سلاڤۆی ژیژەک

وەرگێڕ: هەژا

ئەم وتارە بە شێوەی گشتی باس لە بیرۆکەکانی ژیژەک، ئاڵتوسێر، یورگن هابرماس، هەروەها لاکان و هێگڵ کردووە و کاریگەری ئەوان لە سەر نووسینەکانی ژیژەک دەخاتە ڕوو. بە بڕوای من بۆ هەر سیاسیەکی کورد پێویستە بە وردی ئەم نووسینە بخوێنێتەوە.

ژیژەک بە گشتی لەگەڵ شێوەکاری نیچە، ئاڵ و گۆڕ بە سەر ئاوەزدا دەهێنێت بە حاڵەتێکی موشتومڕانەوە دەچێتە جەنگی بیرۆکە قەبووڵکراو و چەسپاوەکان. تایبەتمەندییەکی هەمیشەیی ژیژەک، بەرگریی هەمیشە نەگۆڕ و کەڵک وەرگرتنی ناوبراوە لە وشەی ئایدیۆلۆژی.

ئایدیۆلۆژی، بە پێی شرۆڤەی سونەتی چەپ، ئەو وتووێژانەن کە بیرۆکەی ناڕاست بەرهەم دێنن. بەم پێیەو بە هۆی ئەوەی کە ئەم بیرۆکەیە لە لایەن کەسانێکەوە وەکوو ژیژەک ڕاست بە ئەژمار دێت، گرنگن. بۆ ڕەخنەگرتن لە ئایدیۆلۆژی لەم ڕوانگەوە ئەوە گرنگە، تا ڕاستی ئایدیۆلۆژیەکان بدۆزرێتەوە و لە ڕوانگەی مەعریفەتی مرۆڤانەوە بڕیاری بکەین. لەم ڕووەوە کاتێک تیۆرییەکان لە وڵاتێک بە بوونبەست دەگەن، شاڕۆمەندانی ئەو وڵاتە لە کەموکوڕیەکانی دەوڵەتەکانیان ئاگادار دەبنەوە و دەتوانن چاکسازی لەو وڵاتە ئەنجام بدەن یا هەوڵی چاکسازی لە حکومەتەکاندا بدەن. هەر ئەو جۆرەی کە ژیژەک لە بەرهەمە سەرەتاییەکانی خۆیدا ئاماژەی پێدەکات.

ڕەخنەگران هەمیشە چەپ یا ئایدیۆلۆژی چەپیان داوەتە بەر ڕەخنە و ئێستاش خوێندنەوەی کلاسیکی چەپ لە ئایدیۆلۆژی، لە ڕێگەی جۆراوجۆرەوە کراوەتە ئامانجی هێرشی ڕەخنەگران. یەکەم ئەوەی کە بۆ ڕەخنەگرتن لە گوتاری وەکوو ئایدیۆلۆژی، دەبێ ئیدعای دەسپێڕاگەیشتن بە ڕاستی لە لایەن ڕەخنەگرەوە بکرێت، بە تایبەتی لە پرسە سیاسیەکاندا، ئەم بۆچوونانە بە هۆی ڕەخنەی نابەجێوە لە ناو دەچێت. چونکە لەم سەردەمەدا و لە زانستی ئینسانیدا زۆر سەیر و کەمە وەها گوتارێک لە ڕوانگەی تیۆرەوە دەتوانێت ببێت بە ڕاستی. 

دووهەم وەها دێتە بەرچاو کە مانای ئایدیۆلۆژی بە شرۆڤەی ژیانی هاوچەرخی سیاسی کۆمەڵایەتیەوە گرێدراوە، چونکە بە گرنگیدانی ئەوەی کە یورگن هابرماس، بە شاخە کەناریەکانی ڕاگەیاندن، ناودەبات، بە واتایەکی تر یانی بازار و بوروکراسی گشتی و تایبەتی و هەروەها بە هۆی بەدبینی بەربڵاوی شاڕۆمەندان بە سەرچاوە سیاسیەکان، بەو پێوەرە ئەم مانایانە ئیتر جێگەیەک لە گەمەی سیاسیدا نابێت، چونکە ڕەخنەگران لە سەر ئەو باوەڕەن کە ئایدیۆلۆژیەکان دەبێ گرنگی سیاسیان هەبێت. کەسەکان دەبێ تا ڕادەیەک بە ڕێکخراوە گشتیەکان، ئیدیال و سیاسیەکان، ئیمان و باوەڕیان هەبێت، ئەمڕۆکە شاڕۆمەندان لەو شتانە بێبەرین. دەنگۆی ژیژەک سەبارەت بە ئەم وێنەی “ئاگاداری ناڕاست”ی ئایدیۆلۆژی لەگەڵ ڕەخنەگراندا یەکێکە و لە سەر ئەوە کۆکە. 

بە هەموو ئەمانەوە ژیژەک پێداگری لە سەر ئەوە دەکات کە ئێمە، ئەو کەسایەتیانەی وەکوو تۆنی بلێر، دانیل بێل و یا ڕیچارد ڕۆرتی ئیدعایان کردووە کە لە جیهانێکی ئەوپەڕئایدیۆلۆژیدا ناژین.

ژیژەک سەبارەت بە تێگەیشتنی سیاسەت لە سەر ئەو باوەڕەیە، کە ئێمە پێویستمان بە خوێندنەوەیەکی جیاواز هەیە لە ئایدیۆلۆژی. ڕوانگەی ژیژەک بە وەرچەرخانێکی جیاوازەوە، ئەوەیە کە ڕێککەوتنی گشتی ئەمڕۆکەی ئێمە لە سەر ئەوەیە کە جیهانی ئێمە پێویستی بە ئەوپەڕ ئیدیۆلۆژیک هەیە، ئەمە هەر ئەو مانایە دەگەیەنێت کە ئەو لە فانتەزی ئایدیۆلۆژی لە بەردەستماندا دادەنێت. چونکە ئایدیۆلۆژی کە مارکس مانایەکی گاڵتەجاری پێبەخشیوە، ئیتر ناتوانێت کەسایەتی باوەڕمەند بە ئایدیۆلۆژیەکی تایبەت، بە کەسێک دابنێت کە کڵاوی لە سەر چووە.

ئەگەر وشەی ئایدیۆلۆژی لە ڕاستیدا مانایەکی هەبێت، ڕوانگەکانی ئایدیۆلۆژیک هەمیشە هەر ئەو شتەیە کە خەڵک بە کەسی دیکەوە دەیبەستنەوە، چونکە بۆ باوەڕمەندبوونی کەسەکان بە ئایدیۆلۆژیک، دەبێ وا نیشانی بدەن کە نەبوونی ئایدیۆلۆژی، جیهان بۆ ئەوان بێمانا دەکات. ژیژەک بە جوانی ئەم پرسە دەزانێت، کە هیچ شتێک سەبارەت بە یەک کەسایەتی سیاسی کاریگەرتر لەوە نیە کە بەرچەسپێکی هەمیشەیی لە لایەن ڕەقیبی سیاسیەوە پێی بدرێت. لە ڕاستیدا بەو هۆیەیە کە دەوترێت، ئەمنییەتی ئوەپەڕئایدیۆلۆژیک یا ئەمنیەتی نەتەوەیی دەبێ پرسێکی سیاسی بێت، بەو پێیە ئەم بیرۆکەی ژیژەک کە ئایدیۆلۆژیکەکان هەمیشە لە لایەن لایەنگرانیانەوە، وەک ئەو گوتارانەی کە سەبارەت بە پرسێکی زۆر پیرۆزن کە بێڕێزی بەوان لە لایەن سیاسیەکانەوە بە گشتی قەدەغەیە، دەناسێندرێن.

بەو پێیەو لە ڕوانگەی ڕاست و ڕەوانی ژیژەک لە کتێبی “متعلق والای ایدئولوژی” پلانی ئەو داواکارییەیە کە ئەمڕۆ ئایدیۆلۆژی، بەو شێوەیە کە دەبێ و ڕەنگە لە ڕوانگەی سیاسی دوور نەکەوتووەتەوە. ژیژەک لە سەر ئەو باوەڕەیە کە دەبێ ئایدیۆلۆژی لە باوەڕ و ڕوانگەی تیۆری و سیاسی کۆمەڵگە جیا بکرێتەوە.

ڕەشبینی ئیدیۆلۆژیک و باوەڕ

بە پێی ڕوانگەی ژیژەک، کەسە ئاسایەکانی جیهانی یەکەم، لەو وشە دەچن کە ئەو بە ڕەشبینی ئایدیۆلۆژیک دەیخوێنێتەوە. ژیژەک بە هۆی کاریگەری بیرمەندی سیاسی ئاڵمان، ئسلودیت، لە سەر ئەو باوەڕەیە کە فرمووڵی ڕاڤەکراوی ئێستای ئایدیۆلۆژی، سەردێر، “ئەوان ئەوە نازانن، بەڵام ئەو کارە بە ئاکام دەگەیەنن”، نیە. ئەگەر ئەم پرسە بە ڕووخساری بێمانایی ڕوانگەی مارکسیسمی کلاسیک، لێک بچێت، ڕوانگەی ژیژەک ئەوەیە کە بەم پێیە، ئەم ڕەشبینیە کاریگەری قووڵتری ئایدیۆلۆژی سیاسی نیشان دەدات. ئیدیۆلۆژیەکان، وەکوو گوتارە سیاسیەکان، بڕیارن کە ڕێککەوتنی ئیداری، یا ئەوەی کە کۆیلەداری ویستیی دەخوێننەوە، خەڵک لە مەڕ سیاسەتەکان و یا ئەو نیزامانەی کە قەبووڵی سیاسی پەسندیان دەکات. بەو پێیە، ژیژەک لە سەر ئەو باوەڕەیە کە ئەگەر کەسەکان باوەڕیان هەبێت کە بیری ئازادی خۆیان دەکەن بە کەرەسە، لەو ڕووەوە بە ڕووخساری ئازادانە لەم یا ئەو نیزامە سیاسیە پەیڕەوی دەکەن.

ژیژەک جەخت لە سەر ئەوە دەکاتەوە کە هەرچەند ئەم هەستە، ئازادی ناڕاست بێت، بەو پێیە جارێکی تر بڕیارێکی سیاسی، یا ئەوەی کە هێگڵ ئەوەی کە بە بوونی ذاتی دەخوێنێت. خوێندنەوەی ئاڵتوسێر سەبارەت بە ناسنامەی ئایدیۆلۆژیک. وەهایە، کە تاک، لە شوێنێک لە ناو نیزامێکی سیاسی لە لایەن دەسەڵاتێکەوە گەماڕۆ یا ژیانی بەرتەسک دراوە و کراوەتەوە. ژیژەک ئەم خوێندنەوە قەبووڵ دەکات و کاریگەری زۆر لە ڕەوانکاوی لاکان وەردەگرێت و دەڵێت: کە وەها ڕوانگەیەک هەڵەیە، چونکە لە ڕوانگەی ئەوەوە ڕوانگەیەکی سیاسی بۆ وەدەستهێنانی خەڵک پێویستی بە شۆردنەوەی مێشک هەیە کە بتوانێت مێشکی ئەو خەڵکە وەها بشواتەوە کە ببن بە ماشینی بێمێشک و هەرچییەک ئەو ڕوانگەیە بڵێت بە بێ کەموکوڕ ئەنجامی دەدات.

بە پێچەوانەشەوە، ژیژەک لە سەر ئەو باوەڕەیە، هەر ئیدیۆلۆژیەکی سەرکەوتووی سیاسی، هەمیشە ئیزن بە کەسەکانی دەدات جۆرێک لە زانیاری بە مەودایەکی زۆر لە ئیدیال و ڕێنوێنیەکانی، یا ئەوەی کە ئەو لە وشەیەکی باشتر، بێ ناسنامەی ئیدیۆلۆژیک دەخوێنێت، بدۆزنەوە و بە دوای ئەودا وێڵ بن. ژیژەک دووپاتە بە کاریگەری لە تیۆری دەروونشیکاریی لاکانی لە تیۆری سیاسی دەڵێت: ڕوانگەی تاکەکان بە کەڵک وەرگرتن لە مەڕ ڕەشبینی ئیدیۆلۆژیکی ئەمڕۆیی ئاشکرا دەبێت، بە لێککەوتنی بت پەرەست لەگەڵ خۆدی بتەکەدا، زۆر لێک دەچێت.

لێکچوواندنی بت پەرەست لەگەڵ خۆدی بتەکە، ڕووخسارێکی تایبەت لە نەچوونە ژێر باری ئەو پرسە لە خۆ دەگرێت، من لە ڕاستیدا بە جوانی دەزانم کە کەوش، تەنها کەوشە، بەڵام بە هەموو ئەمانەوە، من هێشتا بۆ چێژ وەرگرتن، پێویستم بەوەیە کە لەگەڵ شەریکەکەمدا بیکەمە پەیام. بە ڕای ژیژەک، هەڵسوکەوتی کەسایەتیە سیاسیەکانیش هەر ئەو شێوە و وێنە لە خۆی نیشان دەدات: من بە باشی دەزانم کە بۆ نموونە بووش یا حزبەکەی من یا ئابووری بازار بە جوانی کار ناکات، بەڵام من بە شێوەیەک هەڵسوکەوت دەکەم و وا نیشان دەدەم کە من نازانم ئەو ڕاستییە بوونی هەیە.

ئاڵتوسێر لە کتێبە ناسراو و گرنگەکەیدا “ئایدیۆلۆژی و دەوڵەتی ئیدیۆلۆژیک” وێنەیەک دەخۆڵقێنێت کە لەو وێنەدا پۆلیسێک، وەک کەسێکی خاوەن دەسەڵات، بە کەسێک دەڵێت: ئەو کەسە وەکوو کاڵایەک بانگ دەکات، ئاڵتوسێر دەڵێت: لە گەڕانێکی ١٨٠ دەرەجەدا، کە تاک بەرەو لای ئەویدی، کە ئەوی بانگ کردووە، تاک دەبێتە سووژەیەکی سیاسی. بیرۆکەی ژیژەک لە مانای گەورە یا ئەویتر، زۆر لە بیرۆکەی ئاڵتوسێر سەبارەت بە سووژەی ئەوەی کە خەڵک بە ناوی سەرچاوە دەیخوێننەوە، وەکوو پۆلیس، لێک دەچێت، چونکە لەو ڕووەوە دەتوانرێت، بە شێوەی یاسایی و دەستووری، کەسەکان لە چوارچێوەی نیزامێک، بۆ نموونە حزب لە ستاڵینیسم یا خەڵق لە “چین”ی ئەمڕۆکە جێگەی بکرێتەوە.