جەنایەتی وەحشیانە هێزی سەرکوتگەری رژیم له ناوچەی سەقز

بە پێی زانیارییەکان، خەڵکی ئەو ئاواییانە چوونەتە کانگەی زێڕی قوڵقوڵە تا پێش بە تاڵانکاری کانگاکە و وێرانیی زەوی و زاریان که دەیان ساڵ بژیوی خۆیانیان پێ دابینکردووە، بگرن کە بەداخەوە لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دراونەتە بەر دەسڕێژی گولە و محەممەد ڕەشیدی گیانی لە دەستداوە و یەكێك لە بریندارەكان لە ژێر چاوەدێری وردی پزشكیدایە. بە داخەوە ئەو ڕووداوەش دوای ئەوە دێت کە چەندین جار خەڵکی ناوچەکە و چالاکانی ژینگەپارێزی کوردستان سەبارت بەو تالانکارییە هۆشداریان دابوو، رژیمی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی بە دڕێژایی دەسەڵاتی خۆی بەردەوام بووە لە تاڵانکردنی کانگەکان و سەرچاوە سروشتییەکانی کوردستان و بە بێ ئەوەی لانیکەمی سوودەکەی بۆ خەڵکی ناوچەکە بێ و لە ئەگەری هەر چەشنە ناڕەزایەتییەکدا دەستی بە هەڕەشە و گرتنی چالاکانی ژینگەپارێز کردووە و تا ئەوەی لە درێژەی ئەو ناڕەزایەتییانەدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارەکانی، جەنایەتێکی دیکەی خوڵقاند و ئەوەش شەپۆلێکی لە تووڕەیی خەڵکی ناوچەکە و کوردستاندا دروست کردووە.
داوا لە هەموو خەڵک دەکەین یەکگرتووانە بەرەوڕووی تاڵانکردنی سەروەت و سامانی کوردستان ببنەوە.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان وێڕای ئیدانەکردنی ئەو جەنایەتەی ڕژیم، سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی سەربەرز و خۆڕاگری کاک محەمەد رەشیدی دەکەین و پشتیوانیی خۆمان بۆ خەڵکی ناوچەكە و سەقز به گشتی ڕادەبڕین.
سكرتارییەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
٢٥ خەرمانانی ١٤٠٤
١٦ سێپتامبری ٢٠٢٥