ترامپ و تووندبوونەوەی کێشەکان…!

ژیڵا ئەحمەدی

ترامپ لە وڵاتێک دەسەڵاتی بە دەست گرتووە کە بنەڕەتی ئابووری لەسەر بازاری کارە و نابەرابەری لەم وڵاتە هەرساڵ گەشە دەکات، لەسالی ٢٠٢١ به پێنوێنەکانی نابەرابەری لەوڵاتی ئامریکا لە ١٫٢ گەیشتووە بە ٠٫٤٩٤ و ئەمە مانای ئەوەیە لەم وڵاتە، دەوڵەمەندەکان ڕۆژبەڕۆژ دەوڵەمەندتر ئەبن، بەڵام زۆرینەی خەڵکی ئەم وڵاتە ژیانێکی دژواریان هەیە. لەوڵاتی ئامریکا ١٠لەسەدی خەڵکی ئەم وڵاتە ٧٠ لەسەدی سەرمایەیاب بەدەستە و ترامپ یەکێ لەو ١٠لەسەدی ئەو کۆمەڵگایە. سەرمایەدارەکان لە ئەمریکا لە سودی سەرمایە پارە بەدەست دێنن وبانترین نرخی مالیاتێ کە ئەیدەن تەنها ٢٠ لەسەدە، ئەمە لەحالێک دایە کە ئەم دەوڵەمەندانە بۆ هەر دوڵارێکی زیادە ٣٧ لەسەد داهات بەدەست دێنن. مارکس له ڕەخنەگرانی سەرسەختی بازاری ئازاد و کاپیتالیسم وتوویە کە ئەم سیستمە زۆرناعادڵانە و نابەرابەرە کە دەبێتە هۆکاری نابەرابەری چینایەتی، چەوسانەوەی کرێکاران و قەیرانی بازنەیی ئابووری چۆنکە سیستمی ئابووری ئازاد و سەرمایەداری دەبێتە هۆکاری خڕبوونەوەی سەرمایە بە دەست کەسانێ تایبەت کە سەرمایەدارەکان ڕۆژ بەڕۆژ بەهێزتر دەکات و چینی کرێکار فەقیرتر دەکات، بەبڕوای مارکس بە هۆکاری نەبوونی هاوسەنگی دەرخستن و خواستن له بازاری ئازاد، هەمیشە دەبێتە هۆکاری قەیرانی بازنەیی ئابووری و وەستانەویی ئابووری و تەنانەت خودی دەوڵەت لە خزمەتی بەرژەوەندی سەرمایەداریە، ئێستەش دوای یەک سەدە و نێو قسەکانی مارکس هاتووە بەرچاو ئەگەر ئاورێک بدەینەوە بە مێژووی ئەمریکا هەموو ئەو شتانە دەبینی لە ساڵەکانی شۆڕشی پیشەیی ١٧٩٥ بەم ڵاوە، ئامریکا پەیڕەوی ئەم چەشنە سیاسەتی ئابووریە بووە و ئەو تێوریانە کەبە ناوی ئابووری ئازاد بنیات نران دەستی پێی کردووە، ئادام ئێسمیت، ڕیکارد و جان ئیستوارت میل کە بنەڕەتی بازاری ئازادیان داڕشت بۆ ئەوەی دەست و باڵی سەرمایەدارەکان بازبێ بۆ چەوسانەوەی خەڵک و بەدەست هێنانی سوودی زۆرتر. ئادام ئێسمیت کە لە ساڵی ١٧٧٦ زایینی کتێبی سەرچاوەی دارایی نووسی و تئوریەکەی سێ چەمکی تێدا بوو یەکەم دەڵێت بازار بۆ خۆی میکانیزمگەلێکی تێدایە کە دەتوانن یارمەتی بەشی ئابووری بدەن و ئەگەر قەیرانێک بێتە پێش بە شێوەی سەربەخۆ چارەسەری دەکات. دووهەم پێویست بە دەخاڵەتی دەوڵەت لە بازار نیە. سێهەم تەواوی ئەو کۆت و بەندانە کە بەرامبەری بازرگانی و ئابووری دەبێت دەبێ لابچێت وەکوو ماڵیات و زۆر شتی تر، هەر لەو سەردەمە وڵاتی ئەمریکا پێڕەوی ئەم ئابوورناسانەبوو تا ساڵەکانی ١٩٢٩ تا ١٩٤١ کە قەیرانی  گەورە لە ئابووری ئەمریکا روو ئەدات، بیکاری زۆر پێش دێت، زۆربەی بانکەکان شکەست یان هێنا و لە ساڵی ١٩٣٣ ڕۆزوڵت سەرۆک کۆماری ئەمریکا دێت و ئەڵێ بەم شێوازە کە تێئۆری ئابووریی کڵاسیک ئەڵێ تووشی گرفت ئەبین، بۆیە لە کەسێ بەناو کینز کەڵک وەرئەگرێت و ئاڵۆگۆری لە بازاری ئازاد درووس ئەکەن،  بۆ ئەوەی دۆخەکە چاک بێتەوە. بۆیە کینز دەڵێت ئەوەی کە ئابووریی کڵاسیک ئەڵێ لە کاتی قەیران بازار بە شێوەی ئۆتۆماتیک کێشەکان چارەسەر ئەکات زۆر درووس نیە و دەبێ دەوڵەت لەو کاتانە دەخاڵەت بکات و هەڕوەها بۆ ئەوە خەڵک زۆر ناڕەزایەتیان نەبێ بە ئابووریی ئازاد، کۆمەڵەیەک خۆشبژێوی بۆ خەڵک دابین دەکەن و ئەمانە تاڕادەیەک ئەو گوشارەی کە کاپیتاڵیسم بەسەڕ کۆمەڵگا درووستی کرد بوو ڵای برد. بەڵام لە ساڵەکانی ١٩٧٠ بەم لاوە کاتێ قەیرانی  نەوت هاتە پێشەوە و ئاوسانی ئابووری لە بریتانیا، ئەڵمان و ئامریکا زیادی کرد، دووباڕە ئەمڕیکا ناچار بوو بۆ ئەوەی کاپیتالیسمی بێ ڕەحم ودژ بە ئینسانیەت زیندوو بکات روو بکاتەوە بۆ تئوریەکانی کڵاسیک و بۆچوونەکانی ئادام ئێسمیت بە شێوازێ نوێ بە ناوی نئولیبرالیسم و  داهێنانی تەکووزیی نوێی ئابووریی جیهانی وەکوو بچووک کردنەوەی دەوڵەتەکان و نابێ دەوڵەت لە بەشی ئابووریدا دەخاڵەت بکات و گلوبالیزاسیون لە جیهان دا ولا چوونی ڕێسای بازرگانی، هەمووی ئەم مێژووی کاپیتالیسمە لە ئەمڕیکا بووتە هۆکاری ئەوەی کە ئەمڕۆ لە گەڵ کەسێک وەک تڕامپ ڕووبەروو بین، ئێسته ئەگەر بین لێکدانەوەی  لەسەر تڕامپ بدەین،  کاتێ بیروباوەری تڕامپی بازرگان و سەرمایەدار بەو مێژووی سەرمایەداریه زۆر زەق و ڕۆشنە،  سودی زۆرتر و پاڕەی زۆرتری ئەوێ  و هیچ پرسکەرییەکی ئینسانی بۆی گرینگ نیە. تڕامپ کەسێکە لە ١٠ لەسەدی کۆمەڵگای ئەمڕێکا بە تەنیا ٧٠ لەسەدی سەرمایە ئەو خەڵک بەدەستیەوەیە،  لەکاتێ دا هەزاران ئینسان لە وڵاتی ئەمریکا بەسەختی و دژواری ئەژین، بۆیە ئێمە باس لە کەسێ ئەکەین کە نە ئینسانیەت بۆی گرینگە، نە ژینگە، نە تڕۆڕێزم، یەکێ لە سیاسەتە زۆر زەق و ناشیرینەکانی تڕامپ زۆرتر کردنەوەی لایەنگری نەتەوەخواز، نەژاد پەرەستیە، کە بووتە هۆکاری تووند کردنەوەی راستی زێدەخواز و  سیاسەتی دژ بە پەنابەڕان کە لە دەستووری کاری تڕامپە، بۆتە هۆکاری ئەوەش لە هەموو جیهان بە تایبەت لە ئۆرووپا دووبارە نەژاد پەرەستەکان وڕاستەکان ولیبرالەکان هێز بگرنە دەست و دووبارە شاهدی گەشەی فاشیسم ببین وەکوو سەردەمی هیتلر، موسولینی و زۆر کەسی دیکە. کە ئەمە بۆ دواڕۆژی جیهان مەترسێکی زۆرە، کە دەبێتە هۆکاری شەڕ و ئاژاوە و ئاوارەکردنی هەزاران پەنابەر کە وڵاتی خۆیان هاتوونەتە دەرەوە بۆ ئەوەی لە شوێنی تری جیهان بتوانن ژیانی ئاساییان بێت و بەم شێوە مەترسی دەکەوێته سەر ئەو پەنابەرانە کە لە وڵاتی خۆیان تووشی کێشە ئەبن بەم کارەی ترامپ ئینسانیەت لە نێو ئەچێت و ژیانی پەنابەرەکان بە تەواوی دەکەوێتە مەترسی، یەکێ تر لە سیاسەتەکانی ترامپ دژ بە ژینگەیە چۆنکە ترامپ هەوڵ ئەدات زۆرتر لە سەرچاوە سڕوشتیەکان  وەکوو نەوت  کەڵک وەربگرێت و  لە حالێک دا بایدن بۆ لەبەرچاو گرتنی ژینگە هەوڵی دا ژینگە لە بەرچاو بگرێت. هەروەها  لەئاستی  جێهان دا ترامپ چین و رووسیە وەکوو ڕکابەری تیجاری خۆی ئەزانێت و کێشەی زۆر درووس ئەکات و ئیمکانی درووس کردنی شەڕی تجاری لەئارایە، لەناو وڵاتی ئەمریکایش تڕامپ ئەوەی بۆی گرینگە کە ڕێگە خۆش بکات بۆ تجارتی ئازاد و لابردنی زۆرتری مالیاتەکان و هەرەوەها کەسانی دەوڵەمەند وەکوو ئیلان ماسک دادەنێت. دەتوانین بڵێین دەوڵەتی ئەمڕێکا بە دەستی ترامپ و ئیلان ماسک دەبێتە کۆمپانیای تجاری و سەرمایەداری کە هیچ شتێک بۆی گرینگ نیە جگە لە سوودی زۆرتر، تەنانەت ئەگەری هەیە  ببێتە هۆکاری شەر، لەناو چوونی ژینگە، لەناو چوونی ژیانی ئینسانەکان، کۆچبەرەکان، کەمینەکان. بۆ ترامپ ڕێکخراوە جیهانیەکان وەکوو نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ گرینگ نیە و ئەگەر ترامپ بۆی بکرێت حازرە لەگەڵ تروریسمەکان وەکوو ئێران، ئەلقاعیدە دانیشتن بکات بەمەرجی ئەوەی پارەی زۆری بە دەست بکەوێت، ئەوەی کە ئیمکانی هەیە پێش بێت کە تڕامپ دەبێتە هۆکاری زۆرتر لە کێشەکان، دەبێتە هۆکاری نابەرابەری و نایەکسانی لە کۆمەڵگای ئامریکا، مەترسی بۆ ژیانی پەنابەران، مەترسی بۆ ژینگە و هەروەها مەترسی بۆ پەرەسەندنی ڕاستی تووندئاژوو ودرووست بوونی شەرێکی دیکه لە جێهان دا.