ئایشمەن لە ئورشەلیم

هانا ئارنێت

✍ نووسەر: هانا ئارێنت

وەرگێڕان لە فارسییەوە: محەمەد حەکیمی

ئایشمەن لە ئورشەلیم: راپورتێک لە خراپەی شەڕ کتێبێکە لە “هانا ئارنێت” فەیلەسوفی سیاسی لە ساڵی 1936ی زایینی. لەم کتێبەدا، “ئارنێت” یەهودیەک کە لە سەردەمی ئالمانی نازی ناچار بوو زیدی خۆی بە جێ بێڵێت، راپورتێکی لە کتێبێکدا بە ناوی “ئایشمەن لە ئورشەلیم” لە دادگایی “ئادولف ئایشمەن” نووسیوە. روانگەی ئارنت لەو کتێبە ئەوەیە کە شەڕی گەورە لە هەموو مێژوویی مرۆڤایەتییدا بە شێوەی گشتی، بە شێوەی تایبەتی “هولوکاست”، نە لەلایەن خەڵکێک کە تەنها لە رووی هەست یا نەخۆشی دەروونی بەڵکوو لەلایەن خەڵکی ئاسایی کە تەنها ویست و داخوازی دەوڵەتەکانیان قەبوڵ کردبوو، روویدا و هەر بەو هۆیەوە، لە روانگەی “ئارنێت” کردەوەکانیان سروشتیی بوە.
لە وێژەدا شەیتان فرشتەیەکی زۆر زیرەک و شەڕفرۆشێکی زیرەکە و چالاکە، بەڵام لە روانگەی “ئارنێت”ەوە، ئایشمەن شەیتانێکی دەرەجە دوو و نازیرەک و کەرە. “ئارنێت” سەبارەت بەو ئالمانیانەی کە “ئایشمەن” وەک دێو و درنج پێناسە دەکەن و دەیناس و دەیناسێنن دەڵێت: بە دڵنیائیەوە ئەوان دەیانەوێت بیانویەک بۆ خۆیان بدوزنەوە. سروشتییە ئەگەر لە دێو و درنجێک کە لە دڵی رەشیائیەوە دەردەکەوێت، شکەست بخون. کەمتر تاوانباری تا کاتێ لە کەسێکی ئاسایی شکەست دەخوێت. ئەم روانگەیە سروشتییە ئەگەر لە دێو و درنجێک کە لە دڵی رەشیەوە هەلدەقولێت، شکەست بخون، کەمتر تاوانباریت تا ئەو کاتەی لە کەسێکی ئاسایی شەکست دەخۆن. ئەم روانگەیە بە هۆی بزاوتی هەستی کەسانێک کە دەترسن ببن بە قوربانیش بە قازانجە. لە ناو بردنی دیو و درنج زۆر سادەترە تا ئەوەی بمانەوێت لەگەڵ بێ ئەخلاقی بێ کۆتایی بەر بەرەکانێ بکەین کە ئەم رەوشتە لە میلیونها مرۆڤدا بوونی هەیە.
کەمتر کتێبیک هەیە کە ٥٠ ساڵ لە دوای چاپی هێشتا بەمشێوە جێگەی مشتومڕ بێت و ئەم کتێبە یەکێکە لەو باسانە کە بۆ هەمیشە زیندوە. گێژەلووکەی ئەو تورە بوونە کە لە پێشوازی “ئایشمەن لە ئورشەلیم” هاتە ئاراوە، چ ئەو کاتەی کە لە لاپەرەکانی “نیویورکێر” وەک وتاری درێژ چاپ و بڵاو کرایەوە و چ دوایی کە بە شێوەی کتێب چاپ و بڵاو کرا، تەنانەت بە ئێستاشەوە ئارام و ئوقرەی نەگرتوە. شرۆڤەی “هانا ئارنێت” لە دادگاکەی “ئادلوف ئایشمەن” بەرهەمێکی کلاسێکی لە خۆیی بە جی هێشتوە؛ بەرهەمێکی ئەندازیاری لە جیهانی ئەندیشە و ئەخلاقی سیاسی سەدەی بیستەم. بەڵام ئەم بەرهەمە هەمیشە لە حاڵی خۆنویکردنەوەدایە: “دەیوید سزارانی” لە ژیاننامەیەک کە سەبارەت بەم “بوروکرات”ە نازییە نووسیویەتی شرۆڤەکەی “ئارنێت” لە “ئایشمەن” دەخاتە ژێر پرسیار، هەروەها “دبورالیپشتات”یش لە توێژینەوەی خۆیی وەک دادگایی “ئایشمەن” وەهای کردوە.
بۆ هیچ کەس شاراوە نییە کە کاردانەوەکان بۆ “ئایشمەن لە ئورشەلیم” زۆرتر بە پێی خەتی ئایینی لێک جیا کراونەتەوە. “ماری مەک کارتی” هاوڕیی نزیکی “ئارنێت”لە “سمپوزیوم پارتیزان” ئاماژەی بەو راستییە کردوە : “کەسێک کە ئایینی یەهودی نییە کاتێ لەگەڵ یەهودیەکان بێت و لەو کاتەدا ئەم باسە بێتە ئاراوە کەهەمیشەش دەبێت، هەستی منداڵاێکی لاواز لە خویندنی گورانی لە نێوان کۆمەڵێک لە گوارانیبێژەکانی ئاسایی دەدۆزنەوە یا بە پێچەوانەوە. دەڵێت دەبێ بە چاویلکەی یەهودیەک “ئایشمەن لە ئورشەلیم” بخوێنن تا ئاکامی راستەقینە لەو تێبگەین و روون ببێتەوە. بۆ روون بوونەوەی وتەی “مەک کارتی” دەبێ شرۆڤە و دەرکی ئەو لە کتێبەکە لەگەڵ شرۆڤەی توندی “ساڵی بڵۆ” بەراودری بکەیت. “مەک کارتی” بەم شێوە شرۆڤەی کتێبەکە دەکات: “سرود، لێهاتوویی، موسیقای بەهەشتی و وەک خوێنەرانی ئاخری “فیگارۆ” یا مەسیح” و “ساڵی بڵۆ” لە سەیارەی “ئاغای ساملر” سەبارەت بە کتێبەکە ئاوا دەنووسێت: ” لە مێژوویەکی تراژیک کەلک وەردەگرێت تا بتوانێت پروپاگەندە بکات بۆ بیرۆکەکانی بیرمەندانی “وایمار”.
ئەوەی “ئایشمەن لە ئورشەلیم” بەمشێوە هەستیار کردوەتەوە ئاماژە و ئاخاوتنەکانی :هانا ئارنێت”ە لە ناو کتێبەکەیدا، بەڵام شێوەی دەڕبرین لەم بابەتە پەیوەندیەکی نزیکی لەگەڵ بنچینەی بابەتەکە هەیە. “ئارنێت” لە ساڵی ١٩٣٣ی زایینی لە دەسەڵاتی ئالمانی نازی رایکرد و کاتێ لە ساڵی ١٩٤٠ی زایینی فەرانسەش لەلایەن ئالمانی نازییەوە داگیر کرا، ناچار بوو فەرانسەش بە جی بێڵیت، لەم کتێبەدا لەگەڵ جنایەتێک رووبەروو بوو کە میلیونها یەهودی لە ناو برد و ئەو شەڕە ژیانی خۆشی خستە ژێر کاریگەری خۆیەوە کە دەوترا میلیونها یەهودی لە ناو بردوە. بۆ ” ئارنێت” ئەوە پێویستیەکی ئەخلاقی بوو کە بە غرورەوە توشی ئەم کارەساتە بوو، هەستی بە کەم زانینی خۆیی سەبارەت بە نازیەکان دەربڕیی. لە راستییدا خۆدی بیرۆکەی “کاوڵکاری شەڕ” لە ئاکامدا شێوەێکە لە شاردنەوەی هەر جۆرە جوانی یا زات بۆ نازیسم و بەوشێوە نازیسم توشی لە ناو چون دەکات.
بە هەموو ئەمانەوە، ئەو لای پێویستی “پولی” غرور شەرمە و هەرکات “ئارنێت” حوکم دەکات کە یەهودیەکان خراب هەلس و کەوتیان کردوە، بە ئاشکرا هەستی شەرم و شەرمێونی دەردەکەوێت. گرنگترین شێوەی ئەم شەرمە ئەو روانگەیە کە ئەو سەبارەت بە “شورای یەهودیەت” باسی لیوە دەکات. نازیەکان بە هۆیی ئەم شورایەوە توانیان دەست بگرن بە سەر کۆمەڵێک لەم کۆمەڵگایانە؛ بۆ یەهودیەک نەخشی رێبەرانی خۆیان لە ناوبردنی خەڵکی خۆیان بێی بێگومان یەکیک لە رەشترین وەرزی ئەم چیرۆکەیە و دەتوانین بڵێن بە شێوەیەک خەسار ناسی ئەم پرسە بە شێوەیەک سەرەتای ژیانێکی نوێشە. هەستی شەرم و شەرمێونی “ئارنێت”لە یەهودیەکان و ئەوەی کە نەیانتوانیوە وەک پێوەرە ئستانداردە باڵاکان و پاکەکانی ئەو هەلس و کەوتە هەر لە سەرەتای لاپەرە سەرەتاییەکانی زۆر بە جوانی دیار و روونە. ئەو بەشی وەرگێرانی ئیسرائیلی لە دادگا، هەلس و کەوتی “شومەن واری” دادستانی ئیسرائیل و یاساگەڵی ژیانی هاوسەرگیری ئیسرائیل بە توندی دەخاتە بەر رخنە و گازندە. لە هەموو ئەوانە گرنگتر و رقی لەو بیرۆکە بە جوانی دەردەبرێت کە بڕیار بوو هەموو جیهان تماشاگەرانی دادگا بن و بەڵام لەو سەردەمەدا شانۆیەکی تەواو سەبارەت بە ئازار و ئەو دەردانەی کە یەهودیەکان کێشابویان وەرێکەوتبوو.
بە سانای دەتوانین هەست بەو سەختگیرییەی “ئارنێت” کە جۆرێک رێز بوو، بکەین. ئەوەی کە ئەو چاوەروانی ئەوەی لە یهودیەکان دەکرد کە بەرزترین ئاستی پیشەیی و تایبەت بپارێزن، بەو واتەی کە “ئارنێت” ئەوانی وەک ئەبەر مرۆڤ دەناسێنیت. لەلاێکی دیکەوە “ئارنێت” سەبارەت بە “ئایشمەن” تەنها سوکایەتی و بە چاوی هیچ و پوچەوە سەیری دەکرد و تەنانەت ئامادە نەبوو وەک کەسێکی تەریک کەوتوو باسی بکات: “ئایشمەن”ی کتێبی “ئارنێت” تەنها مرۆڤێکی بێ دەس و پایە کە ناتوانێت تەنانەت یەک رستە بڵێت کە هیچ و پوچی پێوە دیار نەبێت.
دەتوانین هەست بەوە بکەین کە تاکتیکی “ئارنێت” لە چاوی ئەو خوێنەرانەی کە هێشتا موتەکەی “هولوکاست” بەریی نەدابون بەمشێوە باس بکرێت: “ئارنێت” قوربانیەکانی مەحکوم دەکات و لە هەمانکاتدا ئاستی جنایەتەکە بە کەمترین ئاستی خۆیی دەگەێنێت. رەنگە “ئایشمەن” دەیتوانی کتێبێکی باشتر بێت، ئەگەر “ئارنێت” هێندە پەیجور نەبوایەت کە کونترۆڵی خۆیی بۆ بابەتەکە نیشان بدات و ئەگەر دەیتوانی جار جارێک بڵیت کە تەنها ولامی باش بۆ “هولوکاست” هاودەردی و ترسە لەگەڵ بێدەنگی.
“هانا ئارنێت”لە “ئایشمەن لە ئورشەلیم””ئادولف ئاشمەن”ێکمان پێ نیشان دەدات کە لەگەڵ وەزیری وڵات، لە سەفەرەکەی باس لە چوڵکردن و کۆ،ەڵکوژی یەهودیەکان دەکات و لە توێی قسەکانیدا ئاماژە بە تواناییەکانی لە گەمەی “بولینگ” دەکات. ئەو بە شێوەی گشتی و بێ ترس لەگەل پولیسێکی یەهودی لەمبارەوە دەدوێت و دەڵێت: ئەگەر لە نا “ئس ئس” ببوایەت پلەکەی بەرز دەکرایەوە. ئەوە چەند پاتی دەکاتەوە و بە شێوەی خۆخراپکردن دەڵێتەوە: “بە پێکەنین دەچمە ناو قەبرەکەم”؛ چونکا هۆکاری مەرگی میلیونان یەهودیم و ئەمە سوکنائیکی زۆرم پێ دەبەخشێت. رەنگە زیاتر لە هەموو شت بە دوایی ئەوەیە کە روخسارێک لە خۆیی بە جێ بێڵێت کە لە روانگەی خۆیەوە کاریگەری هەبێت. رەنگە گرنگترین نگرانی ئەم پیاوە، لە ناوەڕاستی کۆمەڵکوژیەکەدا، دەست راگەیشتن بە سەرکەوتن بوە.
هەرچەن بە جێ هێشتنی روخسارێکی باش و بەکەلک و بە دوای پێشەوەچون و پێشکەوتن هەر دوکیان شتێکی ئەوتۆ و دان گیر نین. هەروەها کە ئێستا ٥٠ ساڵ دوای خولقاندنەکانی “ئارنێت” ، “خراپەی شەڕ” ئەم وشەی کلیشەیی لێ دەرهاتوە. “خراپەی شەڕ”، بە هۆیی تایبەتمەندی خاویەکەیی، هێزی خۆیی لە دەست دەدات و هەر ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە وا بزانین کە مەبەستی وتار دڵەراوکێ و لە هەمانحاڵدا روخساری بیرمەندانەی “ئارنێت”مان دوزیوەتەوە، تەنانەت ئەو ساتەی بە باشی نەمانخوێندبێتەوە.
“هانا ئارنێت” شەش دەیە پێش بە نووسینی ئەم بابەتە دەستی خستە سەر خاڵێک کە جگە لە “خراپەی شەڕ” لە ناو دەسەڵاتی ئالمانی نازی شتێکی دیکە کە لە سەریشەوە ئاماژەم پێکرد خستە روو کە گرنگییەکی تایبەتی هەیە و بۆ یەکەم جار لەم بەرهەمەدا بە روونی و زۆر بە ئاشکرا باس لە نەخشی شورای یەهودیەت لە سەر پرسی کۆمەڵکوژی یەهودیەکان دەکات.
هەرچەن دەوڵەتی فەلەستین و شورای ئایینی یەهودیەکان و خاخامە گەورەکان ئەم شتەیان رەت کردەوە، بەڵام هەموو شتێک شاهیدی کۆمەڵیک دانیشتن و هاوکاری گرنگ لە نێوان ئەوان و “ئایشمەن” و هاوکارەکانیان دەدات.
لیرەدا دەبێ ئەو پرسیارە لە خۆمان بکەین ئایا کەسێک بێ ئەوەی شەڕفرۆش یا لات بێت دەتوانێت جنایەتێک ئەنجام بدات؟ ئەمە پرسیاریکی سەختە کە “هانا ئارنێت” بیرمەندی ئالمانی لە گەران بە دوای ئەو پرسیارەدا دەچێت بۆ “ئورشەلیم” بۆ دادگایی “ئادولف ئایشمەن”. بە هەر حاڵ کتێبی “ئارنێت” سەبارەت بە ئایشمەن لە ئورشەلیم” یەکێک لەو دەگمەن کتێبانەیە کە دەتوانم بڵێم جەنجالی ترین کتێبی سەدەی رووناکبیرییە و تا ئێستاش بە هەزاران بابەتی رخنەیی و ئەدەبی و… لەسەر نووسراوە.
کتاب هانا آرنت
دیو در قفس/ ۵۰ سال از اعدام آیشمن گذشت
ایان گارلاند/ ترجمه: عباس زندباف
ویژه‌نامه: هانا آرنت در اورشلیم
به مناسبت ۱۴ اکتبر سالروز تولد هانا آرنت
انتشار همزمان دو ترجمه‌ فارسی از «آیشمن در اورشلیم» پس از ۵۷ سال
انتشار همزمان دو ترجمە از آیشمن در اورشلیم : رادیو فردا