۲۸ی گەلاوێژ فەرمان جیهادی تیرۆریستان و خۆڕاگرییەکی شۆڕشگێڕانە

۲۸ی گەلاوێژ فەرمان جیهادی تیرۆریستان و خۆڕاگرییەکی شۆڕشگێڕانە
ژیندا

٢٨ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی هێرشی شۆڤینیستان و فاشیستانی ڕژێمی ئێرانی – ئیسلامی، بە کەڵک وەرگرتن لە گەمژەیی خەڵکی ئیسلامی ئێرانی بۆ سەر کوردستان بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی کفر و بەفەرمانی خومەینی، بیرهێنەرەوەی ئەو ڕاستیەیە کە پرسی کوردستان پرسێکە بە نەمانی رژێمی داعش و سێدارەی ئیسلامی ئێرانیش هێشتا هەر مەترسی دووبارەبوونەوەی هەمان هەڕەشەی لەسەرە مەگەر بە شۆڕشێکی بنەڕەتی دەسەڵاتی سەربەخۆی خەڵکی کوردستان بەسەر خۆیاندا و نەمانی تەواوەتی دەسەڵاتی ئێرانی لە کوردستان، لەڕاستیدا ئەوەی کە فەرمانی جیهاد دژی خەڵکی کوردستان کرا، تەنیا لایەنە مەزهەبیەکەی نەبوو، بەڵکوو فاشیزمی ئێرانی کەڵکی لە ئایین و گەمژە مەزهەبیەکان وەرگرت هەتا بتوانێت شەرعیەت بداتە تاوان بەرامبەر خەڵکی کوردستان، بەڵام نەیانفامی کە خەڵکی کوردستان ئەوە بۆ نزیک پێنج دەیە ئەبێت کە نەک هەر خۆڕاگرانە بەرامبەر ئەو ڕژێمە فاشیستیە وەستاوە، بەڵکوو توانیویەتی مانیفێستی تێکۆشان و بانگەوازی خۆشی بگەیەنێتە وڵاتانیتریش، وانەیەکی لەم خۆڕاگری و تێکۆشانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانا ئەیبینین گۆڕانکاری بنەڕەتییە لە هزری گشتی و ڕێکخستنەکانی کۆمەڵگادا و بەتایبەت وشیارییە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی کوردستان پێی ناوەتە قۆناغێکی جیاوازەوە، بەتایبەت ترینی شۆڕشی #ژن_ژیان_ئازادی توانی ئەو گۆڕانە بەرچاوە نیشان بدات. بۆیە بۆ جارێکیتر پەیمان نوێ ئەکەینەوە کوردستان و خەباتی سیاسیمان و خۆڕاگری سەرشەقام هەر وەک خۆی ماوە و نە ڕژێمی ئیسلامی ئێران و نە هیچ داگیرکەرێکی تر ناتوانێت چۆک بە ئیرادەی سیاسیمان دابدات. وانەیەکی تر کە لەم خۆڕاگرییەدا وەریئەگرین، ئەو تێکۆشانە بەتایبەت لایەنی پێشمەرگانەی نەک لەئاستی هێزی حیزبیدا کە ڕاستە گشت حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تێیدا بوون، بەڵکوو لە ئاستی جەماوەری دا بوو خۆی تێدا ئەبینییەوە و خۆی بۆ ڕێکئەخست، بۆیە هەر زوو ڕژێم ناچار بوو پاشەکشە بکات، بۆیە لێرەوە ئەوە فێر ئەبین کە ئێمە تەنیا بە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی و شۆڕشگێڕانەمانە زیندووین، بە خۆ ڕێکخستن و شەڕی سەرشەقام و خەباتی هەمەلایەن تا ئێستاش توانیومانە خۆڕاگرانە بەرگری بکەین، لە ساڵڕۆژی ئەم هێرشە تاوانکارانە و تیرۆریستییەی ڕژێمی ئیسلامی ئێراندا بۆ سەر کوردستان جارێکیتر پەیمان نوێ ئەکەینەوە تا سەرکەوتنی شۆڕشمان لە هەر کوێ و بە هەر شێوەیەک بۆمان بکرێت بەرامبەر داگیرکەر بین.

یادی گیانبەختکردووانی ئەو خۆڕاگرییە شۆڕشگێڕانەیە بەرز و بەڕێز بێت 🌹