تـــاران پایتەختی سێدارەو مـــەرگ …!
عەزیز ئاجیکەند
ماشێنی کوشتاری رژیمی کۆماری ئیسلامی بەبێ وه‌ستان لە حەرەکەتدایە و رۆژ نییە کە ژمارەیەک زیندانی لە زیندانە جۆراوجۆرەکان و یان بە بەرچاوی هەمووانەوە لە سێدارە نەدات. جەنایەتکارانی رژیم بەبێ پرینگانەوە و بەبێ سڵ کردن لە کاردانەوەی رای گشتی، هەموو رۆژێک بەندییەکان لە زیندانەکاندا دەباتە پای پەتی سێدارە و هەواڵەکانیش باس لە گوشاری زیاتر بۆسەر زیندانیانی سیاسی لەنێو زیندانەکاندا دەکەن.
هەروەک هەموان ئاگادارن ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، له په‌نا زیندان و ئه‌شكه‌نجه و سه‌ركوتی هه‌مووجۆره ده‌نگێكی ئازادیخوازانه، سزای ئێعدامی وه‌ك توندوتیژیه‌كی ڕێكخراو بۆ له‌ناوبردنی نه‌یارانی سیاسی، ناڕازیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و قوربانیانی ناو کۆمەڵگا، به‌كار هێناوه. سزای ئێعدام، وه‌ك جهنایهتێكی ڕێكخراو، هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامییه‌وه هه‌تا ئێستا، یه‌كێك له پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ڕژیمه بووه بۆ چاوترسێن كردنی خه‌ڵك.
ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ له ئێران و هەروەها جاوید رەحمان، هەواڵنێری تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوەیکگرتووەکان سەبارەت بە مافی مرۆڤ لە ئێران، کە بە تازەیی بڵاو بووەتەوە، دەریدەخات کۆماریی ئیسلامی لە سەرەتای سالی ڕابردۆوە تا کاتی نوسینی ئەم بابەتە لانیکەم ٣٥٢ کەسی لە نەتەوە جۆراوجۆرەکانی ئێران لە سێدارە داوە. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته ٧٥ له‌سه‌دی ئه‌ە کەسانە به‌شێوه‌ی نهێنی لەسێدارە دراون و زۆریشیان تەنانەت گۆرەکان و شۆنی ناشتنیشیان نادیارە و کەس و کاریان لێیان ئاگادار نەکراونەتەوە. هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه تاوانه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان، تاوانی جنسی، موحاربه، دزیی چه‌كدارانه و مه‌ی خواردنه‌وه و چاڵاکی سیاسی ، له‌و نموونانه بوون كه حوكمی سێدارەیان بۆ ده‌ركراوه.
لە دەسپێکی ساڵی ٢٠٢١وە ئیمە شاهیدی شەپۆڵێکی نۆێی سەرکوت و کوشتاری کۆماری ئیسڵامین و ماشینی کوشتاری ئەو حکوومەتە بەداخەوە بۆ ساتێکیش لە خولقاندی تاوان ناوەستێ. بە پێی ئامارەکانی تا کاتی نوسینی ئەم بابەتە باس ٨٤ کەس تەنیا لە ماوەی ئەم چوار مانگەدا لە زیندانەکانی کۆماری ئیسڵامیدا، لە سێدارە دراون. رۆژی ١٥ی خاکەڵێوەی ئەمساڵ ئەو رۆژە بوو کە دەرگای ژوورەکانی تاکەکەسیی بەندیخانەی ورمێ بە ڕووی شەش کەسی دیکە لە هاوڵاتیانی کورددا کرایەوە کە چاوەروانی جیبەجی کرانی سەزاکەیان بوون کە بەداخەوە بەرەبەیانی ئەو رۆژە هەر شەس کەسیان لە مافی ژیان بێبەش کران .
ناسنامەی ئەو شەش کەسە بریتیه لە : ئەحەد حەبیب وەند خەڵکی ئورمیە ، مستەفا نەسیرخا خەڵکی سەڵماس ، ئیبراهیم نەسیرخا خەڵکی سەڵماس ، محەمەد کەریم محمودی خەڵکی شنۆ ، سادق مەهمی خەڵکی ئورمیە ، میرسولتان ئەمیری خەڵکی شنۆ.
هەواڵەکان هەروەها باس لە راگرتنی ١٢ بەندکراوی ژن لە هەمان بەندیخانەی دەکەن کە ئێستا چاوەروانی جێبەجێ کردنی سزاکەیانن . ئەم ١٢ کەسە بریتین لە: موحێبەت مەحموودی خەڵکی ئورومیە ، زەهرا فەرهادی خەڵکی ئورومیە ، پەریسا مورادی خەڵکی بۆکان ، نیشتمان محەممەدی خەڵکی سەردەشت ، گوڵزار ئەحمەدییان خەڵکی سەردەشت ، فەرانەک بەهەشتی خەڵکی تکاب ، سوهەیلا نێعمەت زادە خەڵکی میاندواو ، موژگان عەبدوڵاهی خەڵکی مەهاباد ، زەینەب خالید خەڵکی سەردەشت ، موژگان ئازەرپیشە خەڵکی ئورومیە ، تەهمینە دانش خەڵکی خۆی ، زیبا ( ناوبانگ نادیار) خەڵکی بۆکان .
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە لە پەیوەند لە گەڵ سزای سێدارە لە وڵاتی ئێران لە سەرەتای سالی ٢٠١٠ی زایینیەوە تا ١٥ی مانگی خاکەڵێوەی ئەمساڵ بڵاو بوونەتەوە ٦ هەزار و ١٦٢ کەس لە بەندیخانە جۆراوجۆرەکانی ئێران لە سێدارە دراون.
لەم رێژەیە ( ١٥٧ ) کەسیان ژن و ( ٦٣ ) کەسیان تەمەنیان خوار لە ١٨ ساڵدا بووە. ئەگەر بیت و سزای ئەو ١٢ ژنە لە ناو بەندیخانەی ورمێ جێبەجی بکرێ ، ژومارەی ژنانی لە سیدارە دراو لە ماوەی دەسەڵاتی حەسەنی روحانی سەرۆک کۆمار و ئیبراهیمی رەئیسی سەرۆکی دەزگای قەزایی دەگاتە ١٦٩ ژن .
چاوخشاندنێکی کورت بە سەر کارنامەی دەسەڵاتی ئیبراهیمی رەئیسی دا…
لەماوەی دەسەڵاتدارێتی ئیبراهیمی رەئیسی دا ، ریژەی سێدارەکان لە ئێران تا ئاستێکی یەکجار زۆر ، رویان لە هەڵکشان کرد. ئێعدامە سیاسییەکان بە رادەیەکی یەکجار زۆر رویی لە زیادی کرد‌و کوردستانیش لە یەکەمین قوربانیانی ئەم هەڵکشانەدا بوو. زیندانیانی سیاسی کەوتنە دۆخێکی مەترسیدار و زەخت و گوشارەکان لە سەریان زیادی کرد.
ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، له ئه‌ندامانی کۆمیسۆنی مــــەرگ له ساڵی ١٣٦٧هەتاویدا بە به‌ڵێنیی گۆڕانكاری و چاكسازیی ده‌زگای ڕژیم بە بڕیاری عەلی خامنەیی ڕۆژی ١٦ی رەشەمەی سالی ١٣٩٧ی هەتاوی، بوو بە سەرۆکی دەزگای قەزایی ئێران. یه‌كێك له به‌ڵێنییه‌كانی ڕەئیسی پێش دەستبەکار بوونی له بوواری چاكسازیدا ئه‌وه‌بوو كه پرۆسه‌ی پێڕاگه‌یشتن به په‌روه‌نده قهزاییەكان خێراتر ده‌كاته‌وه. بەڵام بە پێچەوانەوە له‌م ماوه‌یه‌دا ته‌نیا گۆڕانێك كه له ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم دا بیندرا، خێرایی و بەرزبوونەوەی ژمارە بەڕێوەچوونی حکوکمەکانی لەسێدارەدران بووە. کە ئیبراهیمی رەئیسی دەستبکار بوو ، بەندیخانەکانی ئێران پڕ بوون لە بەندکراوانی جۆراوجۆر. لە ماوەیەکی کەمدا رەئیسی بە یارمەتی بەرپرسانی تر لەو ناوندە حوکمی سیدارەیان بۆ زیاتر له ٥ هه‌زار كه‌س بە تاوانی جۆرواجۆر دەرکرد و له ژێر تیغی مه‌رگ ڕایانگرتن تا هه‌ركات به هۆی سیاسی و بۆ خۆڵقاندنی كه‌شی ترس و توقاندن له كۆمه‌ڵگادا پێویستی بوو، چه‌ند كه‌سێكیان هه‌ڵبژێرن و لە سێدارەیان بەن کە زۆر بە داخەوە ئێمە لە ماوەی دەسەڵاتدارێتی ئیبراهیمی رەئیسی بە بەردەوامی شاهیدی ئەو سێدارانە بووین و بەرەبەیانی هەر رۆژێک کۆمەلێک زیندانی بە تاوانی جۆراوجۆر بۆ ژورەکانی تاکە کەسی گواستراونەتەوەو بە داخەوە پاشان لە مافی ژیانکردن بێ بەشیان کردون.
هه‌ر به پێی ئاماره‌كان، له سه‌ره‌تای دەستبەکار بوونی ئیبراهیمی رەئیسی، لانیكه‌م ( ١٥٠ )حوكمی سێدارە له زیندانه‌كانی ئێران به كرده‌وه ده‌رهاتن. له ناو ئێعدام كراوه‌كاندا، دوو منداڵیش ده‌بیندرێن كه حۆكمه‌كه‌یان له زیندانی ناوه‌ندیی شیراز بەڕێوەچووە. هه‌روه‌ها ١٥ ئێعدام‌یان له به‌رچاوی خه‌ڵك ئه‌نجام دراون و له زۆربه‌یاندا منداڵانیش بینەری ئه‌م كرده‌وه دژه مرۆییه بوون. ئیعدامی به‌ندكراوانی عادی و سیاسی له زیندان، ئێعدامی مێرمنداڵانی ژێر ١٨ ساڵ، ئێعدام له‌به‌رچاوی خه‌ڵك، لێدانی شهللاق له شوێنه گشتییه‌كان، توندبوونه‌وه‌ی گوشار و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایه‌تیی، سه‌پاندنی زیندانی درێژماوه بۆ كه‌سانێك كه له چوارچێوه‌ی عه‌له‌نی و ته‌نانه‌ت قانوونی دا كار ده‌كه‌ن له‌وانه هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، پارێزه‌ران، ڕۆژنامه‌وانان و چالاكانی مافی مرۆف، چالاكوانانی ژینگه‌پارێز، هه‌موو ئه‌مانه وه‌ك ئاڵقه‌ی زنجیرێك وان كه بۆ كۆنتڕۆڵی كۆمه‌ڵگا و توقاندن و سه‌ركوت بەکار هاتوون و لە کارنامەی دەسەڵاتی ئیبراهیمی رەئیسی دا وەبەرچاو دەکەون و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی لێ ئاگادارن .
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، له زستانی سالی ١٩٩٨و لە ماوه‌ی یه‌ك مانگدا و بە بریاری ئیبراهیمی رەئیسی ٣٨ كه‌س له زیندانه‌كانی ڕژیم ئێعدام كراون کە تەنانەت بنەمالەکانیشیان ئاگادار نەکراون . له‌م ماوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و له دادگا فه‌رمایشییه‌كاندا، به بێ بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك، به زیندان و ته‌نانه‌ت ئێعدامیش مه‌حكووم كراون. ده‌ركردنی ئه‌م حوكمانه له‌چاو تۆمه‌ته‌كانیان ته‌نانه‌ت به پێوه‌ری یاسا دژه مرۆییه‌كانی كۆماری ئیسلامیش، ” قورس ” خه‌مڵێنداراون، به‌ڵام ڕژیم بۆ وه‌ڕێ خستنی فه‌زایه‌كی پڕ له ترس و تۆقاندن و به خه‌یاڵی خۆیان بۆ دامركاندنی هه‌ستی خه‌باتكاریی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له كۆمه‌ڵگادا، پێویستی به‌م كرده‌وه‌یه هه‌یه.
بەهاری سالی ١٣٩٩بە شەپۆلێکی نوێ لە دەستبەسەر کردن، محاکەمی فەرمایشی، پەروەندە سازی لەژێر ئەشکەنجەدا، دەرکردنی حوکمی زیندانی درێژماوە بۆ هەڵسوراوانی کرێکاری و تێکۆشەرانی بەندکراو، دەستیپێکرد. هاوکات لەگەڵ ئەم شەپۆلە به‌ڕێوه‌چوونی حوكمی ئێعدامی مەحکوومانی دادگا ئاساییەکان، بە بەرچاوی خەڵکەوە لە زیاد بووندایە. ئەگەرچی ئەم جۆرە کردارانە بەردەوام ئاوەڵدوانەی مەوجودییەتی کۆماری ئیسلامیی بوون، بەڵام توند بوونەوەیان پێوەندیەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ دژواتر بوونی بارودۆخی ژیان و بەڕێچوونی خەڵکدا هەبووە. کاربەدەستانی کۆماری ئیسڵامی لەوانە ئیبراهیمی رەئیسی وەک کۆنە قەساب و یەکێک لە جینایەتکارانی کۆمیسۆنی مەرگ ٤٢ ساڵه له ڕێگه‌ی كوشتن و سه‌ركوت و زه‌بروزه‌نگه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ئسیلامییان به‌سه‌ر ئێران‌دا زاڵ كردووه. ده‌ستكه‌وتی ئه‌م نیزامه بۆ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی سته‌ملێكراو هیچ شتێك بێجگه‌له په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژاری و برسییه‌تی، زبڵگه‌ڕی، ئێعتیاد و له‌شفرۆشی، دیارده‌ی منداڵانی كار و سه‌رشه‌قام، كارتۆنخهوی و گۆڕخه‌وی نه‌بووه. به‌ڵام ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بۆ سه‌رانی ڕژیم و ده‌زگای پانوبه‌رینی حهوزهكان و مافیای ناوه‌نده ئایینییه‌كان و فه‌رمانده‌كانی سپای پاسداران، ئاغازادهكان و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی ڕژیم، به‌سوود بووه. ئه‌وان له ڕێگه‌ی ڕانت‌خۆری، گه‌نده‌ڵی و دزیی هه‌زاران ملیاردی، ژیانێكی شاهانه‌یان وه‌سه‌ریه‌ك ناوه و ئه‌م نیزامه بۆ ئه‌وان یه‌كجار پڕبه‌ره‌كه‌ت بووه.
له بواری سه‌ركوتی ئازادی و پێشێل كردنی مافی مرۆڤ، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا كۆماری ئیسلامیی به شێوه‌ی ئاشكراتر و به‌رین، سه‌ركوت، ئێعدام، كوشتنی ژێر ئه‌شكه‌نجه، ده‌ركردنی حوكمی قورس و ته‌نانه‌ت ڕفاندنی جیابیرانی ئایینی و لائیكی خستووه‌ته ده‌ستووری كاری هێزه ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانییه‌وه. ڕژیم، چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نیی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، چالاكانی ژینگه‌پارێز، نووسه‌ران، چالاكانی سایبێری و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و وێبڵاگ نووسان، چالاكانی سیاسیی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، په‌یڕه‌وانی ئایینی به‌هایی و ده‌روێشه گونئابادییه‌كان، موعه‌لیمان، خانه‌نشینكراوان و باقیی تۆژهكانی كۆمه‌ڵگای به‌توندی خستووه ژێر چاوه‌دێری و هه‌ڕه‌شه و حوكمی درێژماوه‌ی زیندان و ئه‌شكه‌نجه و ئێعدامی له‌دژیان ده‌ركردووه.
سزای ئێعدام هیچ بارێک له‌سه‌ر شانی كۆمه‌ڵگا سووك ناكات و پاساوهه‌ڵگر نییه. هیچ مرۆڤێك له سه‌ره‌تاوه قاتڵ، قاچاخچی، جه‌نایه‌تكار و تاوانبار نییه، به‌ڵكوو باروودۆخی ماددیی ژیانی ئینسانه كه تاكی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و تاوان و جه‌نایه‌ت ده‌بات و ده‌وڵه‌ت و چینی ده‌سه‌ڵاتدار به‌رپرسی ڕاسته‌وخۆی ژیانی واقعیی ئینسانه‌كانن له كۆمه‌ڵگادا و ڕێگهخۆشكهری ئه‌نجامی هه‌موو تاوانێكن. بێگومان پێویسته ئه‌و كه‌سانه سزا بدرێن كه به‌ستێنه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی تاوان و جه‌نایه‌تیان خوڵقاندووه. ئه‌زموونی هه‌موو كۆمه‌ڵگا و ئامار و داتاكان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن كه له هیچ كۆمه‌ڵگایه‌كدا ئه‌منییه‌تی خه‌ڵك له ڕێگه‌ی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی سێدارەکان نه‌چووه‌ته سه‌ری، به‌ڵكوو به‌پێچه‌وانه‌وه، سێدارە خۆی له‌خۆیدا، هه‌ستی تۆڵه‌كردنه‌وه و توندوتیژی په‌ره‌پێده‌دا.
بێگومان ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئامانجی چاوترسێن كردنی كۆمه‌ڵگا داسی مه‌رگ به‌سه‌ر به‌ندكراوانه‌وه ده‌گێڕێ و هه‌ر چه‌ند وه‌خت جارێك، ژماره‌یه‌كیان لە سێدارە دەدات. كه‌وابوو خه‌بات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێدارە له باروودۆخی ئێستادا كه ڕژیم به ئاشكرا، ده‌ركردن و به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی سزای سێدارە به ئامانجی سیاسیی دیاریكراوه‌وه ئه‌نجام ده‌دات، یه‌كجار گرینگه. ئاشكرایه كه لە سێدارەدانی به‌ندكراوانی سیاسی، ئامرازێكه بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زاڵمانه‌ی ڕژیم و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئاشكرایه له‌گه‌ڵ خه‌باتی ئازادیخوازانه و ڕزگاریبهخش له كۆمه‌ڵگادا.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێدارە به مانای بایەخ دانان بۆ گیانی ئینسانه‌كانه و به‌م كاره هه‌ر له یه‌كه‌مین هه‌نگاودا زۆر كه‌س له مه‌رگ ڕزگاریان ده‌بێت. به‌ڵام سزای سێدارە نه ته‌نیا كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی جه‌نایه‌ت نییه، به‌ڵكوو كاتێك ده‌وڵه‌ت به یاسایی ده‌ست ده‌داته كوشتنی مرۆڤ، ڕێگا بۆ دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م كرده‌وه‌یه له‌كۆمه‌ڵگادا خۆش ده‌كات.