بە یادی فەرماندەی جەسوور فیداکاری کۆمەڵە،هاوڕێ کەریم ئەمانی نەسراو بە کەریم بزوەش…!

ناوی هاورێ که‌ریمی ئه‌مانی که له ناو خه‌ڵک وهێزی پێشمه‌رگه‌دا به که‌ریم بزوەش ده‌ناسرا، بۆ زۆربه‌ی زه‌حمه‌تکیشانی کامیاران ، ژاوه‌رو ، کۆماسی، که‌لاته‌رزان، به‌رپله‌ی ساراڵ و سه‌رشیوی مه‌ریوان ناوێکی ئاشنا و خۆشه‌ویسته. ئاخر هاوری که‌ریم له ماوه‌ی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا له نزیکه‌وه له گه‌ڵیان تێکه‌ڵاو بوو. وه ئه‌وان له نزیکه‌وه شاهدی گه‌لێک شانوی فیداکاری و دڵسۆزیی هاورێ که‌ریم بوون. بیروه‌ورییه‌کانی هاورێ که‌ریمی ئه‌مانی له گه‌ڵ ژیانیان تێکه‌ڵاوه و خۆشیان ده‌ویست..
هاورێ که‌ریمی ئه‌مانی ساڵی ١٣٤٢ له کۆشی خیزانیکی زه‌حمه‌تکیشی ئاوایی سیویه‌ی کامیاراندا له دایک بوو. بنەماڵه‌ی هاورێ که‌ریم سه‌ر به چینێک بوو که ده‌رد و مه‌ینه‌ت و چه‌وسانه‌وه له نیزامی سه‌رمایه‌داری دا به‌شیان بوو.
هاوڕێ کەریم هه‌تاپۆلی پینجه‌می سه‌ره‌تایی ده‌رسی خوێند و پاشان نێردرایه قوتابخانەی شه‌وانه
رۆژی
ڕۆژی لەشاری کامیاران و هه‌تا دووهه‌می ده‌بیرستان دریژه‌ی به خویندن دا.
به‌لام هه‌ژاری و نه‌داری وه‌ک هه‌زاران منداڵە زه‌حمه‌تکیشی تر به‌رۆکی ئه‌ویشی گرت و نه‌یتوانی له‌وه زیاتر ده‌رس بخوێنی. ئه‌وسا به شوین کاردا و دابین کردنی به‌شیک له بژیوی بنەماڵەکه‌ی دا پەریوەی شاره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بوو. لە کەلێک شوین کاری کرد و لە گەڵ هاوچینەکانی ئاشنا بوو و بێعەداڵەتی کۆمەڵگای سەرمایەداری باشتر ناسی.
له گەڵ سەرهەڵدانی راپەرینی شکۆداری کۆمەڵانی خەڵکی ئێران لە دژی رژیمی شا ، به‌شدارای تێدا کرد و گەلێک دەرس و ئەزمونی بە نرخی لێ فێر بوو و لەگەڵ مەسایلی سیاسی ئاشنا بوو . به دوای هاتنه سه‌ر کاری کۆماری ئیسلامیی دا، هاورێ که‌ریم له‌و لاوه تێکۆشه‌رانه بوو که زۆرزو ناوه‌روکی ئه‌م رژیمه‌ی ناسی و لێبراوانە له دژی دەستی دایە خەبات و تێکۆشان ، سه‌ره‌تا په‌یوه‌ندی له گه‌ل جه‌معیه‌تی رێگای رزگاری زەحمەتکێشان لە شاری کامیاران گرت و هەر لەوی لە گەڵ رێبازی کۆمەڵە ئاشنا دەبێت و کۆمه‌ڵه‌ی وه‌ک ته‌نیا رێکخراویک کە لە پێناو ماف و بەرژەوەندییەکانی زه‌حمه‌تکێشان و کریکاران خەبات دەکات و وەک شێلگیرترین هێز له جولانه‌وه‌ی خەڵکی کوردستاندا ناسی و په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ گرت.
ساڵی ١٣٥٨ له به‌رابه‌ر هێرشی درەندانەی رژیم بۆ سه‌ر شاری کامیاران، هه‌ڵسوراوانه به‌شداری کرد، و ساڵی ١٣٥٩ هەتاوی به ریزی پێشمه‌رگەکانی کۆمەڵە لە ناوچەی کامیاران په‌یوه‌ست دەبێت
هەرلەسەرەتای پێشمەرگایەتییەوە وەک زەحمەتکێشکی وشیار دەوری بەرچاوی لە بردنە پێشی ئەو ئەرکانەی لە ئەستوی واحیدەکەیان دابوو لە خۆی نیشان دا ، تێدەکۆشا وشیاری سیاسی خۆی بەرێتە سەر و باقی هاوچینەکانی بە ماف و بەرژەوەندییەکانیان ئاشنا بکات و رێگەی رزگاری لە ستەم و چەوسانەوەیان نیشان بدات.
هاورێ کەریم هەتا دەهات لە مەیدانی خەبات دا خاراو دەبوو وچ لە باری سیاسی و چ لە باری نیزامییەوە گەشەی دەکرد و لەو ره‌وته دا بوو که سالی ١٣٦٢ ئەرکی فه‌رمانده‌یی په‌لێک لە پێشمەرگەکانی پێ‌سپێردرا و بە لێهاتویی و کارزانییەوە ئەو ئەرکەی بە باشترین شێوە بەرێوە برد ، له گه‌لێک شانۆی فیداکاری و له خۆ بوردوییدا به‌شداری کرد وقارەمانییەتی له خۆی نیشان دا. سەرەرای لێهاتوویی لە بواری کاری نیزامی ، لە مەیدانی کاری سیاسی دا هاورێیەکی فیداکار و بەئەزمون بوو ، پێوەندییەکی نزیکی لە گەڵ خەڵکی زەحمەتکێشی ئەو ناوچانەی تێدا هەڵدەسورا پێک دەهێنا و بە زمانێکی ساکار باسی سیاسەت و ئامانجەکانی کۆمەڵەی بۆ دەکردن و توانی متمانەی ئەوان بۆلای خۆی راکێشی ، خۆشیان دەویست و بە پاڵپشتی خۆیانیان دەزانی و بە دڵئاوالییەوە گوییان بۆ رێنوینیەکانی دەگرت .
پاییزی سالی ١٣٦٣ وه‌ک جێگری فەرماندەی گوردان دیاری کرا. کارنامه‌ی ژیانی خه‌باتکارانه‌ی هاورێ که‌ریم بزوه‌ش لێواولێو لە فیداکاری و جه‌ساره‌ت و شه‌هامه‌ت بوو و له ده‌یان عه‌مه‌لیاتی گه‌وره و بچووکدا به‌شداری کرد و له زوربه‌شیاندا ئەرکی فه‌رمانده‌یی له ئه‌ستو بوو.
گرتنی پایگای تازاوای چل گه‌زی، گرتنی مقه‌ری جمهوری ئیسلامیی له ئه‌ویهه‌نگ، گرتنی پایگای نجی، شه‌ره‌کانی به‌رپله‌ی ساراڵ و که‌لاته‌رزان و کۆماسی و سه‌رشیوی مه‌ریوان، چه‌ند مه‌یدانیک له چالاکی ئه‌و خوشه‌ویستەی ناو ریزەکانی کۆمەڵەن.
به داخه‌وه مه‌رگی سه‌ر به‌رزانه‌ی مه‌ودای نه‌دا تا زیاتر ئەرکی شۆرشگێرانەی خۆی درێژە پێ بدات و ڕێکه‌وتی، ١٨ی مانگی گۆڵانی ساڵی ١٣٦٤ هەتاوی له جه‌ریانی شه‌ری ناوخۆیدا
لە نە‌رمه‌لاس که‌وته به‌ر گوڵله و گیانی له پیناو ئازادی و سوسیالیسم دا بەخت کرد.
بە گیان لە دەست دانی هاورێ کەریم ، کۆمەڵە کادرێکی وشیار و لێهاتوو ، زەحمەتکێشانی جنوبی کوردستان یار ویاوەرێکی فیداکاری خۆیان لە دەست دا.
یادی هاورێ که‌ریمی ئه‌مانی بە درێژەدانی رێبازی ئازادیخوانەی بەرز رادەگرین.