ئیعدام و کولتووری تۆڵە

✍

ن: رامین جهانبگلو

و: محەمەد حەکیمی

ساڵانێکە ڕوانینی مەراسمی ئێعدام لە ئێران بۆ کۆمەڵێک لە هاووڵاتیان بۆەتە سەرگەرمێکی مەترسیدار. ناخۆشترین وێنەیەک کە هەر مرۆڤێک لە ژیاندا بیبینێت، لە سێدارە دانی پیاوان و کچانێکە کە بە هۆکاری جۆراوجۆر لە بەرچاوی سەدان و زۆر جار هەزاران کەس لە دار دەدرێن، ئەم کەسانە، کە بۆ ڕوانینی گیاندانی کەسێک یان کەسانێک کاتژمێر چواری بەیانی لە شوین و جێگەی ئیعدام ئامادە دەبن، ئەم پرسیارە لە مێشک دەورووژێنێت، کە کۆمەڵگەی ئێرانی لەو کاتەی کە رژیمی ئیسلامی ئێران مەحکومان و بێ تاوانانیان گۆڵباران دەکرد، یا ئەوانیان دەخستە دەم تۆپەوە،  ئەم کۆمەڵگە چ پێشکەوتێکی ئەخلاقیان هەبۆە؟ ئایا کۆمەڵگەیەک کە خۆی بە پێشکەوتوترین کۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەزانێت، پێوانەی پێشکەوتن، بەرەوپێش چوون، هەبوونی رئاکتۆری ناوکی و وەرگرتنی نازناوی دوکتۆر و ئەندازیارە؟

یا کاتی ئەوە نەگەیشتوە ئەو پرسیارە لە خۆمان بکەین: لە کۆمەڵگەیەک کە توندئاژوئی و توندوتیژی بە وێنەیەکی ڕووت و بە ڕوودارییەکی زۆرەوە خۆیی دەنوێنێت و زۆر کەسیش بە بێدەنگی لە بەرانبەر ئەم پرسەدا، بە فەرهەنگی تۆڵە سەندنەوە و پەرەدان بەم دۆخە، چ جێگەیەک بۆ ئەخلاقی مەدەنی ماوەتەوە؟ مەگەر نە ئەوەی بێدەنگی لە بەرانبەر حوکمی سێدارە، جۆرێک بەرپرسایەتی وسەلماندن و دان پیانانی جنایەتێکە کە نە دەتوانێت کوشتن بۆەستێنێت و نە دەتوانێت بکۆژەکان ڕابهێنێت.

بە واتەیەکی‌تر، تەنیا, وشەی ئیعدام، نواندنی فەرهەنگی کۆشتار و گوێنەدان بە کەرامەتی ئینسانییە. لەم ڕۆەوە سزای سێدارە وەکوو سەدەی بەربەریەتە کە هەمیشە خۆی لە پشتی پەردەی گوفتمان وکولتتری ئایینی و سیاسی دەشارێتەوە.

بەڵام راستی ئەم پرسە، ئەوە نیە کە لایەنگرانی ئایین و سیاسی سزای سێدارە لە بەرگری فەلسەفی و ئەخلاقی ئەو کەمیان هێنابێت. چۆنکا ئەمڕۆکە چ کەسێک دەتوانن ئیدعای دروست کردنی فەزای ئەمنیەتی و ڕاهێنانی ئەخلاقی مەدەنی بە لاوانی ئێرانییان هەبێت و هاوکات فەهەنگی ڕق و تۆرەیی بڵاو بکاتەوە. لە راستییدا، بە قەوڵی فرانسیس بیکن: مورتەد و کافر ئەو کەسە نیە کە لە سەر دارەکان ڕاوەستاوە و خەرێکە دەسووتێیت، بەڵکو ئەو کەسەیە کە ئاگری ژێر دارەکان دادەگرسێنێت.

بە واتەیەکی دیکە، سزای سێدارە وەکوو جنایەتێکە کە ناوی راستی خۆی ناهێنێتە سەر زار. هەر بەو هۆیەوە، تەماشاکەری سێدارە، وەکوو بەریوەبەرانی ئەو کارەساتە هیچ بایەخێک بۆ یاسا و کەسایەتی تاک دانانێن، چۆنکە باوەریان بە نیزامێکی جنایەتکار هەیە کە عەداڵەت، تەنیا لە سەر دار دەبینێت. لە راستییدا، هەر دەوڵەتێک کە باوەری بە سێدارە هەیە، سێ ئامانج لە مێشکدا پەروەردە کردوە: یەکەم تەمێ کردن و سزای تۆمەتبار، دووهەم پاراستنی گیانی شاڕۆمەندان و سێهەم دڵسارد کردن و بەربەست دانان بۆ ئەو کەسانەی کە ڕەنگە وەکوو ئەو کەسە بیر بکاتەوە. بەڵام هەر ئەو جۆرەی کە دەبینین، تەنیا شتێک کە ماشینی سێدارە لە ئێران لە بەرچاوی نەگرتووە، مافی سەرەتایی شارۆمەندانی ئەو وڵاتەیە، بڵاو کردنەوەی نایاسایی و لۆمپنیسمە.

بە پێچەوانەوە دەوڵەت لە سزای سێدارە وەکوو ماشینی کۆشتار بۆ فەزای ترساندن و تۆقاندن لە نێوان شاڕۆمەندانی ئێرانی کەلک وەردەگرێت و هەمیشە بە بڵاو کردنەوەی فەزای ترس و نائەمنی، فەرهەنگێکی تۆرەی پەڕە پێداوە، کە دەوری ئەو فەزایە کوشتن و کوشتنە. هەر بەم هۆیە دەسەڵاتێک کە یاسا و تۆڵەسەندنەوە بە یەک چاو سەیر دەکات و لاوان فێر دەکات تا لە بەرەبەیاندا شاهیدی سێدارەی کەسێک بن، لە ڕوانگەی ئەخلاقیەوە ناتوانێ تەنافی دار بخاتە گەردەنی بکۆژێک.

تا ئەو کاتەی کە کۆمەڵگەی ئێران ( نە تەنیا دەسەڵات)  قەساس و دادپەروەری بە هاوسەنگ دادەنێت و سزای سێدارە  وەک کردەوەێکی گرنگ‌تر لە دادپەروەری نەوژەنکردنەوە و ڕاهێنانی خۆبواردن لە توند و تێژی دەزانێت، سێبەری فەرهەنگی ڕق و تۆڕەیی و تۆڵە سەندنەوە لە سەر پێکهاتەی ئەم کۆمەڵگایە دەمێنێتەوە.

ڕەنگە ئەوانەی تەنیا لە بیری تۆڵە کردنەوە و فێر کردنی وانەی  توند و تێژین، دەبێ کاتێک بیر لەوە بکەنەوە کە چ جۆر کۆمەڵگەێکیان بۆ منداڵەکانیان دەوێت. چۆنکا، بە وتەی: “ئارتور کوستلر” داری سێدارە تەنیا ماشینێکی بەهێزتر نیە، بەڵکوو کونە‌ترین و ناشرین‌ترین حەز و خۆزگەی ئینسانە کە هەوڵ دەدات مرۆڤ بەرەو نابودی ئەخلاقی خۆی هەنگاو هەڵبێنێت.