رۆژی خوێندکار، ڕۆژێک وەک مۆتەکە بۆ کۆماری ئیسلامی

محهمهد حهكیمی
ئەمساڵ لەحاڵێكدا لە رۆژی ١٦ی سەرماوەز، رۆژی خوێندكار نزیك دەبینەوە، كە زانكۆو كۆمەڵگا ئاوێتەی یەكبوونو زانكۆ بەردەوام وەكوو ناوەندێكی گرینگی ئینسانی لە باسو بابەتە پێوەندیدارەكانی تایبەت بە كۆمەڵگای ئێمەدا رۆڵێكی گرینگی گێراوەو له خۆپیشاندانهكانی ئهم دواییهی ئێران پشكی شێری بهركهوتوهو به دهیان خوێندکار دەستگیر و بێ سهروشوێن كراون.
زانكۆو خوێندكار هەردەم وەك ویژدانی بە ئاگاو هوشیاری کۆمەڵگا
خۆیی نواندوە. زانكۆ ناوەندیی ئەندێشە، زانستو دەیانپرسی زانستی دیكەیە كە هەموو شتەكانی كۆمەڵگا لەخۆدەگرێت بە تایبەتی گەڕاندنەوەی سەروەریی بۆ ئینسان، ئاوەزی مرۆڤ، تواناكانیو ڕەواندنەوەی هەموو ئەو پرسو بابەتە تیئوریانەی كە دەیانەوێت ئاوەزی مرۆڤ بدەنە دەست كۆمەڵێك هێزی نادیارو شاردراوەو دواجار هەر لەم ڕێگەشەوە بەستێنێكی وەها دروست دەكەن كە هەموو تایبەتمەندییەكانی مرۆڤەكان دێننە كایەوە.
جیهانی ئەمڕۆ دنیای پسپۆڕیو پۆلینبەندكردنی چالاكییەكانی مرۆڤە لە ناو خانە جۆراوجۆرەكاندا، تا بە چڕكردنەوەی هەرچی زیاتری تاكەكان لەسەر لایەنە جیاوازەكانی، چالاكی هەلومەرجە مرۆییەكانو سیاسیەكان، ئەگەری بەدیهێنانی راڤەی گونجاو مرۆڤ دوستانە بێننە ئاراوە. ئەگەر دنیای ئەمڕۆ دنیای پسپۆڕییەكانە ئەوا دەبێ ئەوە باش بزانین كە زانكۆكان خاڵی دەستپێكی ئامادەكردنی ئەو تاكە پسپۆڕانەن كە رۆڵیان دەبێت لە كاركردنی و لە مەودا جیاوازەكانی ژیانی سیاسیو كۆمەڵایەتیە ئینسانەكان.
بەڵام بە درێژایی ئەو ماوەیە حكوومەتە یەك لە دوای یەكەكان لە ئێران، روانینێكی ئاوەژۆو لادەرانەیان سەبارەت بە زانکۆ و خوێندکار هەبوە و بە گشتی زانكۆیان میلیتاریزە كردوەو بۆ ماوهی پهنج ساڵ زانكۆ لهسهرهتای شۆڕشی گهلانی ئێرانهوه داخرا.
هەروا كە پێشتریش لە راستیدا ئەو رژیمانە، زانكۆیان نەك بۆ بەرهەمهێنانی هزرو مێشكی ئازاد و مرۆڤی پسپۆڕو جیهانێكی نوێ دەوێت، بەڵكوو بۆ چاندنو گونجاندنی لەگەڵ قاڵبی ئایدۆلۆژیای خۆیان، دەیانەوێتو بەكاری دێنن.
دوای هاتنە سەر كاری كۆماری ئیسلامیو تا ئێستاش زانكۆ لە ئێران، بە هۆی سیاسەتی پاوانخوازی ڕژێمی ئیسلامی ئێران ماوەی 5 ساڵ هەر داخرا و دواتریش زانكۆ، بووە پادگانو حەوزەی علمیە.
ئەمە لە حاڵێكدایە كە قەیرانو قووڵ بوونەوەی كێشەكانی رژیم لەگەڵ كۆمەڵگای نێو دەوڵەتیو نەدانی یارانە بە بەشێکی بەرچاو لە جەماوەری ئێران بووەتە هۆی ئەوەی كە رژیم گۆشاری زیاتر بخاتە سەر خەڵک و لەم ناوەدا خوێندكاران زۆرترین پشکیان بەرکەوتوە.
ئەمڕۆ جیهان بە تایبەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو گۆڕان دەچێتو خەزانی دیكتاتۆرەكان و کێشەکانی ناوچەکە ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێت كە ئێرانیش لەم خەزانە بێبەش نابێت و لەم ناوەدا رۆڵی خوێندكار گرنگیەكی تایبەتی هەیە.
خۆپیشاندانهكانی ئێران راسته به دژی گرانكردنی بهنزین و شۆڕشی ژن ژیان ئازادی بوو, بهڵام ههموو ئهو نارهزایهتیانه دهنگی پهنگ خواردوی ساڵهها بێدهنگی جهماوهری ئێرانه….
لەلاێکی دیکەوە شەڕی دوانزە ڕۆژە بڕستی بە خەڵک بریوە و خەڵک هیچییان بۆ نەماوەتەوە و دەبێ چاوەڕی بین خەڵکی وەزاڵە هاتووی ئێران جارێکی دیکە بێنەوە سەر شەقامەکان…
