بەڕێز بێ یادی دایە خاوەر ئەشسیر….

بە داخێکی گرانەوە هەواڵی ماڵئاوایی لە ژیان کردنی دایە خاوەر ئەشسیر یەکێک لە دایکانی شۆڕش و ژنە بوێرەکانی کوردستانمان پێ گەیشت. دایە خاوەر، دایکی هاوڕێی گیان بەختکردووی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە حەسەن مەنووچێهری ناسراوە بە حەسەن حەمە نەچەیی، ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٧ی٤ی٢٠٢٥ی زایینی بە هۆی چوونە سەرەوەی تەمەن و نەخۆشین، لە شاری مەریوان ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
دایە خاوەر لە زومرەی ئەو دایکە جەرگسووتاوانە بوو کە تا دوایین هەناسەی ژیانیان بە ئاواتی هاتنە دی ئامانجەکانی ڕۆڵە گیان بەختکردووەکانیان بوون و بەداخەوە ئاواتەکەیان نەهاتە دی. دایە خاوەر لە بنەماڵەیەکی بەڕێز و جێگا متمانەی ناوچەکە بوو و خۆشی خاوەن کەسایەتییەکی بەرز و خۆشەویست بوو لە ناو خەڵکی ناوچەکەدا. ڕۆژی پێنج شەممە تەرمی دایە خاوەر بە بەشداری خزمان، ناسیاوان و جەماوەرێکی بەرچاوی خەڵکی ناوچەکە، لە گۆڕستانی بەهەشت مستەفا لە مەریوان ئەسپەردە کرا.
بە بۆنەی ئەم خەسارەوە هاوخەمیی خۆمان لە گەل ئازیزان و کەس و کاری دایە خاوەر دەردەبڕین و خۆمان بە بەشداری ئەو خەمە دەزانین.
یاد و ناوی دایکانی خۆڕاگری کوردستان و لە وانەی دایە خاوەر ئەشسیر بەڕێزە و لە بیر و زەینی خەباتکاران و خەڵکی کوردستاندا دەمێنێتەوە و فیداکارییەکانیان و ئەو ئازارانەی لە ڕێگەی خەباتی شۆڕشگێڕانەی کوردستاندا تووشی بوون لە بیر ناکرێن.
سکرتارییەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی
١٨ی ئاڤریلی ٢٠٢٥ی زایینی