ڕێوڕەسمی ڕۆژی کۆمەڵە لە وڵاتی ئاڵمان…
ڕۆژی شەممە ٢٢ی فێڤرییەی ٢٠٢٥ی زایینی ڕێوڕەسمێكی شكۆدار بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی كۆمەڵە بە دروشمی
” بەرەو گوتارێكی هاوبەش و یەكگرتووی كوردستانی ” و بە بەشداریی بەشێك لە ئەندامانی كومیتەی ناوەندیی و كادر و ئەندامان و لایەنگرانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان و كۆمەڵێكی بەرچاو لە كەسایەتیە ناسراوەكان و هەروەها نوێنەرانی بەشێكی زۆر لە حیزب و لایەنە كوردستانیەكان، لە شاری كۆڵنی وڵاتی ئاڵمان بەڕێوەچوو.
لە ڕێوڕەسمەکەدا هاوڕێ ڕەزا كەعبی سكرتێری گشتیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە پێشکەشکردنی وتارەکەیدا سەرەڕای لێكدانەوە و تیشك خستنە سەر هەلومەرجی سیاسی كوردستان و ناوچەكە و ئەركەكانمان، پێداگری و داكۆكی كردەوە لە سەر هزر و گوتاری چەپ و کوردستانی و بەرنامە سیاسیەکانی کۆمەڵە لە پێناو مافی دیاری کردنی چارەنووسی گەلی کورد و هەروەها هەوڵی بەردەوام و بێ مەرجی کۆمەڵە بۆ کار و پڕۆژەی هاوبەش و یەكدەنگی و یەك گوتاریی نێوان سەرجەم هێز و حیزب و لایەنە كوردستانیەكان.
بۆ بینینی تەواوی ڕێورەسمەکە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن ….