بەرێوەچوونی ڕێورەسمی ڕۆژی جیهانی ژن لە یەکێکی تر لە بنکەکانی کۆمەڵە…!
رۆژی جومعە ١٧ ی رەشەممەی ١٤٠٣ی هەتاوی بەرانبەر بە ٧ی مارسی ٢٠٢٥ی زایینی رێورەسمی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژن بە بەشداری هاوڕێیانی کۆمیتەی ناوەندی، ئەندام و پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە یەکێک لە بنکەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بەڕێوە چوو.
سەرەتا رێورەسمەکە بە سرودی بانگەواز سرودی فەرمی کۆمەڵە دەستی پێ کرد و دواتر بۆ رێز گرتن لە یادی هەموو ئەو ژنانەی کە لە رێی ئازادی و یەکسانی و هەروەها ژنانی یەکسانیخوازی ریزەکانی کۆمەڵە گیانیان بەخت کردوە چەن ساتێک بێدەنگی راگیڕا
دواتر لە لایەن پێشکەشکاری رێورەسمەکە هاوڕێ ژیلا رەشیدی بێدەنگیەکە بە پارچە شێعرێک شکێندرا.
لە درێژەی رێورەسمەکە میژووی ٨ی مارس لە لایەن پێشکەشکاری رێورەسمەکە خوێندرایەوە.
دواتر هاوڕێ نیما بەنی بەشەر ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە پەیامی کۆمیتەی ناوەندی پێشکەش بە ئامادەبوان کرد.
هەروەها بەم بۆنەوە کۆڕی بانگەوازی کۆمەڵە سرودی ٨ی مارسیان پێشکەش کرد.
دواتر رێکخراوی لاوان پەیامێکیان ئامادە کردبو کە لە لایەن هاوڕێ عادڵ حەسەنی خوێندرایەوە.
پاشان رێورەسمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێ کۆتایی پێ هات