سدیقی کەمانگەر، دەنگی دلێر ڕەسا و پڕخرۆشی شۆڕشی کوردستان..!
سدیقی کەمانگەر
دەنگی دلێر، رەسا و پڕخرۆشی شۆڕشی کوردستان
ڕەزا کەعبی
هەر زۆر زوو به سام و پڕخرۆش پاش رووخانی شا له شاری سنە و کامیاران بوو به دەنگی ڕەسای شۆڕشێکی نوێ له کوردستان که بەستێن و دەرفەتی زۆر گونجا و جەماوەری بۆ ساز کردبوو.
کاک سدیقی کەمانگەر به ئیرادە و به جەسارەت و بوێرێکی کەم وێنە هەر له یەکەمین ڕۆژەکانی دوای رووخانی شا به تایبەت له سنە و کامیاران بوو به ڕابەر و دەنگی رەوای مانفێستی شۆڕشێک که به خێرایی بەرچاو له پەرەسەندندا بوو. کاک سدیق به هەر بانگەوازێک هێز و وزە و جەماوەری گەورەتری کۆ دەکردەوە. ئەو بوو که له بەرامبەر موفتی زادە و سەفدەری ڕاوەستا، ئەو بوو که به خەت و واژۆی خۆیی فەرمانی گرتنی ژاندارمری نوسی و ڕادیو سنە بڵاوی کردەوە، ئەو بوو کاتێ هەیئەتی زۆر باڵای کۆماری تازە دامەزراو (که تەنیا خومینییان کەم بوو) و تاڵەقانی له مەیدانی ئێقباڵی سنە وتی: “این صدیق کمانگر کیست”؟ کاک سدیقی که به تەنیشت کاک فوئادەوە دانیشتبوو هەستا و خڕۆشی که: “منم سدیق کمانگر” و به دەنگێکی دلێر و زۆر زۆر بوێرانە دەستی کرد به قسەوباس و به روونی باسی هەلومەرجەکەی کرد. هەر بۆیە کاک فوئاد وتبوی “ئیسە سدیق سیما دیارمانە و ئێمە دەبێ پارێزگاری لێبکەین”.
کاک سدیق که پارێزەری دادگا و ئەندامی چالاک و دیاری ‘کانون وکلا” بوو، له ساڵەکانی ٥٠ ناو ناوبانگی خۆی وەک پشتیوان و لایەنگری زەحمەتکێشان سەلماند و به کردەووە لەو پێگە ئیداری و کۆمەڵایەتییە که هەیبوو به بێ هیچ چاوەڕوانییەک کاری بۆ دیفاع له زەحمەتکێشان کرد. و هەر له ساڵەکانی پەنجاوە له هەر جوڵانەوە و ناڕەزایەتێک بو به کەسایەتێکی خۆشناو و خەباتکار.
پاش رووخانی شا بوو به یەکەم کەسایەتی جەماوەریی و متمانەی جەماوەر به کاک سدیق بێوێنە بوو و به بێ هیچ دوودڵی و ڕاڕایی به دەم بانگەوازەکانیەوە دەچوون تەنانەت ئەگەر گرتنی شوێنی نیزامی و سەربازیش بوایە.
کاک سدیقی کەمانگەر هەر له سەرەتایی دەسپێکی شۆڕشێکی نوێ و مەقاومەتی کوردستان و سەرەتایی هاتنە مەیدانی ڕەوتی چەپ و سوسیالیستی و به تایبەت کۆمەڵە، قورسایی، وزە، بوێری، فیداکاری و له پێشەوەی شۆڕش هەنگاو هەڵگرتنی کردە باو و بایەخەکانی بردە سەر. ئەو دەنگە دلێرە وەها به شاڕەگی شۆڕش ڕووچوە که ئیسەش پاش ٤٥ ساڵ شوێنەوارەکەی دیارە. ئەو دەنگە ڕەسا بوو که هەر له بەهاری ١٣٥٨ ئەم شۆڕشەی پێناسە کرد و له شۆڕشی ژیناوە گەیشتە گشت جیهان.
پشێکی سدیقی کەمانگەر له سەرەتای شۆڕشی کوردستان و حوزووری کۆمەڵە، بۆ ناساندن و رەوایدان بە شۆڕشەکە و سەرپێ خستنی کۆمەڵە پاش دەیان ساڵ دیارە و هەرچی “شەو ڕەش و ڕەشتر بێت ناو و سیمای سدیقی کەمانگەر گەش و گەشترە”.
ناو سدیقی کەمانگەر و کارنامە شانازی خولقێنەکەی، بۆ ئێمە سەرمایە و سامانێکی زۆر دەوڵەمدندە که له ئەمڕۆ و سبەی کوردستان ڕێنوێن و ڕێپیشاندەرمانە.
تۆ زیندووی، چونکە بۆ له سەرپێ خستنی شۆڕش و کۆمەڵە سیمای دیار بوی و به گەڕانەوە بۆ تۆیە هەنگاوەکانمان قورستر و دروستر دەبێت.
ڕەزا کەعبی
١٣ خەرمانانی ١٤٠٣سدیقی کەمانگەر

١٣ خەرمانانی ١٤٠٣