15/08/2026

بانە؛ ڕوودانی ڕەنووی بەفر لە بەرزاییەکانی حەوت تاش ….

ڕوودانی ڕەنووی بەفر لە بەرزاییەکانی شاخی حەوت تاش، سەربە میحوەری بانە بۆ گوندی بیاندەرە، بووە هۆی ونبوونی شەش شاخەوان. لە ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاری و ڕزگارکردندا، زۆر بەداخەوە هەر شەش شاخەوانەکە گیانیان  لەدەستدا.
بەپێی ڕاگەیاندنی جێگری ئۆپەراسیۆنی ڕێکخراوی فریاگوزاری و ڕزگارکردنی مانگی سوور، ئەم ڕووداوە سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی لە ٣٣ کیلۆمەتری میحوەری بانە بۆ مەریوان ڕوویداوە و دوای ماوەی ٢٤ سەعات گەڕان بەدوایاندا بەداخەوە تەرمی شەش شاخەوان دەرهێنراونەتەوە.

شایەنی باس کە حەوت شاخەوان لە چیای كەڵەكەجاڕ كەوتنە ژێر هەرەسی بەفر و سەرەتا تەرمی دوو كەسیان دۆزرایەوە و شاخەوانێكیش بە زیندووی دەرهێنراوەتەوە و رەوانەی نەخۆشخانەی شاری بانە كراوە.

لە قۆناغی دووەمیشدا دواتر بە هەوڵی تیمەكانی فریاگوزاریی، تەرمی چوار شاخەوانی  دیكەشیان دۆزرانەوتەوە.