یادێک لە ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی جەنایەتکارانەی ٥٩ خەباتکار و تازەلاوی شاری مەهاباد….

0

دواڕۆژ
١٢ی مانگی جۆزەردان یەکێک لەو ڕۆژانەیە کە وەک ڕۆژێکی خوێناوی لە مێژووی پڕ لە جەنایەتی کۆماری ئیسلامی لە کوردستاندا، هەموو ساڵێک یادی لێ دەکرێتەوە. لە وەها ڕۆژێکدا بوو کە کوشتاری بەکۆمەڵی ٥٩ کەس لە خەباتکارانی شاری مەهاباد بە دەستی بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی ڕووی دا و لاپەڕەیەکی ڕەشی دیکەی بە جەنایەتەکانی کۆماری ئیسلامی لە کوردستاندا زیاد کرد. ١٢ی جۆزەردان وەبیرهێنەرەوەی یەکێک لەو جەنایەتە سامناکانەیە کە لە دەورانی حاکمییەتی کۆماری ئیسلامیدا بەڕێوە چووە. لەم ڕۆژەدا ڕژێمی کۆماری ئیسلامی دەستی دایە جەنایەتێک کە ئاسەوار و بەڵگەکانی تا ئێستاش ڕادەیەکی زۆر لە وەحشەتگەری و دڕندەیی کاربەدەستانی ئەو ڕژێمە نیشان دەدەن. ڕژێمی جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامی بۆ ترساندنی خەڵکی کوردستان و تۆڵەسەندنەوە لە خەڵکی شاری مەهاباد، ٥٩ کەسی بە شێوەی بەکۆمەڵ لەسێدارە دا. زۆربەی لەسێدارەدراوەکان لە مانگەکانی خاکەلێوە و گوڵاندا بە شێوەی ڕەشبگیر لە شەقامەکانی شار ڕفێندران و وەک بارمتە گیرابوون. ژمارەیەک لەوان تازەلاوانی کەمتر لە ١٨ ساڵ بوون و چەند کەسێکیان لە قوتابخانەکانی شاری مەهاباد وانەیان دەخوێند. سەرلەبەیانیی ڕۆژی ١٢ی جۆزەردانی ١٣٦٢ی هەتاوی، فەرمانداریی شاری مەهاباد ڕاگەیەندراوێکی لە ئاستی شاردا بڵاو کردەوە کە ناوی ٥٩ کەس لە لەسێدارەدراوەکانی تێدا هاتبوو.
ڕژێم کە لە بەرەکانی شەڕ لەگەڵ هێزی پێشمەرگەدا زیانێکی زۆری بەرکەوتبوو، وەک مارێکی زامداری لێ هاتبوو؛ بۆ تۆڵەسەندنەوە بڕیاری دا بە ڕشتنی خوێنی لاوان و تازەلاوانێک کە بێ هیچ بەڵگەیەک ڕفاندبوویانی و زیندانی کردبوون، ژەهری خۆی بڕژێنێتە جەستەی خەڵکی کوردستان و بەتایبەت خەڵکی خۆڕاگری شاری مەهاباد. بەڕێوەبەران و هۆکارانی ئەم جەنایەتە کەسانێک بوون کە لە ساڵانی دواتردا بەرگی “ئیسڵاحخوازییان” لەبەر کرد و بۆ ڕزگارکردنی ڕژێم لە قەیران، ڕێگەیەکی دیکەیان گرتە بەر. بەڵام ئەم هەڵوێستە نوێیەی ئەوان نەبووە هۆی ئەوەی تەنیا یەک کەسیشیان بۆ یەک جاریش بێت، بەرپرسیارێتیی خۆی لەم جەنایەتە و زۆرێک لە کارەساتە جەنایەتکارانەکانی ڕژێم لە دەیەی ٦٠دا قبووڵ بکات. “میرحوسێن موسەوی” سەرۆک وەزیرانی ئەو کات یەکێک لەو کەسانە بوو کە زەمینەی ئەم جەنایەتەی خولقاند. هەر لەو کاتەدا هاشمی ڕەفسەنجانی لەم بارەیەوە وتارێکی زۆر توند و هەڕەشەئامێزی پێشکەش کرد. “جەلایی پوور” فەرمانداری شاری مەهاباد بە پشتیوانیی “ناتق نووری” و “حەسەنی”، بڕیاری لەسێدارەدانی ٥٩ لاوی زیندانییان دەرکرد. ئەم ئازیزانە لە دادگایەکی چەند چرکەییدا لە تەورێز، بێ ئەوەی هیچ تۆمەتێکیان لەسەر ساغ بێتەوە، شەهید کران. بنەماڵەکانیان تا ئێستاش لە شوێنی ئەسپەردەکردنی تەرمەکانیان ئاگادار نەکراونەتەوە.

لیستی ناوی ٥٩ لەسێدارەدراوەکەی ١٢ی جۆزەردان:

١. غوڵامڕەزا بارێزی | ٢. حەسەن جەهانیان | ٣. عەلی بانەیان | ٤. محەممەد عەلیاڵی | ٥. محەممەد ئەمین سەفا | ٦. هومایۆن نیلوفەری | ٧. مەحموود ڕیازی | ٨. محەممەد حوسێنی | ٩. عەباس حوسەینپوور | ١٠. کازم خاتوونی | ١١. عەلی مەزنە | ١٢. عەبدوڵڵا تەجەریان | ١٣. ڕەحمان ڕەحیمی | ١٤. عەلی گۆڵپەرەست | ١٥. مستەفا عێسمەتی | ١٦. خالق بارزانی | ١٧. یووسف ئەیازی | ١٨. کەماڵ چاوشینی | ١٩. حەسەن ڕەحمانیان | ٢٠. خالید ڕەحیم ئازەر | ٢١. خالید سەفایی | ٢٢. سەیید ئیبراهیم ئەحمەدی | ٢٣. محەممەد مەسعوودی | ٢٤. محەممەد ئەبوبەکری | ٢٥. وەفا ئیلیاسی | ٢٦. مەنسوور جیناح | ٢٧. محەممەد ئەمین ئەحمەدی | ٢٨. محەممەد سەلیمی | ٢٩. فەرەیدوون شەنگە | ٣٠. عەلی بازیان | ٣١. خزر ڕەنگین | ٣٢. ئەبوبەکر شوکری | ٣٣. ماشەڵڵا نادری | ٣٤. هەژار کەریمی | ٣٥. کەماڵ کەریمی | ٣٦. کەریم ڕەحیمیان | ٣٧. یووسف حەبیب پەناھ | ٣٨. محەممەدفارۆق بازیار | ٣٩. ئیبراهیم ئەمینی | ٤٠. ساڵح مام ئیبراهیمی | ٤١. شوکرێ نادری | ٤٢. مستەفا فەقری | ٤٣. عەلی غەوارە | ٤٤. عەلی سەلاحی | ٤٥. مەلاحەسەن لاجەوەردی | ٤٦. سولەیمان حەسەنزادە | ٤٧. یووسف حەسەنزادە | ٤٨. کەریم کاوە | ٤٩. سەیید مەحموود سەیید مەحموودی | ٥٠. حامید مەحموودکەندی | ٥١. حوسێن کەلهۆری | ٥٢. عەباس یووسفی | ٥٣. سیامەک سەقزی | ١٥٤ عەلی ئابادە | ٥٥. کامران زاهێرحێجازی | ٥٦. ساڵح فەرهوودی | ٥٧. مەقسوود مەحموودی | ٥٨. ئەحمەد کەرڕووبی | ٥٩. ڕەحمان خزرپوور

پاش نزیکەی چوار مانگ، ڕژێمی خوێنمژ ٣٣ کچ و لاوی دیکەی مەهابادی لە تەورێز لەسێدارە دایەوە:
١. ئەحمەد باباسلووری | ٢. جەعفەر پورسوڵتانی | ٣. عەبدولڕەحمان ماملێ (نەجات) | ٤. محەممەد سەبزەچی | ٥. ناسر هەندۆش | ٦. مەحموود ئیبتیدا | ٧. قادر بایزیدی | ٨. ڕەسوول ڕەشیدی | ٩. سولەیمان ئاهەنگەری | ١٠. سولەیمان پیرۆتزادە | ١١. سولەیمان مەولانی | ١٢. خەسرەو سازواری | ١٣. قادر کاکەمەمی | ١٤. کەریم پێغەمبەرنژاد | ١٥. محەممەد جەننەتی | ١٦. حەسەن جەننەتی | ١٧. عەلی بامداد | ١٨. یوونس پیرزادە | ١٩. عەلی ئازەرگووتە | ٢٠. کەریم ئەحمەدی | ٢١. ڕەحمان بنگینی | ٢٢. سەیید عەلائەدین حوسێنی | ٢٣. سوڵتان بەنایی | ٢٤. یووسف عابید | ٢٥. جەعفەر حەسەنزادە | ٢٦. جەعفەر عێسمەتی | ٢٧. یووسف محەممەدی | ٢٨. خۆشناو قازیزادە | ٢٩. موحسین عەلییە | ٣٠. فایەق کەریمی | ٣١. جەعفەر پاکزاد | ٣٢. ئەحمەد ئەمینی | ٣٣. جەعفەر مامڕەمەزانی

ئەم ئازیزانەی خوارەوەش لە هەمان سەردەمدا شەهید کراون:

١. عەلی تکمەچی | ٢. یوونس پیردۆخت | ٣. سەیید ئیبراهیم سەیید ئەحمەدی | ٤. نەسرین کاڵ | ٥. عوسمان بەتۆراک | ٦. عەلی سەلامی | ٧. مەعسوومە سەرهەنگی | ٨. ئەبوبەکر پەرتەوییان | ٩. خالید مەسماری | ١٠. حەبیب خاتەمی | ١١. عەلی غەوارە | ١٢. مەسعوود میرمەحموودی | ١٣. محەممەد مەسعوود زایرحەجازی | ١٤. سەیید ئەنوەر شوکری | ١٥. عەبدوڵڵا ئاهەنگەری
لە ساڵی ١٣٦٢دا زیاتر لە ٢٥٠ کەس لە مەهاباد لەسێدارە دراون. ڕۆژی ١٢ی جۆزەردان بووەتە هێمایەک بۆ یادکردنەوەی هەموو ئەو ئازیزانە. ئێمە وەک ستافی “دوارۆژ” بە هاوکاریی زانیارییەکانی بەڕێز “وریا ماملێ” هەوڵمان داوە ئەم ناوانە کۆ بکەینەوە و داوا لە خوێنەرانیش دەکەین بۆ تەواوکردنی ئەم ئەرشیڤە یارمەتیمان بدەن.

خەڵکی شۆڕشگێڕی کوردستان، تاوانبارانی ئەم جەنایەتە نە لەبیر دەکەن و نە دەشیبەخشن. یاد و بیرەوەریی شەهیدانی ساڵی ١٣٦٢ بۆ هەتاهەتایە زیندوو و جێی ڕێزە.

مردن و نەمان بۆ داگیرکەرانی کوردستان!      بڕووخێ کۆماری ئیسلامی!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *