به یادی هاوری عوبه‌یدی شه‌کیبا ناسراو به ماشه‌ڵڵا ، پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆز و فیداکاری کۆمه‌ڵه…
هاوڕێ عوبه‌یدی شه‌کیبا ناسراو به ماشه‌ڵڵا له شاری سنه له‌دایک بووه، هه‌ر له‌و شاره خوێندنی ده‌ست پێ کردووه، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی جووڵانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئێران لەدژی ڕژیمی پاشایەتی لەگەڵ مەسایلی سیاسی ئاشنا دەبێ و چالاکانه له خۆپێشاندان و کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کان به‌شداری ده‌کات. پاش راپه‌رین درێژه‌ی به تێکۆشانی سیاسی داوه‌وە هه‌مووکات بۆ بردنه سه‌ری زانستی سیاسی خۆی تێکۆشاوه و هه‌وڵی داوه رێگای ڕاسته‌قینه بۆ ڕزگاری چینی کرێکار و هه‌موو به‌ش مه‌ینه‌تان بدوزێته‌وه. به‌ره به‌ره له‌گه‌ڵ مارکسیسم ، زانستی رزگاری ئینسان له هه‌موو نه‌یامه‌تییه‌کانی نیزامی گه‌نده‌ڵی سه‌رمایه‌داری و دابینکردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی دوور له سته‌م و چه‌وسانه‌وه ئاشنا ده‌بێت، سه‌ره‌تای ساڵی 1360 پێوه‌ندی به سازمانی په‌یکاره‌وه گرتووه و درێژه‌ی به هه‌ڵسورانی سیاسی خۆی له‌و رێکخراوه‌دا داوه. له کۆتایی ئه‌و ساڵه‌دا له‌لایه‌ن به‌کرێگێراوانی کۆماری ئێسلامییه‌وه دەگیرێ و ڕاپێچی زیندان ده‌کرێت و به ڕه‌سمی دژە مڕۆڤانەی زێندانه‌کانی ج ا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه که‌وته ژێر دره‌ندانه‌ترین ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌لاده‌کانی ئه‌و ڕژێمه. زیندان مه‌یدانێکی تازه‌ی تێکۆشانی شۆرشگیرانه بۆ هاوری عوبه‌ید بوو، ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌لاده‌کانی کۆماری ئیسلامی نه‌یتوانی ته‌سلیمی بکات و به وره‌یه‌کی به‌رزه‌وه خۆڕاگری کرد و هه‌موو نهێنییه‌کانی پاراست .
هاوڕێ عوبه‌ید له‌زێنداندا به هۆی خسوسیاتی به‌رزی شۆرشگێرانه‌ی بووبووه خۆشه‌ویستی هاوبه‌نده‌کانی. ڕێزیان لێ ده‌گرت و پرس و ورایان پێ ده‌کرد ، جه‌ساره‌تی له‌زێنداندا زۆر به‌رچاو بوو. یه‌کیک له‌و که‌سانه‌ی که ئه‌و سه‌رده‌مه له‌گه‌ڵ هاوڕێ عوبه‌ید له زێنداندا بووه ، ده‌ڵێت:
رۆژێک له زێندانی قزل حه‌سار ، لاجوه‌ردی یه‌کێک له جه‌لاده ناسراوه‌کانی کۆماری ئیسلامی به‌حسێکی به‌ناو ئازادی بۆ زێندانییه سیاسییه‌کان پێک هێنابوو که له‌ودا سه‌باره‌ت به ناکۆکییه‌کانی مارکسیزم قسه‌ی ده‌کرد و به‌سه‌ر و باڵای حکومه‌تی ئیسلامی هه‌ڵ ده‌کووت ، هاوڕێ عوبه‌ید ، به دوای قسه‌کانی ئه‌ودا هه‌ڵده‌ستی و له‌به‌ر چاوی سێ هه‌زار زیندانی ، به ئیعتراز به وه‌زعی زیندان و ئه‌شکه‌نجه وره‌فتاری دژە مرۆڤانەی زیندانبانه‌کان قسه ده‌کات، هه‌ر ئه‌وه بووه هۆی ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ بیخه‌نه سلولی ئینفرادییه‌وه.
هاوری عوبه‌ید ماوه‌یه‌ک پاش ئازادبوونی له زیندان به ڕیزی پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست بوو، پاش تێپه‌رکردنی ده‌وره‌ی ئاموزشی سیاسی نیزامی له ناوچه‌ی سنه سازمان درا ، به هۆی تایبه‌تمه‌ندی شۆرشگێرانه‌ی به زوویی له‌نێو هاورێیانی پێشمه‌رگه‌دا جێی خۆی کرده‌وه و بوو به هاورییه‌کی دڵسوز و فیداکاری و جێگه‌ی متمانه، ئه‌رکه ته‌شکیلاتییه‌کانی دڵسوزانه به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یاند ، پێوه‌ندی ڕەفیقانه‌ی له‌گه‌ل زه‌حمه‌تکێشانی ناوچه‌که دەگرت و به زمانێکی شیرین و ساکار له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی زوڵم و سته‌م قسه‌ی بۆ ده‌کردن و ڕێگه‌ی خه‌بات و رزگاری نیشان ده‌دان .
به‌داخه‌وه رێکه‌وتی 31 ی جۆزه‌ردانی ساڵی 1365 له جه‌ره‌یانی گرتنی پایگای به‌کرێگێراوانی کۆماری ئیسلامی له ده‌گاگا که‌وته به‌ر گولله و گیانی به‌خت کرد .
یادی ئازیزی بۆ هه‌میشه له دڵماندا زیندووه.