چالاکیی هاوبەشی حیزب و ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە وڵاتی فینلاند

0

لە سێیەمین ساڵیادی شۆڕشی ژینا، لە وڵاتی فینلاند، چالاکیی هاوبەشی حیزب و ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە چوو

ڕۆژی یەکشەممە٢٠ی سپتامبری ٢٠٢٥ی زایینی، لە هێلسنکی پایتەختی فینلاند خۆپیشاندانێکی هاوبەش بۆ پشتگیریی شۆڕشی ژینا و بە بەشداریی ژمارەیەک بەرچاو لە گۆڕەپانی نارینکاتۆڕی بەڕێوە چوو. خۆپیشاندانەکە لەلایەن پێنج لایەنی سیاسیی  ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە ڕێکخرابوو، کە بریتیبوون لە کۆمەڵە ــ ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران.

خۆپیشاندانەکە کە لەلایەن هەڤاڵ سیامەند و هاوڕێ سارا پێڵتۆنێنەوە بەڕێوەدەبرا بە خولەکێک بێدەنگیی و بە پێشکەشکردنی سروودی پەلکی داری شادیی گشتیین ئێوە هەرگیز نامرن دەستی پێ کرد. لە چالاکییەکەدا سەرەتا پەیامی هاوبەشی لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە زمانی فینلەندی لەلایەن هاوڕێ سۆران زەکیەوە خوێندرایەوە و بەشوێنیدا ئەم ڕێکخراو و کەسایەتییانە وتەی خۆیان پێشکەش کرد:

١) پەیامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لەلایەن هەڤاڵ مەرزیەوە.

٢) پەیامی کۆمەڵە ـــ ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لەلایەن هاوڕێ شۆڕش کەریمیانەوە.

٣) پەیامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە لایەن هاوڕێ پڕشنگ محەممەدیەوە. 

٤) پەیامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە لایەن هاوڕێ ناسر برزوییەوە.

٥) پەیامی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان لەلایەن هاوڕێ سۆران زەکیەوە.

٦) پەیامی پشتگیریی حیزبی کۆمۆنیستی فینلەند لە لایەن هاوڕێ لاورا لۆنتوە.

هەروەها لە ماوەی چالاکییەکدا ئەم بەڕێزانەش بە زمانی کوردی وتەی خۆیان پێشکەش کرد: کاک وەفا عائیلی، خاڵی ژینا ئەمینی نەمر، دکتۆر لەیلا مرەوەتی توێژەر و شرۆڤەکاری سیاسیی و خاتوو سیبەل پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپ.

هەروەها هاوڕێیانی هونەرمەند کەماڵ و شۆڕش کەریمیان سروودێکی شۆڕشگێرانەیان پێشکەش کرد و لە ماوەی چالاکییەکەدا ناوەناوە کۆمەڵێک درووشم بە کوردی و فینلەندی لە پشتگیریی شۆڕش و لە دژی کۆماری ئیسلامیی دەوترانەوە.

کاتژمێر سێ و نیوی پاشنیوەڕۆ چالاکییەکە سەرکەوتووانە کۆتایی پێ هات.

بڕووخێت کۆماری ئیسلامیی!

سەرکەوێت شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی!

بژی یەکگرتوویی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان دژ بە کۆماری داگیرکەری ئیسلامیی!

لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان:

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)

کۆمەڵە ــ ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان_کومیتەی فینلاند

٠٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی

٢٤ی سێپتامبر ٢٠٢٥ی زایینی

خوێندنەوەی پەیامی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە لە لایەن هاوڕێ پرشنگ محەمەدی ئەندامی کومیتەی ناوەندیی، لە ئاکسیۆنی سێ ساڵەی شۆڕشی ژینا لە وڵاتی فەنلاند

بۆ بینینی تەواوی قسەو باسەکەی سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

https://www.facebook.com/dwarzhkm/videos/763327759814997

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *