بەڕێوەچوونی ئاکسیۆنی ئیعترازی لە بەردەم وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر بە ١٧ ژانویەی ٢٠٢٦ زایینی خۆپێشاندانێک بۆ پشتگیری لە ڕاپەڕینەکانی خەڵکی کوردستان و گەلانی ئێران لە بەردەم بینای وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان لە شاری بێرلین بەڕێوەچوو.
ئەو خۆپێشاندانە کە لە لایەن ٦ حیزبی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران ، پارتی ئازادی کوردستان-پاک ، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران) پێکهێندرا بوو ، بە بەشداری ئەندامانی حیزبەکان و کوردەکانی دانیشتووی شاری بێرلین و دەورووبەر بەڕێوەچوو.
سەرەتای خۆپێشانەکە بە سروودی نەتەوەیی «ئەی ڕەقیب» و پاراستی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.
دواتر پەیامی هاوبەشی هەر ٦ حیزب بە زمانەکانی کوردی ، فارسی و ئاڵمانی خوێندرایەوە.
پەیامی کوردی لە لایەک کاک فەرەیدوون یووسفی ، پەیامی فارسی لەلایەن کاک میلاد ئەفراز و پەیامی ئاڵمانی لە لایەن کاک کارۆ غەفاری خوێندرایەوە.
پاشان نامەی هاوبەشی حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشکێشی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان کرا.
لە درێژەی خۆپێشاندانەکە دا چەند چالاکوانی سیاسی و مەدەنی بە خوێندنەوەی پەیام و شێعر و پەخشان لەگەڵمان بەشدار بوون.
کاک کارۆ غەفاری لە لایەن کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
خاتوو ئەوین سەدیقی لەلایەن کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
کاک میلاد ئەفراز لەلایەن سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
کاک یاسین عەبدوڵلاهی لەلایەن پارتی ئازادی کوردستان-پاک
کاک فەرەیدوون یوسفی لە لایەن پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک
و کاک ساسان خاتوونی لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لە پێکهێنان و بەڕێوەبردنی خۆپێشاندانەکە بەشدار بوون.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان_کومیتەی ئاڵمان
