ڕاگەیاندنی سکرتارییەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە بۆنەی کارەساتی گیانلەدەستدانی شەش شاخەوانی خەڵکی بانە..

هەوڵی خەڵک و شاخەوانانێک کە بۆ فریاکەوتن گەیشتبوونە ناوچەکە بوو بە هۆی دۆزینەوە و ڕزگارکردنی ژمارەیەک لە شاخەوانان بەڵام بەداخەوە ٦ کەس لە شاخەوانانی ئەو گرووپە عومەر عەبدوڵڵاهی، ڕووناک دانشمەند، کاروان ئەحمەدپوور، خالق موحەممەدنەژاد، شەهلا ڕەحمانی و یاسا سادقی سەرەڕای هەوڵی خەڵک لە شار و ناوچەکانی دوور و نزیک کە بەشداری کاری فریاکەوتن و گەڕان بەدوای شاخەوانەکاندا بوون، تەرمەکانیان دۆزرانەوە.
سکرتارییەتی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەم ڕێگەیەوە بە بۆنەی ئەم کارەساتەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کار و دۆستانی ئەو شاخەوانانە دەکا و هەوڵ و هاوپشتیی خەڵک بۆ فریاکەوتن و دۆزینەوەیان بەرز دەنرخێنێ.
یادی ئازیزیان بەڕێز
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ـ سکرتارییەتی کومیتەی ناوەندی
١١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣