دەسبەکار بوونی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییە کوردییەکانی هەموو پارچەکانی کوردستان لە وڵاتی فەرانسە
ڕۆژی شەممە رێکەوتی ١٥ نوامبڕ بەرانبهر به ٢٤ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٤ی هەتاوی، دوای چەندین کۆبوونەوەی ئانلاین و گفتوگۆ و دیالۆگ و ئامادهكاریی بۆ پێكهێنانی کۆمیتەیەکی هاوکاری و چهترێكی هاوبهش و درێژخایهن بۆ حیزبهكانی هەموو بەشەکانی کوردستان، لە ئاکامدا ۱۰ لایەن و رێکخراوی سیاسی خاوەن ئەزموون بە مێژوویەکی درێژی خەبات و تێکۆشان لە پێناوی پارێزگاری لە بەرژەوەندی نەتەوەیی هەموو کوردەکانی چوار پارچەی کوردستان نیشتەجێ لە وڵاتی فەرانسە، ئەم “کۆمیتەی هاوکاری”یەیان دامەزراند.ئەم کۆمیتەیە وێڕای پاراستن و پارێزگاری کردن لە بەرژەوەندی کوردەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان تێدەکۆشێ کار و چالاکی سیاسی و دیموکراسی خۆی بۆ بەدیهێنانی دۆزی کورد لە وڵاتی فەرانسە چڕتر کاتەوە و بۆ پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ڕێکخراوە کوردییەکان تێبکۆشێ و پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ حیزب و دەزگا و دامەزراوەی فەرانسەیی و بیانی ناو وڵاتی فەرەنسا دابمەزرێنێ و بیروڕای گشتی کۆمەڵگەی فەرانسە ئاگاداری دۆخ و ڕووداوە گرنگەکانی کوردستان بکاتەوە.
ئەم ۱۰ حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەی ناو کۆمیتەکە خۆیان بە ئەرکدار زانی کە کار بکەن بۆ پێکهێنانی هاوکارییەکی جیددیتر لە نیوان هێز و ڕێکخراوەکانی کوردستان و ڕێخۆشکەر بن بۆ لێکگرێدان و هاوکاریی هەموو کوردانی چوار پارچەی کوردستان و ڕاکێشانی پشتیوانیی بیروڕای گشتی و کۆڕ و کۆمەڵە مرۆڤدۆستەکانی فەرانسە بۆ لای ئەو خەباتە ڕەوایە کە لە هەموو بەشەکانی کوردستان دژی ڕێژیمە داگیرکەر و دیکتاتۆرەکان، لە گۆڕێ دایە.
ئهركهكانی دیكهی کۆمیتە بریتی دهبێت له دانانی میكانیزمێك بۆ كۆبوونهوهی بهردهوامی لایهنهكان و پهیوهندیی سیستماتیكی نێوان ئهندامانی “کۆمیتە”كه. یهكێكی دیكه له كارهكانی “کۆمیتە”کە ههڵوێست گرتن لهسهر ڕووداو و پێشهاتهكان و بڵاوكردنهوهی ڕاگهیاندن و بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە و سمینار و ڕێوڕەسمەکانی وەک نەورۆز و دووی ڕێبەندان لە وڵاتی فەرانسەیە.
پێویستە بوترێ کە هەر لە دوای کۆبوونەوەکە، لە یەکەمین هەنگاوی کردەییدا سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری پاریسی پایتەختی فەرانسە کرا و لەو دانیشتنەدا وێڕای ناساندنی کار و چالاکی ئەم کومیتەیە، لەسەر چەندین پرسی گرینگ بۆ ڕاپەراندنی ئەرک و کاری کومیتەکە لە داهاتووی کار و تێکۆشان لە وڵاتی فەرانسە، قسەو باس کرا و وا بڕیارە لەداهاتووی نزیکیشدا بۆ دروست کردنی پەیوەندی زیاتر سەردانی ئەنیستۆتۆی کوردی و سەرجەم رێکخراوەکانی تری چاڵاک لە فەرانسە بکرێ و ئەم پەیوەندییانە درێژەیان پێبدرێ.
بۆ پێشەوە بە مەبەستی کارو چاڵاکی زیاتر
کۆمیتەی هاوکاری نێوان بەشێک لەلایەنە سیاسییەکانی هەموو بەشەکانی کوردستان
٢٤ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٠٤ی هەتاوی بەرامبەر لەگەڵ
١٥ نوامبری ساڵی ٢٠٢٥ی زایینی
