یادێک لەهاورێانی تیمی پزیشکی کۆمەڵە
عەزیز ئاجیکەند
ساڵانێكه هاتنی وهرزی بههار و ساڵی نوێ، بۆ ئێمه و جهماوهری خهڵكی ڕهنج دیتوو و ستهملێكراو بە تایبەتی خەلکی شۆرشگێری شاری سنە، وهبیرهێنهرهوهی كارهساتێكی گهوره و تراژێدیهكی ئینسانی و خهم و ماتهمینێكی زۆره. ئەمرۆژانەی بەهارونەرۆزی سالی ( ١٤٠٠) ، ٤٣ سال لەرۆژانەو لەو کارەساتە تێپەر دەبێ. رۆژی ٩ی خاکەلێوەی سالی (١٣٥٨) بوو. ئەو رۆژەی کە ٩ کەس لە خۆشەویستترین کەسایەتی و روخسارە ناسراوەکانی شاری سنە ، ٩ کەس لە چالاکانی بزوتنەوەی شۆرشگێرانەی کوردوستان ،٩ تێكۆشەری دلسۆزو بە ئەمەگی كۆمەڵە و بزووتنەوەی چەپ و سۆسیالیستی كوردستان له ڕێگای گەیاندنی یارمەتی بە خەڵكی ( تووركەمەن سەحرا ) ، گیانی ئازیزیان بەختكرد و بۆ هەمیشە کۆری هاوڕێیانەی ئێمەیان بە جێهێشت.
٩ی خاکەلێوەی ساڵی(١٣٥٨)کە تێیدا ئەو کارەساتە دلهەژێنە خولقا ، بۆ خەڵکی کوردوستان و بە تایبەتی بۆ خەڵکی شۆرشگێری شاری سنەی سوور و بۆ ئێمە تێکۆشەرانی ناو ریزەکانی کـــۆمەڵە ، وەبیرهێنەرەوەی یەکێک لەتاڵترین رۆژەکان و لەهەمان کاتیشدا وەبیرهێنەرەوەی هاوخەباتی و هاوپشتی و یەکییەتی وبەهاناوە چوونی بزوتنەوەی شۆرشگێڕانەی کوردوستانە بەدەم خەباتی ڕەوای سەرجەم زولم چێشتوانی هاو چارەنووس لە بەشەکانی دیکەی ئێران.
دوایین ڕۆژهكانی زستانی سالی (١٣٥٧) و كاتی هاتنی وهرزی بههار و ساڵی نویێ (١٣٥٨) ی هەتاوی ، ئەوکاتانەی کە خەڵکی وەگیان هاتوی ئێران و کوردوستان ، داموودەزگای رژیمی شایان تێکەوە پێچاو کۆتاییان بە دەسەڵاتی سەرەرۆیانەی ڕژیمی شا هێنا و لە کاتێکدا کە هێشتا دوو مانگ بەسەر هاتنە سەرکاری ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدا تێپەر نەبوو بوو وە ئاوات و خۆزگەکانی کۆمەڵانی خەڵک بە سەڕەنجام نەگیشتبوو، خەڵکی زۆڕلێکراو و مافخوازی ( تورکەمەن سەحرا) بەدامەزڕاندنی بنکەو شووراکانی خەڵکی لە بەرانبەر دەسەڵاتدارێیەتی ڕژیمی تازە بە دەسەڵات گەیشتووی کۆماری ئیسڵامی ڕاوەستابوون و دەستیان دابۆوە خەبات و تێکۆشانێکی هەمە لایەنە پێک هاتوو لە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز بە دژی ئەو ڕژیمە.
لە لایەکی تریشەوە کۆماری ئیسلامیی لە هەول و تەقاڵا دابوو تا بە هەستاندنەوەی دەسکەوتە شۆرشگێرەکانی کۆمەلانی خەڵکی ئێران ، بەر بەهەموو شۆرش وئاخێزوو جوڵەیەک بگرێ و هەردەنگێک لەگەروودا کپ کات ونەیارانی خۆی سەرکووت بکات.ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی دەیهەویست و دەیخواست کە دەسبەسەر ئیڕادەی شۆرشگێرانەی خەڵک، چ لەکوردوستان و چ لە تورکەمەن سەحراو چ لە هەر گۆشەو کەنارێکی ئێراندا بگڕێ.
کۆماری ئیسڵامیی هەر لە سەرەتاوە بە دارشتنی پیلانێکی جنایتکارانەوخۆیناوی و قیزەونەوە، خۆینی چوار کەس لە ڕێبەران و کەسەناسراوەکانی خەباتی رەوای خەڵکی (توورکەمەن سەحرا )ی بە ناوەکانی ( شیر محمد درخشندە ناسراو بە تۆماج ، عبدوولکریم مختووم ، حسین جرجانی و محمد واحیدی ) بە شێوەیەکی نامرۆڤانە ڕشتو و لەئاکامدا زۆر بێبەزیانە هێڕشی کردە سەر خەباتی ڕەوای خەلکی ئەو ناوچەیە.
خەڵکی وەگیان هاتووی (توورکەمەن سەحرا ) شێلگیرانەو یکگرتووانە لە بەرانبەر سەرەرۆیەکانی ڕژیمی تازەبەدەسلات گەیشتووی کۆماری ئیسلامیی وەستانەوە و دەستیان دایە خەباتێکی شێلگیرانە.
لەهەمان کاتیشدا خەباتێکی ڕەوای جەماوەری پێکهاتوو لە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز لەکوردوستان لە ئارا دابوو کە تەنگی بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هەلچنیبوو. ئەم خەباتە رەوایە رۆژ بە رۆژ بەرینترو بەرینترو بەهێزترو ڕادیکالتر و رێکخراوتر دەبوو . کۆمەڵە کە لەریزی پێشەوەی ئەم خەباتەدا بوو هەر لە سەرەتاوە بوو بە پشتیوانی گەلی تورکەمەن سەحراو ، دەنگی خۆی خستە پال دەنگی بێ بەشان و مافخوازانی ئەم بەشە لە جەماوری خرۆشاو خەباتگێر لە (توورکەمەن سەحرا ) و بە تەواوی هێزەو دەستی خەبات و یکگرتوویی بۆ یارمەتی گەیاندنی گەلی توورکەمەن سەحرا درێژوو درێژتر کرد. کـــۆمەڵە بە ئەرکی سەرشانی خۆی دەزانی لەو خەباتە پشتیوانی بکات . هەر بۆیە لە یەکەمین دەرفەتدا بە سازماندانی تیمێکی پزیشکی کەوتە جوولە و بەم شێوەیە ٩ کەسی بە هەموو ئیمکاناتێکی دەرمانی و هیتر بۆ یارمەتی گەیاندنی بە گەلی توورکەمەن ، رەوانەی (تورکەمەن سەحرا ) کرد.
ئەم تیمە پزیشکییە کە بە دلێکی پڕلەهیواوە بۆ یارمەتی گیاندنی گەلی تورکەمەن کەوتبوونە رێ، زۆر بەداخەوە نەگەیشتنە مەبەستی دیاریکراو و لە نێوەی ڕێگادا لە کارەساتێکی نەخوازراوو لەئاکامی رواداوی هاتووچۆدا ، هەموو هاوڕێیانمان گیانی ئازیزیان لەدەستدا و بۆ هەمیشە دلیان لەلێدان کەوت و کۆری گەرمی هەوالانیان بە جێهێشت.پەیکەری بێ گیانی ئەو ئازیزانە لە نێوان غەم وو پەژارەو ماتەمی هاوڕێیانی کـــۆمەڵە و هەزاران کەس لە ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی کوردوستان وخەڵکی تێکۆشەری شاری سنە و دەورووبەری بە خاک سپێڕدران.
ئەوانەی لە نزیکەوە ئەم هاوڕێیانەیان دەناسی بە باشی لەبیریانە کە ئەم هاوریانە لە زوومرەی باشترین و خۆشەویسترین هاوڕیانمان دابوون کە ئاوات و ئارەزویان دامەزراندنی کۆمەلگایەکی ئازادو یەکسان بوو . لەدەستچوونی ئەم پۆلە مرۆڤە خۆشەویستە ، لەو سەردەمە تایبەتەدا و لەکاتی شکلگرتنی بزووتنەوەی شۆرشگێڕانەی کوردوستان ، بۆ ئیمەو بۆ خەڵکی شۆرشگێری کوردوستان خەسارێکی یەکجار گەورە بوو.
زۆربەی هەرەزۆری خەڵکی شاری سنە و دەوروبەری ، ئەم هاوڕێیانەیان دەناسی ، لەگەڵیان ئاشنا بوون. ئەوان لە هەموو بوارەجواراوجۆرەکانی خەباتدا، چ وەک کڕێکار ، چ وەک مامۆستای قوتابخانە و چ وەک پزشکیار چالاک و بەدەم خەڵکەوە بوون و ئامادەی هەر شێوە یارمەتی گیاندن بە کۆمەڵانی خەڵک بوون . ئەم هاوڕیانە دردوو مەینەتەکانی خەڵکیان بە باشی دەناسی . ئاشنای دەردی هەر رۆژەی خەڵک بوون و لە نزیکەوە ئاگاداری ژیانی خەڵکی بەشمەینەت بوون . ئەوان عەزمیان جەزم کردبوو کە بە هانای خەڵکەوە بچن لەگەڵیان بن و خەموو دەردیان لەگەڵ بەش کەن . ئاخر ئەوان لە بزووتنەوەی شۆرشگێرانەی کوردوستاندا وا بار هاتبوون کە دڵسۆزی خەڵک و هاوخەمی ژیانیان بن . ئەم تایبەت مەندییە بەرچاوانەی ئەم هاوڕیانە وای کرد کە ئەوان لە ریزی کاروانی یارمەتی گەیاندنی خەڵکی کوردوستان بە گەلی توورکەمەن سەحرا بن . ئەوان رێبەرو ڕێنیشاندەر بوون و بە باشی دەیانزانی کە چۆن خۆیان بگەیەنە هاوچارەنووسانی خۆیان لە ( توورکەمەن سەحرا ).
گرێدانی خەباتی رەوای خەڵکی کوردوستان بە بەشەکانی تری ئێران ، یەکیک لەو ئەرکە شۆرشگێرانانە بوو کە کۆمەڵە زۆر ژیرانە هەر لەسەرەتای شکڵگرتنی بزوتنەوەی شۆرشگێرانەی کوردوستان ، گرتی و بە کردەوەشی دەرهێنا . لەهەر کۆیەک یەکەمین ترپەکانی خەباتی جەماوەری لێدرابا ، هاوڕێیانی کۆمەڵە بە دڵێکی کەیلی عەشق و خۆشەویستییەوە بە رزگاری بەشمەینەتان ، لەوێ بوون . هەموو شارەکانی ئێران ، ناوەندەکانی بەرهەم هێنان ، کورەخانەکان ، شۆینەهەژارنشینەکان ، شۆینی خەبات و تێکۆشانی هاوڕێیانی کۆمەڵە بوون . هاوڕێیانی کۆمەڵە لەم شۆێنانە بست بەبست باڵایان کردبوو وە ئەزموونی باشیان بەدەستهێنابوو .هەر بۆیە شۆێن و مکان بۆیان گرنگ نەبوو ، گرنگ خەبات و تێکۆشان و یارمەتیدان بە کۆمەڵانی خەڵک بوو جا لە هەرکۆێەک بۆایە.
هاوڕێیانی گیانبەخت کردوو بریتی بوون لە :
فایزه قوتبی، گووڵ رێز قووبادی، فەریده زەکەریایی، جەمیل زەکەریایی، جەمیل سەجادی، ئیسماعیل عەلی پەناه، رەئووف کەمانگەر، ئەسعەد وەزیری و فەتحوولڵا لووتفوڵلا نیژادیان.
بەمجۆرە ئەم هاورێانە خۆێنیان تێکەڵ بە خۆێنی هەزاران کەس لە خەڵکی (توورکەمەن سەحرا) و بەشەکانی تری خەبات لە گۆشەوکەناری ئێران بوو . ناوی هاوڕێیانی تیمی پزشکی کۆمەڵە کە لە ڕێگای یارمەتی گەیاندن بە گەلی توورکەمەن سەحرا گیانی ئازیزیان بەخت کرد، لهناو بزووتنهوهی شۆڕگێڕانهی خهڵكی كوردستان و چالاكیهكانی كۆمهڵهدا ههتا بهمڕۆش وهبیرهێنهرهوهی بوێری و خهباتكاری بووه و دهشبێ. ڕێباز و ڕهوشت و ههڵسووكهوتی سهمیمانه و شۆڕشگێڕانه و گیانبازی و خهباتی لێبڕاوانهی ئهم هاوڕێیانەی كۆمهڵه، له مێژووی بزووتنهوهی شۆڕشگێڕانهی كوردستان و خهباتی كرێكارانی شۆڕشگێڕ دژبه دهسهڵاتی ڕژیمی ئیسلامیی قەت لە بیر ناچێتەوە. له ٤٣مین ساڵیادی گیان بهخت كردنی ئهم هاوڕێیانه، یاد و بیرهوهریی ههر ههموویان وێڕای دووباره كردنهوهی پهیمانی پێبهند بوون به ئامانجهكانیان و یادی ههموو گیانبهخت كردووانی ڕێگای سۆسیالیسم بهرز ڕادهگرین. لهو ڕۆژهدا، بۆ جارێكی دیكه سڵاو و دروود دهنێرین بۆ بنهماڵه و كهس وكاری ئهم هاوڕێیانه كه له ماوهی ئهو ساڵانهدا به تاقهت هێنانیان له بهرامبهر ژانی لهدهست دانی ڕۆڵهكانیان، بوونهته مایهی دڵگهرمی و هۆمێدواریی زیاتری ئێمه بۆ خهبات و درێژهدانی ڕێگای ئازیزانیان.
یادی ئەوئازیزانە بۆ هەتاهەتایە لە نێو دلماندا دەمێنێتەوە .. یادیان بەخێڕ…