یادێک لە 25نۆڤامبێر هەڵبژاردن چارەسەر نییە! ڕۆژی بەرەنگاربوونەوە دژی توندووتیژی بۆ سەر ژنان
٢٥ی نوامبری ھەموو ساڵێ رۆژی جیھانی نەھێشتنی توندوتیژی دژی ژنان ناسراوە. لە راستیدا ئەو رۆژە پێش ئەوەیکە لە لایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەکوو رۆژی جیھانی نەھێشتنی توندوتیژی دژی ژنان بناسرێ، لە زۆربەی وڵاتانی ئامریکای لاتین رێز لەو رۆژە گیراوە. رەنگە لای زۆربەمان ئەوە پرسیار بێ کە بۆ ٢٥ی نوامبر وەک رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دیاری کراوە لە حاڵێکدا ھەر رۆژە و لە ھەر گۆشەیەکی جیھان ئێمە شاھدی جۆرەھا توندوتیژین کە دژ بە ژنان دەکرێ. ھەڵبژاردنی ئەو رۆژە، لە سەرەتادا لە لایەن “یەکەمین کۆبوونەوە کە لە لایەن ژنانی ئامریکای لاتین و کارابین” (لە ١٨ تا ٢١ی جوولای ١٩٨١) لە وڵاتی کۆلۆمبیا پێک ھاتبوو، ھاتە بەر باس. بەشدارانی ئەو کۆبوونەوەیە ھەموو جۆرە کردەوەیەکی دژ بە ژن وەک لێدان و ئازاری جەستەیی و دیسکۆرسی و دەستدرێژی سێکسی، ئازار و ئەشکەنجە لە زیندان و…یان مەحکووم کرد و رۆژی ٢٥ی نوامبریان وەک رێزگرتنێک لە یادی خووشکانی “میراباڵ” (پاتریا، مینروا، ماریا) دیاری کرد و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە ساڵی ١٩٩٩دا ئەو رۆژە (ساڵیادی کۆچی ئەو سێ خووشکە)ی وەک رۆژی “بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ژنان” راگەیاند.
کورتەباسێک لە خووشکانی “میراباڵ”
خووشکانی میراباڵ دژ بە دیکتاتۆری وڵاتی خۆیان “ترۆھیلۆ” بوون، بە جۆرێک کە دیکتاتۆری ئەو وڵاتە (دۆمینیکێن) پێش لە کووشتنی ئەو خووشکانە رایگەیاندبوو کە بۆ راگرتنی دەسەڵاتە دیکتاتۆرییەکەی دوو کێشەی سەرەکی لە بەر دەمی دایە کە یەکێک لەو کێشانە خووشکانی میراباڵ بوون، ھەر بۆیە بڕیاری کوشتنی ئەو سێ خووشکەی دەرکرد. لە رۆژی ٢٥ی نوامبری ١٩٦٠ لە کاتێک دا کە خووشکانی میراباڵ بۆ سەردانی ھاوسەرەکانیان کە لە زیندانی دیکتاتۆر ترۆھیلۆدا بوون، دەچوون، لە رێگای زیندان گیانیان لێ ئەستێندرا. بە باوەڕی ترۆھیلۆ بە کوشتنی ئەو خووشکانە یەکێک لە کێشەکانی بەر دەمی لە نێو دەچن بەڵام ھەر ئەو کارە بووە ھۆکارێک بۆ ئەوەی خەڵک رق و بێزاری خۆیان لەو حکوومەتە دیکتاتۆرە دەرببڕن دەسەڵاتدارێتی ترۆھیلۆ ساڵێک دوای ئەو رووداوە (کوشتنی خووشکانی میراباڵ) کۆتایی پێ بێ.
خووشکانی میراباڵ کە نێوی “پەپوولەکانی لە بیرنرکراو”یان لە سەر داندرا، لە پاش مەرگیان بوونە رەمزی خەبات بۆ نەھێشتنی توندوتیژی دژ بە ژنان، و ژنانی دۆمینیکن رۆژی مردنی ئەو خووشکانەیان رۆژی خەبات بۆ نەھێشتنی توندوتیژی دژی ژنان دیاری کرد. توندوتیژی دژی ژنان ئیستلاحێکی تایبەتە کە بۆ باسێکی گشتی لە ھەر کردەوەیەک کە توندوتیژی بە دواوە بێ بە کار دەھێندرێ، وەکوو (Hate crime)، ئەو جۆرە لە توندوتیژی بە دژی دەستە یان گرووپێکی تایبەت لە خەڵک بە کار دەھێندرێ. رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ھەر کردەوەیەک کە ببێتە ھۆی ئازاری جەستەیی و سایکۆلۆژی وەک توندوتیژی دژی ژنان پێناسە دەکا.
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ساڵی ١٩٩٩ی زایینی رۆژی ٢٥ی نوامبری وەکوو رۆژی جیھانی (نەھێشتنی توندوتیژی دژی ژنان) دیاری کرد و داوای لە دەوڵەتان و NGOکان کرد تا لەو رۆژەدا بە پێکھێنانی کۆڕ و کۆبوونەوە و بەرنامەگەلی تایبەت بەو باسە ئاستی زانیاری ژنان لەو پێوەندییەدا بەرنە سەرێ و بۆ خەبات دژی دیاردەی توندوتیژی ھانیان بدەن. توندوتیژی دژی ژنان یەکێک