یادی دایکی خۆشەویست و ژنە تێکۆشەری کوردستان هاوڕێ “جیهان تەپانچە ” ، بەرزو بەرێز بێ ..
یادی دایکی خۆشەویست و ژنە تێکۆشەری کوردستان هاوڕێ “جیهان تەپانچە ” ، بەرزو بەرێز بێ ..
زۆر بەداخەوە ئاگادار بووین کە هاوڕێ “جیهان تهپانچه” ژنە تێکۆشەری پێشرەوو شۆرشگێر و بەئەمەگ و هەڵسووراوی ماندوویی نەناسی مافەکانی ژنانی ستەملێکراوی کوردستان، ئەمرۆ هەینی 15ی پووشپەری ساڵی 1403ی هەتاوی بەرابەر لەگەڵ 5 ژوئیەی سالی 2024 زایینی لە نەخۆشخانەیەکی شاری سنە ، بەداخەوە بۆ هەمیشە ماڵاوایی لەژیانکردو زۆر بەمجۆرە کۆری گەرمی ئێمەو هەڤاڵانی بەجێ هێشت.
هاوڕێ “جیهان ” لە زومرەی ئەو ژنە خەباتگێرانەی کوردستان بوو کە لەماوەی ژیانی خۆێدا بەردەوام بۆ مافەکانی ژنانی زۆرلێکراوی کوردستان خەباتی کردوەو تێکۆشاوەو لەو مەیدانە لەخەباتدا هەمیشە هەڵسوراو چاڵاکی ریزی پێشەوەی هەموو خۆپیشاندان و خەبەتەکاندا بووە. بێگوومان تێکۆشان و ماندوویی نەناسی هاورێ “جیهان “بۆ ئێمەو بۆ ژنانی زۆلێکراوی کوردستان جێگای رێزو پێزانینەو ئاوێنەی باڵا نوێن دەبێ و شۆرش و خەباتی و ماندوویی نەناسی بۆ هیچکات لەبیرو زەینی کۆمەڵانی ئازار چێشتووی کوردستان و بەتایبەت شاری مەریوان ناچێتەوە. ئێمە بە بۆنەی ئەو روداوەوە دلتەزێنەوە پڕ بە دڵ سەرەخۆشی دەکەین لە بنەماڵەو کەسووکاری ئەو ئازیزە تێکۆشەرەو خەڵکی بەئەمەگی کوردوستان و ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی شاری مەریوان و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین .
یادی ئازیزی هاوڕێ جیهان لامان خۆشەویست و بەڕێزە..
ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
15ی پووشپەری ساڵی 1403ی هەتاوی