زۆری به شێوه‌یه‌کی نادروست له لایه‌ن هه‌ندێ له‌و ئێرانییانه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ژین به‌کار ده‌هێنرێت و بووه به سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی بۆ ناکۆکی و هه‌روه‌ها دروستبوونی قه‌ڵشت و دابڕانی سیاسی له نێوان فارسه‌کان و خه‌ڵکانی دیکه‌ی ئێران.
کۆمه‌ڵێک ژێده‌ر و سه‌رچاوه له‌باره‌ی ماده‌کان و فارسه‌کان له زۆربه‌ی شوێنه که‌وناراکان دۆزراونه‌ته‌وه. له‌وانه ده‌توانین ئاماژه به کاره‌کانی هیرۆدۆت؛ مێژوونووسی کۆنی یۆنان و گه‌زه‌نفۆن بده‌ین که هه‌ر دووکیان له سه‌رده‌می حوکمڕانیی فارسه‌کاندا و له سه‌ده‌ی 550ی پێش زاین تا 331ی پێش زاین، ژیاون. هه‌روه‌ها “کتێبی پیرۆز” له‌وانه کتێبه‌کانی ئیسحاق، ئه‌رمیا، دانیه‌ل، عه‌زرا، نه‌حیمیا و کتێبی ئه‌ستر ئاماژه ده‌که‌ن به دوو گرووپی جیاواز له خه‌ڵکانی که‌ونارا له قه‌ڵه‌مڕه‌وی کورده‌کان له ئێرانی هه‌نووکه‌دا که له ژێر ناوی ماده‌کان و فارسه‌کاندا ناویان هاتووه. ئاماده‌بوونی ماده‌کان له فه‌لاتی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیکه‌ی 3700 ساڵ پێش ئێستا، له حاڵێکدا ئاماده‌یی فارسه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیکه‌ی 2045 ساڵ پێش ئێستا. له ساڵی 1971ی زاینی، شای ئێران جه‌ژنی 2500ساڵه‌ی “ئیمپراتۆریای فارس”ی به شکۆیه‌کی گاڵته‌جاڕانه‌ی ئه‌وتۆوه به‌ڕێوه برد که بوو به هۆی بزه‌ی ته‌وسئامێزی جیهانیی به‌نیسبه‌ت گه‌مژه‌یی ڕه‌های ئاوه‌ها ڕووداوێکه‌وه؛ چونکه ئه‌و ته‌نها به ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک دواتر له لایه‌ن شۆڕشی ئیسلامیی ئێران واته له ساڵی 1979 نوقمه‌سار کرا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که شۆڕشی ئێرانییه‌کان له ساڵی 1979دا به‌ته‌واوه‌تی جه‌وهه‌رێکی ئایینی هه‌بوو به‌ڵام توخمه ناسیۆنالیستییه‌کانی “فارس”ی به ته‌واوه‌تی له ڕیز و هه‌ناوی خۆیدا نه‌سڕییه‌وه. کۆنه‌په‌رستانی نوێی(پارێزکاره نوێکان) فارس له‌ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی ئه‌و هێزه سه‌ربازییه‌ی که پێشتر له لایه‌ن شاوه دامه‌زرا بوو، چاوه‌ڕوان بوون که ڕژێمی نوێ، ئیمپراتۆریای فارسیان به‌هۆی په‌رجووی ئیسلامه‌وه بۆ ببووژێنێته‌وه، واته ئه‌و شته‌ی که شا له ناوچه‌که‌دا نه‌یتوانیبوو مسۆگه‌ری بکات. ماوه‌یه‌کی کورت پاش شۆڕش، له تێکه‌ڵه و لێکدانی خرۆشی ئایینی و ناسیۆنالیستی، سوپای پارس–داران(پاسداران) له دایک بوو(سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی RIGC ، یان پاسدارانی ئیسلامی فارسی).
ئه‌وان له سیمای “گاردی نه‌مر”ی پێرسێپۆلیس که له ڕێوڕه‌سمی جه‌ژنی 2500 ساڵه‌دا جلوبه‌رگی پاسه‌وانانی کۆنیان له‌به‌ر کردبوو، ده‌رکه‌وتن. هه‌ڵبژاردنی ناوی “سوپای-پارس”( به “ڕ”ێی بچووک واته پاس–داران) که به مانای ((پاسه‌وانه‌کانی فارس))ه، پشتگوێخستنێکی ئاشکرای مافی که‌مینه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی دیکه بوو که زیاتر له 60 له سه‌دی حه‌شیمه‌تی کۆمه‌ڵگای ئێرانی پێک دێنن. واته ئه‌و ئێرانییانه‌ی که “فارس” نین. ده‌شێت بپرسین ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئاوه‌ها مێژوویه‌کی دیار و دیرۆکی له 2500 ساڵه‌ی حوکمڕانیی پاشایه‌تیی له ئێران‌دا هه‌بووه، بۆچی ئه‌م ڕژێمه به‌م خێراییه له لایه‌ن شۆڕشخوازان(شۆڕشگێڕان)ی ئیسلامیه‌وه به ڕێبه‌رایه‌تیی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی له ساڵی 1979دا نوقمه‌سار بوو؟
ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئێرانییه‌کان هه‌رگیز ئیمپراتۆرییان بونیات نه‌نا! به‌ڵکوو ئه‌وان داگیرکاری ئیمپراتۆریی پێشوو بوون که له لایه‌ن ماده‌کانه‌وه و چه‌ندین سه‌ده به‌ر له ئێسته بونیات نرابوو. بابه‌تێکی ساده که ده‌بێت د‌رکی پێ بکرێت ئه‌مه‌یه که فارسه‌کان هیچکات ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسیی به‌رده‌وامیان له ئێران‌دا نه‌بووه. له ڕاستیدا حوکومه‌تی فارسه‌کان له ئێران له ساڵی 331ی پێش زاین له شه‌ڕی گاوگامێلا (له نزیک هه‌ولێری کوردستان) کۆتایی پێ هاتبوو. گاوگامێلا وشه‌یه‌کی کوردییه به واتای مل یان گه‌ردنی گایه (واته گا یان گای نێر که به‌م شێوه‌یه له مانگا یان گای مێینه جوێ ده‌کرێته‌وه) که له سه‌رێکه‌وه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌قدۆنی و له سه‌رێکی دیکه‌شه‌وه ئاماژه‌یه بۆ داریوشی سێهه‌م له پاشایه‌تیی هه‌خامه‌نشییه‌کان که به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی مێژوونووسه یۆنانییه‌کان، ئێرانییه‌کان له وه‌چه و به‌ره‌ی ئه‌ون.
بۆ ئه‌وه‌ی بزانین فارسه‌کان کێن ده‌بێت بپرسین ماده‌کان کێن و هه‌روه‌ها ده‌بێت بشپرسین هه‌خامه‌نشییه‌کان کێ بوون؟ ماده‌کان که وشه‌ی “ما–دا” یان مادر(دایک) له ناوی ئه‌وانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و له نزیکیی هه‌مه‌دانی ئێستا(که خۆی له نزیک شاری کوردیی کرماشانه و وه‌کوو پایته‌ختی کۆنی ماده‌کان ده‌ناسرێت) هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات. دیاکۆ یان دیایسیس، یه‌که‌مین پاشای ماده‌کان بوو که له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت شاری گونده‌که‌ی سه‌رده‌می خۆی بۆ جێبه‌جێکردنی دادپه‌ره‌وه‌ریی له هه‌رێمه‌که‌دا هه‌ڵبژێردرا(وشه‌ی دیایسیس هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌وه هاتووه‌ته ناو زمانی یاسایی و ئایینیی ئێمه‌وه). ئه‌و ده‌رگای به‌ڕووی خه‌ڵکانی هه‌موو ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ر کرده‌وه، واته هه‌مووان پێشوازییان لێ کرا و هان دران تاکوو بپه‌رژێنه سه‌ر دیدار(کۆبوونه‌وه)، چاره‌سه‌رکردن و نه‌هێشتنی ناکۆکییه‌کان و ختووکه‌دانیان بۆ خستنه‌ڕووی داواکاری و هه‌وڵدان بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری.
کوڕه‌که‌ی دیاکۆ ناوی فه‌روه‌رتیش بوو، (فره–وه‌ر–تیشک)، ناوێکه به واتای “که‌ڵه ڕۆشنبیر” دێت. له سه‌رده‌می حوکوومه‌تی فه‌ر‌وه‌رتیشدا(655–633ی پێش زاین)، خێڵێکی هێرشبه‌ر به ناوی سه‌کاکان هاتنه به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی قه‌ڵه‌مڕه‌وی ماده‌کان، ماده‌کانیش بۆ پێشگریکردن له هێرشی به‌رده‌وامی سه‌کاکان بۆ سه‌ر قه‌ڵه‌مڕه‌وی پاشایه‌تییه‌که‌یان، له لایه‌ن پاشاوه داوای هاوکارییان خسته به‌رده‌م هه‌خامه‌نشییه‌کان، واته ئه‌و خێڵه‌ی که پێشتر که‌وی و ملکه‌چ کرابوون و ناوه‌که‌یان له زمانی کوردیی ئێسته‌دا به‌واتای ها–خووی–مانیش یان له فارسی‌دا ((هخامنش))ه که به مانای نیشته‌جێبوو یان جێگیرکراو، ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ره! هه‌خامه‌نشییه‌کان ئه‌و گوندییه خۆجێییانه بوون که له لایه‌ن پاشا فه‌ر‌وه‌رتیشه‌وه بۆ به‌رگریکردن له قه‌ڵه‌مڕه‌وی پاشایه‌تیی له هه‌مبه‌ر سه‌کاکان به‌کار ده‌هێنران. بۆ گه‌یشتن به‌م مه‌به‌سته پاشا بنکه‌یه‌کی سه‌ربازیی به‌ناوی “پاسار–گادا” ی بونیات نا که له زمانی کوردی‌دا “پاسار” به واتای په‌ناگه بن میچ و لێواری سه‌ربانی ماڵ و خانووه که بۆ کردن و دیده‌وانی که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرێت و گادا(گاه یان جاه=شوێن)ه، که پێکه‌وه به‌مانای بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی دێت که ئه‌رکی چاودێریکردن و گه‌ڕانه به دوای دوژمنان‌دا. ماده‌کان گوندییه خۆجییه‌کانیان بۆ ئاماده‌بوون له بنکه‌که له ژیر ناوی پارس(گوارد) جێگیر کرد و دایانمه‌زراندن که ئه‌رکیان پاراستن(پشتگیری) بووه. وشه‌ی “پارس” شێوه‌ی تاک یان موفره‌دی وشه‌ی “پارسیان” یان “پارسییه‌کان”ه که هه‌نووکه بووه به وشه‌ی پارسی یان پێرشێن. له‌ڕاستیدا وشه‌ی پارسی(فارسی) سه‌ردێڕ و ناوی ئیش و پیشه‌یه‌که نه‌ک ده‌رهاوێشته‌یه‌ک له هه‌بوونی نه‌ژاد یان نه‌ته‌وه‌یه‌ک.
پاش بونیاتنانی پاسارگاد و جێگیرکردن و دامه‌زرانی فارسه‌کان له‌سه‌ر ئه‌رک و کاری خۆیان، ئیدی سه‌ره‌ی فه‌روه‌رتیش بوو تاکوو به‌رپرسیارێتی و ئه‌رکی پاشایه‌تیی بگوازێته‌وه بۆ “سایئێکسێرس”ی کوڕی{(که هه‌روه‌ها به ناوه‌کانی کایئێکسێرس، که‌ی–خوی-سا‌ر، که‌ی–خوسره‌و، قایسا‌ر، کایسهر و که‌یسه‌ر ده‌ناسرێته‌وه)، هه‌ڵبه‌ت سیزار و کایسهر ناوه ناسراوه‌کانی ئه‌ون. به فه‌رمانی که‌ی–خۆی–سارۆر(شای–خۆ–سه‌ر–شا)، واته کایسهر قه‌ڵه‌مڕه‌وی پاشایه‌تیی ماده‌کان گه‌شه‌ی سه‌ند و له‌خۆگری ئیمپراتۆریی ئه‌نادۆڵی ناوه‌ڕاست له ڕۆژئاوا تاکوو ده‌ربه‌ندی سێند له ڕۆژهه‌لات بوو. به‌درێژایی حوکمڕانیی ئه‌و، به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی هه‌موو ئایینه پێشووه‌کان ئازاد بوو. کاسته‌کان(توێژی سه‌ره‌وه و باڵای ئایینی یان هه‌ر سیسته‌مێک که‌به‌پێی جۆره پله‌به‌ندییه‌کی سه‌روو–خواره‌وه بێت. و) ی مه‌جووس و زه‌رده‌شتییه‌کان که وه‌کوو باپیرانی ئێزیدیییه‌کان له کوردستانی ئه‌مڕۆکه‌دا هه‌ژمار ده‌کرێن، نوێنه‌رایه‌تیی ئایینی فه‌رمیی ئیمپراتۆریی کا‌یسه‌ریان ده‌کرد. کاتێک سه‌ره‌ی کایسهر هات تا کۆنترۆڵی ئیمپراتۆرییه‌که‌ی بۆ کوڕه‌که‌ی؛ واته ئاستیاگوس بگوازێته‌وه ئه‌وا فارسه‌کان ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له هه‌مبه‌ر پاشای بێ کوڕ و وه‌جاخکوێردا که ته‌نها دوو کچی به ناوه‌کانی ماندانێ و ئامیتیس هه‌بوو، خسته ڕوو. ئاستیاگوس به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی وه‌فاداریی فارسه‌کان کچه گه‌وره‌که‌ی خۆی واتا ماندانێی کرد به هاوسه‌ری که‌مبووجییه‌ی یه‌که‌م له خێڵی هه‌خامه‌نشییه‌کان واته سه‌رۆکی پارسه‌کان له پاسارگاد. به‌رهه‌م و به‌ری ئه‌م هاوسه‌رگیرییه کوروش بوو که فارسه‌کان به باڵایدا هه‌ڵده‌ڵێن و به بنیاتنه‌ری “ئیمپراتۆریی فارس” ی ده‌زانن.
(سووکه ئاماژه: کچه گچکه‌که‌ی پاشا واته ئامیتیس له‌گه‌ڵ به‌خته‌نه‌سر یان نه‌بوخه‌تنه‌سه‌ری دووهه‌می بابلی هاوسه‌رگیریی کرد. به‌خته‌نه‌سر که به‌رجه‌وه‌ن و دیمه‌نی جوانی قه‌ڵه‌مڕه‌وه‌که‌ی له کوردستان له‌کیس دابوو، فه‌رمانی دروستکردنی باخه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی بابیلی دا تاکوو به‌و شێوه‌یه دڵی شاژنه نوێکه‌ی بداته‌وه).
شا ئاستیاگوس به باشی ئاگاداری ئه‌و بانگه‌شه و پڕوپاگه‌نده نه‌رێنیانه بوو که فارسه‌کان له دژی خستبوویانه گه‌ڕ؛ ئه‌وان ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاو کردبو‌وه‌وه که پاشا دوو مار له‌سه‌ر شانه‌کانی ڕوواوه که ڕۆژانه مێشکی مناڵانیان ده‌رخوارد ده‌دا! پاشاش به ئاگاداری له‌م فێڵه‌ی فارسه‌کان و بانگه‌شه نه‌رێنییه‌کانیان به‌ره‌و پاسارگاد وه‌ڕێکه‌وت، واته ئه‌و شوێنه‌ی که که‌مبوجییه‌ی یه‌که‌می به‌هۆی بانگه‌شه خیانه‌تئامێزه‌کانی دژی پاشایه‌تییه‌که‌ی، له‌سێداره دا. ئه‌و دواتر ! کچه‌زاکه‌ی خۆی واته کوروشی وه‌کوو به‌رگریکاری شانشین له دژی هه‌موو دوژمنان دامه‌زراند، تا به‌ڵکوو کاتی بگات و کوروش بتوانێت ئیداره‌ی پاشایه‌تییه‌که وه‌کوو جێگره‌وه‌ی پاشا بگرێته ده‌ست. ئه‌م دامه‌زراندنه‌ی کوروش له حاڵێکدا بوو که پاشا له خه‌ونێکی پێشگۆیانه‌دا بینی که‌وا نه‌وه(کچه‌زا!)یه‌کی ده‌بێت که بۆ پاشایه‌تییه‌که‌ی سامانێکی ڕه‌ش به‌دیاری ده‌هێنێت و ناویشی کوڕه–ڕه‌شه( له زمانی کوردی‌دا به واتای به‌ری ڕه‌ش یان کوڕی-ڕه‌ش)ه. پاشا ده‌رفه‌تێکی له‌بار و گونجاوی له‌به‌رده‌مدا بوو تا نه‌وه‌که‌ی واته کوروش به‌هۆی هاوبه‌شی له کرده‌وه خیانه‌تکارانه‌که‌ی باوکی‌دا بکوژێت، به‌ڵام له‌باتی ئه‌وه کوروش که‌وته به‌ر لێبورده‌یی پاشا تاکوو ئه‌رکه‌کانی وه‌کوو سه‌رۆکی فارس له پاسارگاد ڕاپه‌ڕێنێت. پاشا و سوپاکه‌ی که له متمانه‌کردن به کوروش دوودڵ بوون، به‌ره‌و کوردستان گه‌ڕانه‌وه. کوروش و فارسه‌کانی دیکه بڕیاریان دا به‌ر به سوپای پاشا بگرن و له حاڵێکدا که پاشا و سوپاکه‌ی به ده‌ربه‌ندێکی قووڵ و به‌رته‌سکی زاگرۆس‌دا تێده‌په‌ڕین، که‌وتنه وێزه‌ی هێزه‌کانی کوروشه‌وه. فارسه‌کان له ته‌وقه‌سه‌ر و که‌پکی سه‌ر ده‌ربه‌نده‌که کۆ بووبوونه‌وه و به دڵڕه‌قییه‌وه سوپای پاشایان به‌ردباران کرد. پاشا کوژرا. ئاستیاگوس مرد و سوپاکه‌ی به چیاکانی ده‌روبه‌ردا بڵاو بوویه‌وه. پێشمه‌رگه‌کانی ئێسته( واته ئه‌وانه‌ی که وه‌کوو نیشتمانپه‌رستی وه‌فادار به وڵاتی ماد له‌گه‌ڵ مه‌رگدا ده‌سته‌ویه‌خه ده‌بن)، دوا پاشماوه‌کانی سوپای پاشا “ئاستیاگوس”ن که به درێژایی سه‌ده‌کان، شه‌ڕێکی له‌بیرنه‌کراو‌یان له‌دژ و له‌هه‌مبه‌ر نومایش و ده‌مامکی درۆینه‌ی فارسه‌کان وه‌کوو نوێنه‌ری ئێرانییه‌کان کردووه.
له ئێستاشدا که هێشتا حیزبه سیاسییه‌کانی فارس به میراسی کوروش وه‌کوو گچکه‌شازاده‌ی ماده‌کان و ستایشکراوی شای کۆچکردوو وه‌فادار ماونه‌ته‌وه، حوکمڕانیی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیی به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئێران‌دا قبووڵ ناکه‌ن. ئه‌مانه ئه‌و تاسه‌بار و ئاواتخوازانه‌ن که له ئه‌نجامی هه‌ر پێکدادانێکی گریمانکراو له نێوان ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان و کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، ڕه‌نگه ده‌رفه‌تێکیان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر کورسیی ده‌سه‌ڵات هه‌بێت. له لایه‌کی دیکه‌وه حیزبه سیاسییه کوردییه‌کان له ئێران هیچ کام له‌م دوو تاقمه واته ڕژێمی ئێسته و ڕژێمی پێشوو بۆ حوکمڕانیی به‌سه‌ر ئێران‌دا به خاوه‌نی ڕه‌وایی نازانن. حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه کوردییه‌کان تاقانه هیوان بۆ به‌دیهێنانی گۆڕانێکی بنه‌مایی و دروستبوونی دیموکراسیی ڕاسته‌قینه به بێ دابه‌شبوون و پارچه‌پارچه‌بوونی وڵات. ئه‌وه له کوردستانه که ئاخێزگه‌ی که‌لتووریی و شوناسی مانه‌وی خه‌ڵکی ئێران ڕه‌گئاژۆ بووه و ده‌رفه‌تی بووژانه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی ئێران له‌ئارا دایه. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌شه‌وه، ئه‌گه‌ر کاروباری داهاتووی ئێران له‌ڕێگه‌ی جه‌نگ یان به بێ جه‌نگ بدرێته ده‌ست گرووپه جیاوازه فارسه‌کان، ئه‌وا ئێران پارچه‌پارچه ده‌بێت و سنووره‌کانی مه‌زنه”ئیمراتۆریی فارس” به‌رته‌سک ده‌بێته‌وه بۆ پارێزگایه‌کی گچکه له باشووری ئێران به‌ناوی “فارسستان”.