کارەساتی مەرگی دڵتەزێنی نیان چەلەبیانی….!

✍ بێگەرد ساڵح

کارەساتی مەرگی دڵتەزێنی نیان چەلەبیانی کچی تەمەن شەش ساڵانی بوکانی، جارێکی دیکە نیشانی دا کە چۆن بێ یاسایی و لاوازی لە پاراستنی مافی منداڵان لە ئێراندا دەتوانێ گیانی بچووکترین و بێ دیفاعترین کەسانی کۆمەڵگا بکاتە قوربانی. توندوتیژی خێزانی و دەستدرێژی سێکسی کە نیان رووبەڕووی بووەتەوە، دەرئەنجامی بێدەنگی و گرینگی پێندان بەرامبەر بە پێشێلکردنی مافی منداڵانە. نەبوونی یاسای ڕوون و پشتیوانکار، هەروەها چاودێری لاواز لە سەر خێزانەکان، دەرەنجامی ئەم جۆرە کارەساتانەن.

ئاسایش و مافی منداڵان بناغەی تەندروستی کۆمەڵایەتییە. تا پاراستنی منداڵان نەبێتە ئەولەویەتێکی جددی و سیستەمی دادوەریی و کۆمەڵایەتی لێپرسینەوە لە توندوتیژی بەرامبەریان نەکات، ئەم برینە قووڵانە لەسەر جەستەی کۆمەڵگا دەمێننەوە. با داکۆکی لە گۆڕانکاری و چاکسازی جددی بکەین بۆ دادپەروەری بۆ نیان و هەموو قوربانیانی منداڵ.