گیانبەختکردنی پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە بە دەستی تیرۆریستانی کۆماری ئیسلامیی
بەداخێکی گرانەوە رایدەگەینین:هاوڕێ غەزاڵ مەولان چەپەراباد، پێشمەرگەی کۆمەڵە، گیانی لەدەستدا.
هاوڕێ غەزاڵ کە ئەم ئێوارەیە بە هۆی هێرشی درۆنیی کۆماری تێرۆریستی ئیسلامیەوە بریندار ببوو دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا و بە ریزی گیانبەختکردووانی کۆمەڵە و کوردستان پەیوەست بوو.
هاوڕێ غەزاڵ خەڵکی شاری مەهاباد بوو کە وەک هەزاران کچی شۆڕشگێڕی کوردستان، ریزەکانی کۆمەڵەی بۆ تێکۆشان و خەبات دژی هەرچەشنە هەڵاواردنێک هەڵبژارد کە ئەمرۆ دڵی پڕ لە هیوای بە دەستی جینایەتکارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لێدان کەوت. بەڵام بێگومان ورە و ئیرادەی کچان و کوڕانی کوردستان بۆ رزگاری و سەربەستی بەردەوامە.
ئەم هێرشە تیرۆریستییە بەڵگەیەکی ترە لەسەر پیشەی دژەمرۆڤایەتی و دژەئازادیی کۆماری ئیسلامیی ئێران؛ رژیمێک کە بۆ پاراستنی دەسەڵاتەکەی، هیچ سنوورێک بۆ کوشتن و سەرکوتکردنی خەڵکی تێکۆشەر ناناسێت.
لێرەوە سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هاوڕێ غەزاڵ و سەرجەم هاوڕێیان و خەڵکی تێکۆشەری کوردستان ئەکەین.
یادی بەرز و بەرێزە و ڕێگای بەردەوام.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان_سکرتارییەتی کومیتەی ناوەندی
٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی
١٤ی ئاپریلی ٢٠٢٦ی زایینی
