بیرۆکە لە رووناکبیران بگرە و بیگەرێنەە بۆ خەڵک

هانا ئارنێت

✍ نووسەر: فین بۆرینگ
و: محەمەد حەکیمی
کەسێک کە لە سەرەتای سەدەی بیستەم لە دایک بێت و سەیری کاولکارییەکانی هەر دوو شەڕی جیهانی بکات و کردبێت، بە دڵنیائیەوە چیدی هیوای بە باش بوونی جیهان نابێت. بەڵام ئارنێت وەها مرۆڤێک نەبوو. لە نێوان ئەو دوو شەڕەدا، کاتێ مەرگ و ئاوارەیی بە دوای مرۆڤدا بگەرێت، ئەو بیری لە پرسیارێکی رادیکال دەکردەوە: چون دەتوانین سیاسەتێک دروست بکەین کە لەو سیاسەتەدا هەموو مرۆڤ و نە تەنها رووناکبیران یا دیکتاتور گەڵێک وەک هیتلر و ئستالین، بە سەر جیهاندا حوکم بکەن؟
“فین بۆرینگ، تایمز لیترری ساپڵمێنت” لە ژاوە ژاوی ئەم کێشمە کێشمە کە ئێمە لە جیهانی “پەسا راستی” و ئیدیعای ناسینی بە توندی نەساز و راستیەکانی جێگرەوە ژیان دەکەین، بەشی بنەرەتی دیکەی مێشک، واتە هێزی بیرکردنەوە، بە سانایی لە بەرچاو ناگیردرێت. هانا ئارنێت لە کتێبی “ژیانی مێشک” نووسیویەتی: لە حاڵێکدا زانایی و بیرکردنەوە “چالاکی جیهانی ساز”ە لە ئاکامدا دەبێ لە گەنجینەی کولتووردا رۆڵ بگێرێت، هەر وەک چۆن لە چیرۆکی “پێنێلوپە و کفنی ئودیسە”، ئەوەی کە هەموو شەوێک دەیچنێت، دەیکاتەوە بە خوریی. بیرۆکە سەرچاوەیە، بەڵام نە بۆ راستی، بەڵکوو بۆ مانا. بیرۆکە لەگەڵ گومان، حەیران و سیروسەمەرە کایەی نەردی ئەوین دەکەن و بەو شێوەنە تەنها لەگەڵ ئیدئولوژی “جەزم خوازی” بەڵکوو لەگەڵ هەموو چوارچێوەکانی خۆبەزلزانی ونوخبەخوازی کێشەیەکی دێرینی هەیە.
ئارنێت لە ساڵی ١٩٠٦ی زایینی لە شاری هانوفێری ئالمان لە ناو بنەماڵەیەکی یهودی چاوی بە ژیان پشکووت و لە شاری کونیگسبێرگ گەورەی وڵاتی پرۆس گەورە بوو. لە گەنجیدا فێری زمانی یونانی و لاتین و زۆر بە شێوەی بنەوەشەیی خەریکی خوێندنەوەی بەرهەمەکانی ئیمانوئل کانت، سورن کیرکگۆر و کاری یاسپێرس. لە سمینارێکی نوێخوازانە “مارتین هیدگێر” سەبارەت بە فەلسەفەی یونان لە زانکوی “ماربۆرگ” ئامادە بوو؛ ئارنێت و هایدگێر عاشقی یەک دەبن ولە درێژەی دەیەی ١٩٢٠ ی زایینی بە دزیەوە پەیوەندیەکی قوڵ لە نێوانیاندا دروست دەبێ. لە ساڵی ١٩٣٣ی زایینی لە ترسی رژیمی نازی چوە پاریس و لەوێ دەستی کرد بە نووسین و هەروەها دەستی کرد بە یارمەتیدانی یەهودیە ئاوارەکان. لە ساڵی ١٩٤١ی زایینی دوای ئەوەی پاریس لەلایەن هێزی داگیرکەری نازیەوە داگیر کرا بە ناچاری فەرانسەی لە رێگەی پاپۆرەوە بەرەو وڵاتی ئەمریکا بە جێهێشت و لە شاری نیویورک نیشتە جێ بوو. لەوێ درێژەی بە نووسین ویارمەتیدانی یەهودیەکان دا، پێس ئەوەی ببێتە شاڕۆمەندی ئەمریکا لە زانکو رەسمیەکانی ئەو وڵاتە کۆمەڵێک وانەی سەبارەت بە بیرۆکەی سیاسی دانا و وتەوە. “ئارنێت” پێش ئەوەی خۆی بە فەیلەسوف بزانێت، خۆیی وەک بیرمەندێکی سیاسی دەناسی و دەزانی. “ئارنێت” پشتیوانی لە جۆرێک “لیبرالیزمی شۆڕشی” دەکرد کە بە پێوەری هاودڵی رومانتیکی نیزامی شورایی پێناسە دەکرا: شتێکی نا حزبی و نیزامی ناوچەیی لە دێمۆکراسی راست کە، لەودا، ئەنجومەن گەڵی شاڕۆمەندی نوینەرانی خۆیان بۆ چاودێریکردنی بیرۆکەانیان لە چینەکانی دەسەڵات وەک “ناوچەیی، گەرەک، پارێزگا و نەتەوەیی” هەلدەبژێرن. “ئارنێت دەیویست بیرۆکەی سەدەی هەژدەی ” خۆشبەختی” وەک خێرێکی گشتی دەرکەوت کە لە رێگەی بەشداریکردنی سیاسی بە پێوەری نافەرمانی مەدەنی بە دەست دێت. “ئارنێت” لە دەیەی ١٩٣٠ی زایینی پشتیوانی یەکەمی دامەزراندنی دەوڵتی یەهودی لە فلستین بوو، بەڵام بە نیزامی سیاسی بەشدار لە شوراکانی شاری تێکەل لە عەرەبی یەهودی، بەڵام دژی بیرۆکەی دەوڵەتی یەهود بوو و لە ناسیونالیزمی جولەکە هەر ئەو ناشرینی و ناحەزیەی دەدیت کە لە “شووینیزم”ی نەتەوەیی ئوروپایی بوونی هەبوو و یەهودیەکانی ئورووپا لە دەستی ئەو رایانکردبوو. بەرهەمی ئەو سەبارەت بە “بلشویسم و نازیسم” بە سەردێری ویستگەڵی توتالیتاریسم” لە ساڵی ١٩٥١ی زایینی و هەروەها شرۆڤە و لێکدانەوەی سەبارەت بە ” ئادولف ئایشمەن، بە ناوی ئایشمەن لە ئورشەلیم” ١٩٦٣ی زایینی یەکێکە لە ناسراوترین و راستترین باسەکانی “ئارنێت” سەبارەت بە کارەساتی ئورووپایی دەیەکانی ١٩٣٠ی زایینی و ١٩٤ی زایینی تیدایە.
سەرمایەداری بەرهەمخۆر نیزامییە بە پێوەری بێبەزەییانەی کاولکاری، مێژووی بەرهەمی سیستماتیک و پەرەپێدان بە پێویستیەکان هەر چی زیاتری سەرمایە ئاکامێک بوو کە “ئەفلاتون” لە دادگای سوقرات و حوکمەکەی گرت؛ چونکا نوخبەخوازی “ئەفلاتون” خەیانەتێک بو پێداچوونەوەی خۆدی “سوقرات” لە ئیدعای فکریەتی تەواو. “سوقرات” بە شێوە ناسیاوەکەی خۆیی سەبارەت بە تەواویەتی بیرۆکە، توانی پێوەندیەکی ناسک و جوان لە نێوان بیرۆکە و کردەوە دروست بکات و لەودا، پرسیار و دیالوگی دوو لایەنە شێوەێکە بۆ لە دایک بوونی جیهانێ کە دوو لایەن بتوانن هەست و لێی تێبگەن. بەڵام دید و بۆچوونی “ئەفلاتون” لە نوخبە خوازی بوە هۆی ئەوەی کە ئەم پەیوەندییە ناسکە لە یەک بپچرێت. “ئارنێت’ لە “دۆخی مرۆڤ”دا چالاکیەکانی مرۆڤ بە سەر سێ بەشدا دابەش دەکات . نزمترین چالاکی نەخشی کلوڵی گۆرانی ژینگەی ئورگانیک بە کەرەسەیەک بۆ داهاتی مرۆڤ، ئەو شتەی کە “مارکس” وەک “پێویستی ژینگەی هەمیشەیی” پێناسەی دەکات کە دەبێتە هۆی نێوەندی “متابولیسم” ، “سوخت و ساز” لە نێوان مرۆڤ و ژینگە. “ئارنێت” ماندوبون و ئارەق رشتن وەک چالاکیەکی بی پسپور پێناسە دەکات، چونکا جگە لە درێژەی مان کە لە ئاکامدا لە ناو دەچێت، هیچ شتیکی دیکە لە ژیانی مرۆڤدا نییە و بەو هۆیە کە ئەم چالاکییە شاهیدێکە لەسەر ئەو بەشە لە مرۆڤ کە پێوەندی هاوبەشی مرۆڤ لەگەڵ کەرەسەی “ئورگانیک”ە.
جێگەی نزمی “ماندوبوون و ئارەق رشتن” لە یونانی باستان لە پەیوەند بەو چالاکیانەی کە بۆ مانەوە رەنگی دەدایەوە، ئەو چالاکیانەی کە لە چوارچێوەی ماڵ “oikos ” و نەدەبینرا و لەلایەن بەردەکان یان کەسانی ئاست نزمی ئەوسای یونان “ژنان و بەردەکان” ئەنجام دەدرا. ماندوو بوون ئەگەر نەڵێین پێویستی بە توندوتیژی لەس یا جسم هەبوو، هەمیشە بە دەسەڵاتێکە دەبەسترایەوە کە سروشت و خواکانی ماڵ بە سەر ئەو کەسانەدا دەسەپا کە ماندووبوونەکان ئەرکی سەرشانی ئەوان بوو. بەردەگی هەرگیز شتێکی پێویستی تاک یا سروشت نەبوو کە بە ئازادی بەراابەر بگیردرێت، بەڵکوو کردەوەکانی ئەوە بوو کە شاڕۆمەندان لە کار کردن رزگار بکات تا ئەوان بتوانن لە جێگەی گشتی خۆیاندا، لە کۆمەڵگایەکی پر لە خەڵک لە پێگە و جێگەی بەرابەردا قەرار بگرن: بە وتەی “ئارنێت”ئەگەر دروستی ئەم روانینە قەبوڵ بکەین کە بۆ تاک هیچ شطێک لەوە شیرین تر نییە کە حوکم بە سەر خەڵکدا بکات، ئەوسا خواکان هەرگیز چوارچێوەی ماڵی خۆیان بە جێ نەدەهێشت، بە پیی پێوەری “ئارنێت” بەشیەک لە سەرکەوتنی “کار” بە سەر “ماندوبوون” ئەوەیە کە کار مرۆڤ لە بێسەوادی رزگار دەکات. کار چالاکیەکی سەرترە، چونکا دەرگیرکردنی جیهانێکی پتەو و سەقامگیر لەو ئەبژانە”یە کە مرۆڤ لە بەرامبەر هێزی سروشتدا دەیپارێزێت. بەرزترین دەسکەوتی مرۆڤی کەرەسەساز “homo fber” بەرهەمی هونەرییە کە ئەندازیاری پێویست و کارایی چالاک دەکات و جوانی ئەو دەتوانێت لە نێو سەدەکاندا بدرەوشێت. بەڵام کرێکارەکان لە ناوخدا هەروەها لەسەر کەرەسەواری خۆیان دەمێننەوە و ئەمەش دەبێتە کێشەیەکی دیکە: کێشەی رۆئیشتنی مانا لە جیهانێک کە هەر شتێک تێیدا دەتوانێت ببێتە کەل و پەلی بەکارهێنان و فڕێدان کەم ببێتەوە. لە روانگەی “ئارنێت” بەرزترین ئاستی چالاکی لە دەستی مرۆڤدا کردەوە و کاری گشتییە کە ناوبراو وشەی “کردەوە”ی بۆ بە کار دێنێت. هەر بەو شێوەی کە لە پەرەپێدانی “دەوڵەت شار”ی یونانی “polis” و کۆماری رۆمی “res publica” جیگەی پالەوانانی هومریی گرت، جەوهەری کردەوەی مرۆڤ لە ئازایەتی و دڵدار بوون لە کردەوە گۆڕدرا بۆ “سخنوری، دیالوگ یا وتوویژ” و ، لەم پروسەدا، ئازادی بوە کردەوەی سیاسی هاوبەش لە وتوویژی گشتیدا. لە روانگەی ئارنێتەوە، کردەوە بی مانایی ژینگەی مرۆڤ بە پەردەهەلگرتن لەسەر توانایی تایبەتی ئێمە لە وتوویژ و قسە کردن و ئەنجامی ئەو کارانەی کە پێشبینی ناکرێت، چاک دەکات تا ئێمە، بە دروستکردنی ئەوەی کە دەست ناکەوێت و دەست کەوتنی ئەستەمە، لە پەیوەندی بالا و بیرۆکەی کەرەسە رزگاری بێت. کردەوە بە شرۆڤە ناسراوەکەی ئەو “تەنها هێزی سەیر و سەمەری مرۆڤ”ە.
ئازادی و نوێهێنانەوەی کردەوە، قازانج خوازی مرۆڤی کەرەسە ساز “homo faber” دەنخشێنێت، بەڵام خۆدی کردەوە بە دروستکردنی جیهانی هاوبەش کە ئێمە لە خۆدی خۆمان دەباتە دەرەوە، و ئێمە هاوکات لە حەلقەێکدا پێکەوە گڕێ دەدات و لێکی جیا دەکاتەوە و ژیانی ئێمەش دەخاتە ژێر کاریگەری خۆیەوە، “ئارنێت” ئەم دۆخە بە دۆخی زۆرینە دەشوبهێنێت. ئێمە جیهانێک لەگەڵ مرۆڤگەڵی تایبەتی دیکە بە شێوەی هاوبەش واتە شەریک دەبین و کاتێ بە ئاڵ و گۆری روانگەی جیاواز سەبارەت بەو قسە دەکەین، سەبارەت بە باسی ئەو بە پێوەری مێهرەبانی و ئاگالێ بوون دەکۆلینەوە وبۆ باوەر بە زانایی هاوبەش و “سە بعدی” کە رێک و پێک تر لە خۆدی ناتەواو و نا سەقزمگیری ئێمەیە، دەبێ لە روانگەی بەرهەمهێنانەوە بۆ ئەم پرسە بروانین: هەر مرۆڤ گەڵی ئامادە لە وەها جیهانێکدا، کە لە پەیوەندیەکی تایبەتدا لەگەڵ یەکن، زۆرتر بێت، ئەو جیهانەی کە پەیمانی لە نێوان ئەواندا بەستوە، گشتگیر، گەورەتر و دەوڵەمەندتر دەبێت. رەنگە بتوانین ئەم روانگە بە “کوبیسم”ی زانست ناسی “ئارنێت” پێناسە بکرێت.
شێوەی تێبینی پڵەداری “ئارنێت” سەبارەت بە چالاکیەکانی مرۆڤ سەبارەت بە رخنەی ئەو لە “مودێرنیتە”یە. ئەم کۆکردنەوەی لە کردەوەی “ئارنێت” وەکوو بەرزترین ئاستی مرۆڤایەتی بەم بیرکەوە سەبارەت بە سیاسەت لەم کێشمە کێشەدا بوە کە سیاسەت، وەکوو چالاکیەک لە فکری کار و ماندو وبن، کەرەسەێکە لە رووی ناچاری و هەسرەت خواردن. لە روانگەی فەلاسەفەوە سیاسەت کەرەسەێکی بێدەرەتان بوو کە پێوەندرایەتی ژینگە ناسی مرۆڤەکان بە یەکتر ئەوەی دەکردە پێویست تا بتوانێت ژینگەی کۆمەڵاتی ئەوان رێک بخات و لە ئاکامدا مرۆڤەکان کاتێکیان هەبێت بۆ بیرۆکەی گەورەتر بۆ رەشبینان، ناڕازیان و ئەوانەی مافی دەنگدانیان نییە، توتالیتاریسم هەستێکی فریودەری لە هەستی مەبەستدار و ئامانجدار هۆگری دروست دەکات کە گۆشەنیشیان بە دەستی دێنن.بۆ شاڕۆمەندانی مودێرن، بەشداری سیاسی وەکوو هەلێک بۆ بە دەست هێنانی قازانجی تاک لێکدەدرێتەوە، کە لە زۆربەی کاتەکان، بە مانای پاراستنی ئاستی خەرجی تایبەتی تاک یا زۆربوونی ئەو هەیە. “ئارنێت’ هەمیشە بەڵگەی دەهێنایەوە کە قازانجی تاک “selr-interest” وشەیەکی نێوەڕۆکدارە چونکا “inter-est” لە ناو بوندا ئاماژە بە جیهانێکی هاوبەش دەکات کە لە نێوان دەرگیرکردنی تاکەکان. نە لە ناویاندا.
بۆ خۆدی سیاسیەحرفەیەکان، سیاسەت کردەوەێکە بۆ بەرێوەبردنی ئاستی ئابووری. هەر چەنێک سەرمایەداری پەرەی پێدرا، ئەوەی لە “سپەری گشتی” مایەوە لە ناو بازاردا قوت درا و ە و خوازەی ئورگانیک سەبارەت بە حەیوانی زەحمەتکێش “animal laborans” باڵاکردن و فروان بوون، چەرخەی سروشتی بازرگانی، و قازانج بۆ مانەوە، بە سەر گوفتمانی سیاسیدا زال بوو. لە بەرامبەردا، ئابووری- کە بۆ یونانیەکان چوارچێوەی سەخت و ناڵەباری پێویستی “the oikos” بۆ ئاسانکاری چالاکیەکانی بەرزتر و گەورەتری ژینگەی کۆمەڵایەتی بوو و هەروەها وەک سازوارەی زیندو بەئەژمار دێت و کاری سیاسیەکان و بەرپرسانی حکومی بوو بەوەی کە دۆخی پەروەردە و خواردن چاک بکەن. وێنەیەکی هاوشێوەی وەک زانستی “کار” دێتە پێش چاو کە، لەودا، ژمارەیەکی کەم لە خەڵک زانست و کونترۆڵی ئەو شتانەی کە ئافرێنراون دەگرنە دەست و لەو پروسە و رویەکانی رێکخراو، بیرمەندی و توانایی بەرهەمهێنەرەکانی لە ناو خۆدا نوقم دەکرد.
“ئارنێت” بە پێی ئەوەی سەبارەت بە “ماتریالیسم”ی کۆمەڵگای دەوڵەمەند وتوارە، سەرنج دەخاتە سەر ئەم خاڵە کە سەرمەیەداری مەسرەفکردنی نیزامی بە پێوەری کاوڵکاریی بێبەزەییانە، مێژووی مەسرەفی رێکخراو و بڵاوکردنەوەی پێویستییە زەروریەکان بە ئاستی هەر چی زۆرتری دارایی ” ئەو ستەی کە “ئیوان ئیلیچ” بە مودێرنیزەکردنی هەژاری، پێناسەی کردبوو. “ئارنێت” لە دۆخی مرۆڤدا باسی لەو خاڵە کرد کە ئێمە لەگەڵ ئەو کەل و پەلی مەسرەف وەک بەرهەمی مێژووی مەسرەفداری “متابولیسم” “سوخت و ساز” بێ کۆتایی خۆمان لەگەڵ سروشت هەلس و کەوت دەکەین: ئیمە ماڵەکانمان بە دارایی گەڵی ماڵی و ئاڵووێری قازانج خوازنە دەگۆڕینەوە و باشترین کەل و پەلەکان وەک پەشێوی شێتی وەک ئەو شتە مودە زووانەی کۆ دەبنەوە؛ بە جێگەی رێزگرتن لە جیهانێکی سەقامگیر لە کەل و پەل، ئێمە سەبارەت بە کونەترین شتەکانی ئەم جیهانە واتە “سروشت بە هەموو جوانیەکانیەوە” سەرنج و کەمتر ئاگامان لیی هەیە؛ ئەوان ئێستا بوون بە پیگەی زبل کە سات بە سات زیاتر دەکات و بەرهەمە بە کار هاتوەکانی کۆمەڵگای ئیمە لە خۆیدا جێ دەکاتەوە.
لە ئاکامدا، ناتەبایی سەرکەوتنی رواڵەتی سەرمایەداری لەوەدایە کە نیزامی بەرهەمهێنان بە جیگەی سەرکەوتن بە سەر پێویستی و رزگاری مرۆڤەکان لە دەست ویستەکانیان بوەتە کەرەسەیەک بۆ رێنوینی رەوتی بێ کۆتایی سروشت بە ناخی مرۆڤایەتی. ئەمڕۆکە زانستی ئابووری وەک سروشتی دەمابین کار دەکات؛ لە روانگەی “ئارنت”ەوە، وەک “سروشت نا سروشتی” و یەک ” زانستی بەدەڵی”. لە رژیمە توتالیترەکان وەک “ئستالین و هیتلێر”، ئەم دەستەمۆبوونی مرۆڤەکن سەبارەت بە رەوتی سروشت گەیشە بەرزترین ئاستی خۆیی. جیهان بینی مرۆڤ پیویستی بە دروستکردنی جیهانێکی هاوبەشی پر لە کەل‌و پەلە، کەرەسەلان، یاسا و رێکخراوگەڵێکی پتەو کە دەبنە ناوبژیوکەری مرۆڤەکان و پڕۆسەی بێبەزەییانی سروشت و لە ئاکامی ئەودا، فەزایەکی باش بۆ دیالوگی سیاسی و وتوویژی هەمیشەیی و پەیگیری ئامانجی هاوبەش دروست دەبێت. بەڵام تایبەتمەندی سەرەکی “توتالیتاریسم” یەکدەست کردنی پڕۆسە و بزوێنەر لە ناخی سیستمێکی دانراو لە ژینگەی کۆمەڵایەتی و سیاسیە.
“ئارنێت” بە ئاشکراکردنی ئابڕووداری توتالیتاریسم ئەم خاڵە رەت دەکاتەوە کە چون رێگای سەیتەرەی توتالیتر لە رێگەگەڵی زۆر لە قوناغی نێوبژیوان ساف دەبێت و ئێممە دەتوانین نموونەگەڵی و مەتەلی زۆری بۆ بێنینەوە. ئەو لەسەر ئەو باوەرە بوو کە “ئمپریالیزم”، دژە جولەکە، نژاد پەرەستی، بێکاری زۆر، بێ ناسنامە و قەیرانی نیزام بە پێوەری دەوڵەت دوای شەڕەی جیهانی یەکەم ئەو دیاردە گرنگانە بوون بوونە هۆی دروست بوونی کارەساتێکی ترسێنەر، کارەساتێک کە تەنها ژمایەکی کەم دەیانتوانی پێش بینی بکەن. بە هەموو ئەمانەوە، ئەوانەی بانگەوازیان بۆ “نازیزم و ئستالینیزم” دەکرد بزوتنەوەکانی ئاخری سەدەی نوزدە وەک “پان ژێرمەن، یەکێتی خوازی ئالمانی” و “پان ئسلاویزم، یەکێتی خوازی نژادی ئسلاو” بون کە بە روونی خۆیان وەک بزوتنەوەگەڵیک نیشان دەدا کە بۆ کەرەسەی بێ متمانەیی بە حزبی سیاسی و پارلەمانە نەتەوەیەکان دەناساند.
بزوتنەوە یەکێتی خوازەکان بە پێوەری هەستی خۆس و وزە بزوتنەوەی هەمیشەیی بوون تا پلانی سیاسی بەرنامە بۆ دارێژراو. رەوتە توتالیتریەکان کە لە دوای ئەوانەوە هاتنە مەیدان سواری ملی کۆمەڵیک خەڵکی ئاوارە و بێ پەنا و بێکەس و کار بون کە لە نیزامی گەندەلی سیاسی و پرش و بلاو بەشێکیان نەبوو و ئەم رەوتانە، وەک راستییەکی توندئاژویی سەرسوورهێنەر و زۆرتر شەیتانانە، بەلینی جیهانێکی خەیاڵی و لە روانگەی ئایدوکوژیەوە بە سیستمیان پێدەدان و یەکێتی ناوخۆیی ئەو جیهانە و هەموو شاهیدە راستیەکانی بانگهێشت دەکرد بۆ بەربەرەکانێ، لە ئاکامدا ئەو رەوتانە جیهانێکیان دروست دەکرد کە پڕ بوو لە توندوتیژی خۆسەر، هەروا کە گۆڕینەوەی دەنگەکانی خۆیی لە راستیەکان بە دور دەگرت، بیرۆکە دەتوانێت پەناگایەک بێت بۆ بیری شەکاک کە لەودا پەیوەندی گوفتگۆی دەورانی پەروەردە بکات و هەمووی ئەو کەسانە بوونە کەسانی توندڕەو کە ئەوەی لە بیری و تێگەیشتنی هاوبەش بە جێ مابوو، متماانەی بە گشتی لە دەست دا. لەمانە زیاتر ئەوەی کە توتالیتارسیمی بزوێنەر، ئاڵ‌و گۆڕ و گۆڕانی وەک هیزیکی توندئاژو خستە خزمەتەوە کە بە هەر پێوەرێکی حقوقی دروستکراوی دەستی مرۆڤ گەورەتر بوو. بۆ ئەو کەسانەی ڕەشبین بوون، نارازیەکان و ئەوانەی کە نەیاندەتوانی دەنگ و رایی خۆیان بڵین، توتالیتاریسم هەستێکی باشیان بۆ هەلدەخرێنێت، بەڵام ئەمە بە مانای ئینتیما بە رەوتێکە کە بەرخودانی مێژوو یا سروشتیان قەبوڵ نەدەکرد و هەموو مرۆڤەکان، لە بەرامبەر ئەودا، لە بنەرەتدا نا پێویست و زیادی بە ئەژمار دێت.