ڕێنساس یا بووژانەوەی کۆمەڵگای ئۆرووپا و ڕووخانی فئودالیسم

0
ژیلا ئەحمەدی 

ڕێنسانس یا نوێ‌بوونه‌وه‌، تازه‌بوونه‌وه، بووژانه‌ و سه‌رده‌مانێ‌ له‌ مێژووی‌ ئورووپا كه‌ سه‌رده‌می‌ بووژانه‌وه‌ی‌ ئه‌ده‌بیات و زانسته‌كان و پیشه‌سازی‌  له‌ نێوان سه‌ده‌كانی‌ چارده‌ تا هەفدەی  زایینی  بووە کە ئەوەڵ جار لە باکووری ئیتالیا رووی دا و دواتر کێشراوە فەرانسە، ئەڵمان، ئینگلستان و باقی شوێنەکانی ئۆرووپا. بووژانەوەی تێپەڕین لە ئایین و فەلسەفەی ئەرەستوو و سەرەنج  بۆ بیرکاری و شێوازی زانستی، ڕێنسانس کە بەمانای لەدایک بوونی دووبارەیە کە لە ئۆرووپا بۆ ماوەی ٣٠٠ ساڵ دڕێژەی هەبوو، سەردەمی ڕاگوێزراو لەنێوان سەدەکانی ناوەڕاست وسەردەمی مودێڕن و ئاسەواری قوولی هەبووە لەسەر زانست، ئایین، کولتوور، فەلسەفە و هونەر. پێش سەرهەڵدانی ڕێنسانس،  ئۆرووپا له ژێر دەسەڵاتی نیزامی فئودالیسم و کلیسا و ئایینی کاتولیک و کەسایەتی پاپ بوو، بە  شێوازێ کە تەناتەت زانست بەدەستی کلیسا و ئایین بوو، باوەڕی ئایینی لەسەر عەقل و زانست حاکم بووە و ماوەی هەزارساڵی خایاند کە پێی دەوتڕا سەردەمی تاریکی. ئەنواعی شەڕ و وشکەساڵی، نەخۆشی  بڕەوی بوو، جەنگە سەلیبیەکان لەم سەردەمە روویدا. بە هاتنی ڕێنسانس کلیسا چووە ژێر پرسیار، و ئەم وەشە ئەوەڵ جار لەلایەن فەرانسویەکان بەکار چوو کە پێی دەڵێن سەردەمی ڕۆشنبیری کە سەرەنجی لە ئیلاهیات و ئایین بەرەو ئێنسان ڕاکێشا و مەکتەبی ئۆمانیسم و ئینسان گەرایی بڕەوی پەیدا کرد و سەرەنج بۆ ئینسان ڕاکێشرا و ئێنسان لەناوەندی جیهانی خۆی دانرا. لەم سەردەمە زۆربەی ڕۆشنبیران و زانایان وەکوو لێوناردۆ داوینچی، میکل ئانژ، ڕافائل، شکسپیێر، ماکیاولی، گالیلە و کۆپرنیک  گەشە دەکەن. کۆپرنیک یەکێ لەو کەسانە  بوو کە تێوری کلیسا سەبارەت بەوەی کە زەوی بە ناوەند دەزانی ڕەتکردەوە و تێوری هەتاو و خۆر ناوەندە بەرچاو گرت کە لەگەڵ ئایینی مەسیح دژایەتی بوو، هەروەها گالیلە یەکێ لە زانایان بەناوبانگەکان، ڕاستییەکانی تازە سەبارەت بەسڕووشت پێشاندا و گوتی زەوی وەکوو بازنەیە کە لەگەڵ بیرۆکەی کلیسا کە دەیوت زەوی تەخت و سافە دژایەتی بوو و بەفیزیا و بیرکاری ئاماژەی کرد و پاڵپشتی زانستی فیزیای، مڕۆڤ زانیی و لە ئایین  و تێولوژی جیای کردەوە و سێهەمین کەس کە لە بەرامبەر ئایینی مەسێح وکلیسا ڕاوەستا، دکارت  بوو کە عەقڵی بەجێ کتێبی پیرۆز و موقەدەس دانا و وتی دەبێ خەڵک بە بناغەی نەزانی گۆمان بکەن و بیرکردنەوەی فەلسەفی نۆی دانا کە بووە پردێک نێوان سەردەمی تاریکی و سەردەمی ڕۆشنبیری، هەروەها  لە سەردەمی ڕێنسانس ریفورمی ئایینی  کرا کە بە هاتنی ئایینی پرۆتستان بەدەستی مارتین لوتر بووە، هۆکاری ئەوەی کە کلیسا و ئایینی کاتولیک بچێتە ژێر پرسیار، دووبارە بۆ جارێکی تر هۆگری خەڵک بۆ فەلسەفەی یوونان و ڕۆم بوو کە پێش هاتنی مەسێح وسەردەمی ناوەڕاست حاکم بوو و مەکتەبی پرۆتستان شکڵی گرت. لە سەردەمی ڕێنسانس نێگارکێشانی ناسراو وەکوو داوینچی و میکڵ ئانژ بە کڵک وەڕگرتن لەڕیالیسم و واقیع گەرایی توانیان وێنەی بەناوبانگ وەکوو مونالیزا و داهێنانی ئێنسان بکێشن و بوژانەوەی شێواز و ستایلی یونانی و ڕۆمی گەشەی کرد، .لە ڕێنسانس مناسباتی سەرمایەداری نوین دانرا و سەردەمی ناوەڕاست کە لە ژێردەسەڵاتی کلیسا و نیزامی فئودالیسم بوو هەڵوەشا و هەروەها سیستمی بانکداری درووس بوو و چینێ تازە و نوێ بەناوی چینی ناوەڕاست وەدێهات. چینی ناوەڕاست ئیتر پارەکانیان بۆ درووس کردنی کلیسا بەکارنەهێنا. بەڵکو ژیانێکی شکۆمەندانەیان دەویست و زۆربەی بیناکانی گشتی وەکوو تەلار کۆمەڵەکان بەکاردەهێنا و بەنیازی هونەرمەندان و وێنەکێشان و تەلارسازان بوو. کە شێوازی ژیانی خەڵک گۆڕدرا. لەسەردەمی ڕێنسانس بناغەی شارستانییەتی نوێ دانڕا، گەشەی سەرمایەداری بووە هۆکاری بازرگانی و نێونەتەوەیی و لەسەدەی ١٥و١٦ زایینی کە سەردەمی تێپەڕین لە فئودالیسم بۆ شۆڕشی بازرگانی بوو و بناغەی بورژوازی پێک هێنا، کۆمەڵگاێک کە کاتی خۆی لەسەردەمی ناوەڕاست داخرابوو، کراوە و کرا بۆ کۆمەڵگایی نێونەتەوەیی، وردە وردە شوێنە نوێیەکان دۆزرایەوە وەکوو وڵاتی ئەمریکا بەدەستی کریستف کلۆمب. هەروەها پێشتر لەسەردەمی ناوەڕاست پاشا مەشروعیت خۆی لە کلیسا وەرئەگرت بەڵام لە سەردەمی ڕێنساس حکومت بەتەنیای کەوتە دەستی پاشا و وردە وردە ئۆممەتی مەسێح پارچە پارچە بوو و جێگەی خۆی دا بە نەتەوەکان وەکوو نەتەوەی فەرانسە، نەتەوەی ئیسپانیا، نەتەوەی ئینگلستان، نەتەوەی ئەڵمان. لەسەردەمی ناوەڕاست تەنیا زمانێ کە پێی دەنوسرا و خۆێندنەوە لەسەری بوو و زمانی کلیسا بوو زمانی لاتینی هەبوو چۆن بیروباوەڕی ئەو سەردەمە ئەو بوو هەموو زمانەکانی دیکە بێ دینیە بەڵام لەسەردەمی ڕێنسانس چۆن عەقڵانیت گەشەی کرد و کلیسا و ئایین چووە ژێڕ پرسیار، خەڵک عیلاقەیان بەڕەو سەردەمی پێش سەردەمی ناوەڕاست بوو وەکوو سەردەمی فەلسەفەی یونان و ڕۆم و وردە وردە زمانەکانی دیکە وەکوو زمانی خۆوڵاتی بووە زمانی نەتەوەیی و پەرەی سەند و هەموو چین و توێژەکان لە ژن و پیاو و بازاڕ خوێندنیان هەبوو لەحالێک دا کە پێشتر لەسەردەمی ناوەڕاست خوێندنەوە فەقەت بۆ زانایانی ئایینی بوو. دەتوانین بڵێین ڕێنسانس یان نوێ بوونەوە، عەقڵانیەت کەوتە بەرباس و ئێنسان دەکەوێتە بارودۆخێ کە هیچ شتێک قەبووڵ ناکات تا هۆکاری عەقڵانی نەبێ. دکارت یەکێ لە ڕێبەرانی ئەم بیرکردنەوە بوو کە تەنانەت خۆی دەباتە ژێر پرسیار و دەڵێ من بوونم هەیە چۆن بیر دەکەمە و چۆن بیر دەکەمەوە کەواتە بوونم هەیە و ئەمە لەبەرامبەری بیری خواباوەڕی و ئایین جێگیر ئەبێ ، لەکاتی کە پێشتر خەڵک بەهۆی نەزانی وبێ پەنایی پەنا دەبەن بۆ خودا بەڵام لەسەردەمی ڕێنسانس عەقلانیت جێگەی نەزانی، قسەوباسی بێ مانا دەگرێت و گەرانەوە بۆ فەلسەفەی ژیان دەبات بۆ ئەوەی حەقیقەت ئاشکرا بکات و ئەم سەردەمە سەردەمی زانست و فەلسەفە و ئۆمانیسم و پێشکەوتن و دۆزینەوە و دەرخستنە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *