بەشداری کۆمەڵە لە کۆبوونەوەی ئەنترناسیوناڵ سۆسیالیست..!
لە کۆبونەوەی ئەمجارەی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست دا نوێنەرانی بەشێکی بەرچاو لە حیزب و لایەنە کوردستانیەکان بەشدار بوون.
کە بریتی بوون لە:
١- کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٢- پارتی دێموکراتی کوردستان
٣- یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان
٤-حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
٥- کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
٦- پارتی یەکیەتی دێموکرات (سوریە)
لەدرێژەی کۆبونەوەی شورای ئێس ئای دا پاشنیوەڕۆی رۆژی ٢١ی دسامبری ٢٠٢٤سەبارەت بە چالاکردنەوەی کۆمیتەی “پرسی کورد” لە ئەنترناسیونالی سۆسیالیست دا ، کۆبونەوەیەك بەبەشداری هەموو حیزبەکان پێك هات. لەم کۆبونەوەیەدا دوای هەلسەنگاندنی بابەتەکان و پرس و راوبۆچوونی نوێنەری هەموو حیزبەکان، بڕیاردرا کە لەگەل ئێس ئای ئەم باسە بکرێتەوە و هەروەها لە داهاتووی نیزێكدا کۆبونەوەیەك بۆ ئەم کۆمیتەیە لە باشووری کوردستان پێك بهێندرێت.
جێ ئاماژەیە هەیئەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان پێکهاتوو له هاورێیان رەزا کەعبی سکرتێری گشتی کۆمەڵە و حەمید مورتەزازادە ئەندامی پەیوەندییەکانی دەرەوە کە لەسەر بانگشتی فەرمی شورای ئەنتێرناسیوناڵی سوسیالیست بەشدار بوون کە جێا لە کۆبونەوە فەرمیەکان، دیدار و چاوپێکەوتنیان لەگەل کۆمەڵیک حزب و کەسایەتیەکانی بەشدار لە کۆبونەوە کرد.